تۆماری نوێی ئەنفال و کیمیاباران

زنجیرە: 
MOMA06

ئەم خزمەتە بە مەبەستی تۆمارکردن و دابینکردنی ئیمتیازاتی موچە و خزمەتگوزاریەکان بۆ وارسی ئەنفالکراوان وبەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ئەوانەی بە پێی یاسای ژمارە (9) ساڵی (2007) ی هەموارکراو دەیانگرێتەوە کە لە ژێر دەستی رژیمی پێشوو کیمیاباران و ئەنفالکراون .‌‌

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوانبەشی ئەنفال
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ وارسە یاسایی یەکانە : دایک، باوک، خێزان، مێرد، کچ، کور، خوشک و برا.

مەبەست: 

١.بە مەبەستی دابینکردنی موچە و باشترکردنی گوزەرانی وارسی ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.

٢.بە مەبەستی پێدانی ئیمتیازات بۆ وارسەکانیان بەپێی یاسای وەزارەتی شەهیدان بۆیان دیاری کراوە، و پێشکەشکردنی سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بۆیان.

مەرجەکان: 

١. دەبێت وارسی یاسایی ئەنفالکراو بێت (باوک،دایک،مێرد،کچ،کوڕ،خوشک و برا).

2. دەبێت بە بەرچەکی کیمیای کەوتبێت و لە ژیاندا نەمابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. تۆماری باری کەسی(صورة قيد), بۆ وردبينى لە ناوى سيانى.

٢. ناسنامەی باری شارستانی کەسەکە.

٣. بڕوانامەی مردن (شهادە وفات).

٤. دابەشنامەی شەرعی (قسام شرعي) بۆ ديارى كردنى وارسى شەرعى.

٥. پشتگیری لایەنی پەیوەندیدار بە پێی سروشتی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی، ئەنفال هەر یەک لە (پارتە سیاسیەکان یاخود لایەنی سەربازی.هتد).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بە هۆی بریکارەنامەوە دەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچوویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

(15) رۆژ لێکولێنەوەی مەیدانی دەکرێت لە لایەن لیژنەی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی شەهیدان دواتر مامەڵەکە رەوانەی وەزارەتی شەهیدان دەکرێت.

هەنگاوەکان: 

١. پێشکەشکردنی بەڵگە یاسایی یەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی پاریزگاکان.

٢. بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان/ بۆ دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بە مەبەستی تۆمارکردنی بە شێوەی کۆتایی.

ژوورەکان: 

١. ژووری بەشی ئەنفال بۆ پیشکەشکردنی مامەڵەکە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان.

٢. ژووری لیکۆڵینەوەی مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ لێکوڵینەوە لەسەر راستی و دروستی بەڵگەنامەکان.

٣. ژووری لیژنەی تۆماری نۆی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ تۆمارکردنی.

٤. لیژنەی بریاردان لە وەزارتی شەهیدان.

5. ژووری نوسینگەی وەزیری شەهیدان.

6. ژووری بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شەهیدان بۆ دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بە مەبەستی تۆمارکردنی بە شێوەی کۆتایی.

واژو: 

یەکەم هەنگاو ئاڕاستەکردنی مامەلەکان

١. واژووی لیژنەی لێکولینەوەی مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.

2. واژوی لیژنەی تۆماری نۆی لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان.

3. واژوی بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ دیوانی وەزارەت.

4. واژوی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی شەهیدان بۆ بەرزکردنەوەی بۆ وەزیر.

5. واژوی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ دەرکردنی فەرمانی وەزاری.

6. واژوی بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان/ بۆ دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بە مەبەستی تۆمارکردنی بە شێوەی کۆتایی.

ژمارەی سەردان: 

دوو جار

١. بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکە وگشت بەراییەکانی پێوست لە بەرێوەبەرایەتی گشتی .

٢. بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی ئەنفال یاخود بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. دادگا بۆ هێنانی دابەشنامەی شەرعی و حجەی وەفاتنامە.

2. بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی هەلێر بۆ هێنانی تۆماری باری كەسی (صورة قيد).

٣. پشتگیری لایەنی پەیوەندی دار بە پێی سروشتی بەرکەوتەکەی چەکی کیمیاوی , ئەنفال هەر يەك ە پارتە سياسيەكان ياخود سەربازی ..هتد).

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵی فورمی تایبەت هەیە کە هاوپێچ کراوە. پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان

1. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517956724
ئیمێل:divan@moma.krg

2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر . هەولێر – تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئازادی
ژمارەی مۆبایل:07518837249
ئیمێل:b.g.shaheedanhswler@gmail.com

3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517352472
ئیمێل:b.g.xzmetguzari@gmail.com

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / سلێمانی. کوردستان : سلێمانی – کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832--0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com

5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / دهوک. کوردستان : دهوک – نزارکا نوی
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

6. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / کەرکوک. کوردستان : کەرکوک – شوراو
ژمارەی مۆبایل:07705806462
ئیمێل:shehidan@yahoo.com

7.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/هەڵەبجە ،کوردستان -شوقاکانی عەنەب
ژمارەی مۆبایل:0538850337
ئیمێل:gdmaa.halabja@gmail.com

8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / گەرمیان. کوردستان : کەلار– ناحیە رزگاری
ژمارەی مۆبایل:0748641296
ئیمێل:shahedan٧٤@yahoo.com

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟