تۆمارکردنی ناوی هەموو ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کورستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە کە بەدەستی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق تا بەرواری (9/4/2003) زیندانی کراون یان گیراون یان گلدراونەتەوە لەسەر کاری سیاسی.
بۆ ئەو کەسانەیە کە زیندانی کرابن یان گیرابن یان راگیرابن بەهۆی ناڕەزای دەربڕین لە دژی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق تا (9/4/2003) یان بەهۆی رادەربڕین یان ئینتیمای نیشتیمانی و سیاسی یان یارمەتیدان وبەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازەکانی کوردستان.
بە مەبەستی قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەوی دەستەبەرکردنی ئیمتیازاتی زیندانی و راگیراوی سیاسییە بۆهەموو ئەو کەسانەی کە بەدەست رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق توشی ئازارو زیندانی و گیران بوون تا بەرواری (9/4/2003) بەهۆی رادەربڕین یان بیروباوەڕ یان ئینتیمای نیشتیمانی و سیاسی یان بەهۆی بەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بە شێوەیەک کە بگونجێت لە گەڵ ئازارو مەینەتییەکانیدا.
دەبێت لە یەکێک لە زیندانەکانی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بۆ ماوەی زیاتر لە (1) مانگ زیندانی یان گیرابێت یان گلدرابێتەوه بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لە دژی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق تا (9/4/2003) یان لەسەر رادەربڕین و بیروباوەڕی سیاسی یاخود لایەنگریکردنی ئۆپۆزسیۆن یاخود بەشداریکردن لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان وه پێویستە یەکێک لەم بەڵگەنامانەی خوارەوەی هەبێت:
١. (مقتبس حکم) ی سەردەمی رژێم کە تێیدا (حکم) درابێت لە لایەن (محکمة الثورة) یان (دادگا تایبەتەکان) واتا بەڵگەنامەی نوسراوی هەبێت بۆ سەلماندنی (حکم) دانی یان گیرانی.
٢. بە پێی یاسای ژمارە (11) ساڵی (2011) ی پەرلەمانی کوردستان ئەگەر ئەو بەڵگەیەی خاڵی (1) سەرەوەی پێ دابین نەکرا ، پێویستە لەسەری شایەت ئامادە بکات بەمەرجێک شایەتەکان زیندانی سیاسی بووبن لەگەڵ خۆیدا یان ئاگاداربن لە گیرانەکەی.
١. (مقتبس حکم) ی سەردەمی رژێم کە دەیسەلمێنێت ناوبراو زیندانی بووە.
٢. ئەگەر خاڵی یەکەمی سەرەوەی پێ دابین نەکرا پێویستە لەسەری (4) شایەت ئامادەبکات کە لەگەڵ خۆی زیندانی بوبن یان ئاگاداربن لە زیندانیەکەی یان گیرانەکەی.
٣. ناسنامەی باری شارستانی.
٤. رەگەزنامەی عێراقی.
٥. فۆرمی خۆراک.
٦. کارتی زانیاری.
٧. (٤) وێنەی رەنگاوڕەنگ.
٨. بەڵێننامەی چوار خاڵی کە لایەن دادنوسەوە ئامادەکرابێت تیایدا دەیسەلمێنێت کە لە هیچ شوێنێکی تر منحەی زیندانی کراوی سیاسی وەرناگرێت یان ناوی لە هیچ شوێنێکی تر بە زیندانی تۆمار نەکردووە.
لە هەندێک لە قۆناغەکاندا نوێنەر دەتوانێت بە کارەکان هەڵبستێت، بەڵام لە کاتی ئامادەبوون بەرامبەر لێژنەی تێڕوانین لە داواکارییەکە دەبێت داواکار خۆی ئامادەبێت.
هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە.
لە کاتی ئاسایدا ماوەی پێویست لە (2) مانگ تێپەڕ ناکات بهڵام بههۆی زۆری داواكاری و درهنگ دهرچونی یاسای ژماره (11 ) ساڵی (2011)ی پهرلهمانی كوردستان وهبههۆی ئهوهی كه له سهرهتای پرۆسهكهدا تهنها (1) لیژنهی تایبهت به تێڕوانین له داواكاری یهكان ههبوو بهم هۆیانه دۆسیهیهكی زۆر كهلهكهبووه وه ماوهیهكی زۆری پێ دهچێت تا كارهكانی تهواو بێت كه (2) ساڵی پێ دهچێت بههۆی سیستهمی سهرهبهندی .
یەکەم هەنگاو :پێشکەشکردنی داواکاری و پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەتە بەم خزمەتە.
دوایین هەنگاو :ئامادەبوونیەتی بەرامبەر لیژنەی تایبەت بە تێڕوانین لە داواکاری یەکەی کە بەپێی ی یاسا پێک هێنراوە.
(2) جار یان ژووری پێویستە بەم شێوەیە :
١. سەردانی بەشی زیندانیانی سیاسی لە شارەکەی دەکات بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت و هاوپێچکردنی بەڵگەنامەکان و پاشان ئەم فۆرمانە بە لیست دەنێردرێن بۆ بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان پاش راستاندنی رەوانەی لیژنەی تێڕوانین دەکرێت لە شارەکان.
٢. سەردانی دووەم ئامادەبوونیەتی لە بەردەم لیژنەی تایبەت بە تێڕوانین لە داواکارییەکەی بۆ پشت راستکردنەوەی داواکارییەکەی.
(9) واژووی پێویستە بەم شێوەیە :
١. واژووی پڕکەرەوەی فۆرمی تایبەت بەم بابەتە.
٢. (4) واژووی ئەندامانی لیژنەی تایبەت بە تێڕوانین لە داواکەی کە بریتین لە نوێنەری هەریەکە لە :
أ- وەزارەتی دارایی.
ب- وەزارەتی ناوخۆ.
ت- وەزارەت کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
پ- واژووی دادوەر بۆ راستاندنی داواکەی.
٣. واژووی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی داواکەی.
٤. واژووی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ پشتگیری بوونی توانای دارایی.
٥. واژووی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکرراوان بۆ دەرکردنی فەرمانی تایبەت بە تۆمارکردنی ناوە وەک زیندانی و راگیراوی سیاسی.
٦. واژووی بەڕێوبەری کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بۆ دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی پێی.
تەنها (2) جار پێویستە سەردانی بەشی زیندانیانی سیاسی لە شارەکەی بکات ئەگەر بەراییەکانی بێ کەم و کورتی بێت بەم شێوەیە :
١. جاری یەکەم بۆ بەشی زیندانیانی سیاسی لە شارەکەی بۆ پڕکردنەوەی فۆرم و بەراییەکان.
٢. جاری دووەم بۆ بەردەم لیژنەی تایبەت بە تێڕوانین لە داواکەی کە هەر هەمان رۆژ دۆسیەکەی یەکلایی دەبێتەوە.
تێبینى/ ماوەى نێوان سەردانى یەکەم و دووەم دیار نییە, چونکە داواکارییەکان زۆرن و لیژنەکەش هەفتەى تەنها یەک ڕۆژ دادەنیشێت.
١. کۆمکاری زیندانییە سیاسیەکان لە شارەکەی بەمەبەست پشتگیری و پێدانی بەرچاوروونی.
٢. دادنوسی شارەکەی کە سەر بە وەزارەتی دادە بە مەبەستی دروستکردنی چەند بەراییەک.
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان
بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان.هەولێر - ڕێگەی کۆیە-گەڕەکی هەڤاڵان –تەنیشت چێشتخانەی لادێ .
ژمارەی مۆبایل:07504950463
ئیمێل:zindani_syasi@yahoo.com
بەشە زیندانیە سیاسیەکان – بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی,کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832---0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com
بەشە زیندانیە سیاسیەکان – بەڕیوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهوک.دهوک – نزارکا نوێ .
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com