تۆمارکردنی کۆمپانیای خۆماڵی و هەموارکردنیان و پێدانی پشتگیری و نوسراو

زنجیرە: 
MTI01

بریتیە لە تۆمارکردنی کۆمپانیای خۆماڵی و هەموارکردنیان و پێدانی پشتگیری و نوسراو.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
مافی وەدەستهێنان: 

کەسی ئاسایی و کەسی معنوی.

مەبەست: 

بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیای خۆماڵی یان هەموارکردنیان یان پێدانی پشتگیری و نوسراو.

مەرجەکان: 

مەرجەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا بە پێی یاسای کۆمپانیاکان ژمارە (21) ی ساڵی 1997ی هەموارکراو دەبێت ( هاوپێچ کراو).

بەڵگەنامەکان: 

هاوبەشەکانی کۆمپانیا: ئەگەر عێراقی بوو :

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. رەگەزنامە.

ئەگەر بیانی بوون:

١. پاسپۆرت.

بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیا: ئەگەر عێراقی بوو:

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. رەگەزنامە.

٣. کارتی زانیاری

ئەگەر بیانی بوو :

١. پاسپۆرت.

٢. کارتی نشینگە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەکرێت، دەبێت بریکارنامەی گشتی رەها یان بریکارنامەی تایبەتی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

82.0 رسوماتی تۆمارکردنی کۆمپانیا ئەگەر سەرمایەکەی یەک ملیۆن دینار بێت و ئەگەر سەرمایەکەی زیاتر بێت بۆ هەر ملیۆنێک بڕی (4.0) چوار هەزارو پێنج سەد دینار زیاتر وەردەگیرێت.

ماوەی پێویست: 

بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیای خۆماڵی 18 رۆژ پێویستە.

بۆ پشتگیری یان نوسراو 1 رۆژ پێویستە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دامەزراندن و دامەزراندنی بەڕێوەبەر.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (7) ژوور دەکات:

١. ژووری هاتوو و دەرچوو.

٢. ژووری ئامار.

٣. ژووری کۆمپانیا خۆماڵیەکان.

٤. ژووری ژمێریاری.

٥. ژووری بڕوانامە.

٦. ژووری بەڕێوەبەری گشتی.

٧. هاتوو و دەرچوو.

واژو: 

(4) واژووی پێویستە:

١. واژووی ئامار بۆ دڵنیابوون لە دوبارەنەبونەوەی ناوی بازرگانی.

٢. واژووی وردبین بۆ وردبینیکردنی بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتەکان.

٣. واژووی بەڕێوەبەری تۆمارکردنی کۆمپانیا خۆماڵیەکان بۆ رەزامەندی و هامش.

٤. واژووی بەڕێوەبەری گشتی (تۆمارکاری کۆمپانیاکان) بۆ رەزامەندی تۆمارکار لەسەر تۆمارکردنی کۆمپانیا.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

جاری یەکەم: دەرچوونی بڕیاری رەزامەندی دامەزراندن و دەرچوونی بڕوانامەی کۆمپانیا.

جاری دووەم: پێشکەشکردنی کۆنوسی دامەزراندن و وەرگرتنەوەی بڕوانامە و دامەزراندنی بەڕێوەبەری رێپێدراوی دوای (15) پازدە رۆژ لە جاری یەکەم.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. ژووری بازرگانی و پیشەسازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناو.

٢. بانک بۆ دانانی سەرمایە و هێنانی نوسراوی بانک.

٣. لایەنە پەیوەندیدارەکان بە چالاکی کۆمپانیا بەندە بۆ نمونە (وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی) ئەگەر چالاکیەکەی پەیوەندیدار بوو بەم لایەنانە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت بە دامەزراندنی کۆمپانیاکان و خزمەتخواز ئازادە هەر چ کاتێک پڕی بکاتەوە و دەستدەکەوێت.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟