تۆمارکردنی شەهید

زنجیرە: 
MOMA05

ئەم خزمەتە پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە پێناسەی شەهید دەیانگرێتەوە کە بەپێی یاسای ژمارە (9) ساڵی 2007 رێکخراوە واتا هەر کەسێک کە شەهید بێت و گیانی خۆی بەختکردبێت لە کاتی بەرخودانی چەکداری وەک پێشمەرگە یان خەباتی سیاسی وەک بەرگریکردنێک لە مافی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دژ بە رژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکان لە کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلین دەکرێت:
١. شەهیدی سەنگەر: هەر کەسێک لە کاتی بەرخودانی چەکداریی وەک پێشمەرگەیەک یان خەباتی سیاسی یان لە دەرئەنجامی هەردووکیان دژ بە رژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە دوای یەکەکان وەک بەرگریکردنێک لە خاک و گەلی کوردستان شەهید بووبێت.

٢. شەهیدی جینۆساید: هەر کەسێک شەهیدبووبێت لە ئەنجامی تاوانەکانی جینۆساید لە کاتی تاوانەکانی ئەنفال یان بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی یان جینۆساید یان هەرتاوانێکی تری ئەنجامدراو دژ بە پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد و تورکمان و کلدان سریان ئاشوریەکان و ئەرمەنەکان و ئەوانی تر.

٣. شەهیدی هاوڵاتی: هەر کەسێک شەهیدبووبێت لە ئەنجامی کارە جەنگیەکان یان کارە تیرۆرستیەکان یان کۆچپێکردنی بەزۆرەملی یان لە کاتی کۆچڕەوە ملیۆنیەکەی گەلی کوردستان یان کۆچپێکردنەکانی تر.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوەبەرایەتی شەهیدان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ وارسە یاساییەکانە : دایک، باوک، خێزان، مێرد، کچ، کور، خوشک و برا.

مەبەست: 

بۆ تومارکردنی ناوی ئەو کەسانەی کە شەهید دەبن یان ئەوانەی کە بەپێی یاسا ژمارە (9) ساڵی 2007 تۆماری شەهیدان دەیانگرێتەوە.

مەرجەکان: 

هێنانی بەڵگەنامەی سەلماندن كە شەهيدی سەنگەرە يان شەهيدی هاوڵاتی يان جينۆسايدە وە يان بڕيار و بڕگەکانی یاسای ژمارە (9) ساڵی 2007 بیگرێتەوە .

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامەی کوچی دوایی بۆ پشتڕاستکردنەوەی مردنەکە.

٢. تۆماری باری کەسی بۆ پشتراستکردنەوەی کەسایەتی شەهیدەکە ئایاسەر بەم بنەماڵەیە.

٣. ناسنامەی باری شارستانی کەسەکە.

٤. دابەشنامەی شەرعی (قسام شرعی) بۆ دیاری کردنی وارسەکان.

٥. لایەنی سیاسی پەیوەندیدار.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت لە رێگای بریکارەوە ئەنجامبدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچوویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

(2) مانگی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. پیشکەشکردنی بەڵگە یاسایییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان لەوێش بەپێی فورمێکی تایبەت لە لایەن لیژنەی بڕیاردان رەوانەی وەزارەت دەکرێت.

٢. وەرگرتنەوەی ناسنامە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاریزگاکان.

ژوورەکان: 

١. ژووری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بۆ پیشکەشکردنی مامەلەکە و وەرگرتنی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.

٢. ژووری بەڕێوەبەرایەتی یاسایی بۆ پێدانی نوسراوێک بۆ وەرگرتنی تۆماری باری کەسی.

٣. ژووری لێکوڵینەوەی مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان بۆ لێکولینەوە لەسەر راستی و دروستی بەڵگەنامەکان.

٤. ژووری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ یەکلاکردنەوەی جۆری شەهیدەکە و دیاریکردنی.

٥. لیژنەی بڕیاردان لە وەزارەتی شەهیدان بۆ بڕیاردانی کۆتایی بۆ تۆمارکردنی کە شەهیدە یان نا.

٦. واژووی وەزیر.

٧. ژووری بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ ئاگادارکردنەوەیان و ئەنجامدانی کاری پیوێست.

واژو: 

١. واژووی لیژنەی لێکوڵینەوەی مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان بۆ لێکوڵینەوە لە سەر راست و دروستی زانیاریەکان.

٢. واژووی لیژنەی بریار لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بۆ بڕیاردان لەسەر جۆری شەهیدەکە.

٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی.

ژمارەی سەردان: 

١. بۆ پێشکەشکردنی مامەلەکە وگشت بەراییەکانی پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.

٢. بۆ پێدانی ناسنامە بۆ وارسەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.

ماوەی نێوان سەردانی کردنەکان دوومانگی پێویستە .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. دادگا بۆ هێنانی دابەشنامەی شەرعی و حجەی وەفاتنامە.

٢. نەخۆشخانە بۆ هێنانەوەی بەڵگەنامەی کوچکردوو.

٣. بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی هەولێر بۆ هێنانی صورە قید.

٤. لایەنی پەیوەندیداری حزبی یان سەربازی بۆ هێنانی پشتگیری شەهید.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵی فۆرمی تایبەت هەیە کە هاوپێچ کراوە پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان

1. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517956724
ئیمێل:divan@moma.krg

2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر . هەولێر – تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئازادی
ژمارەی مۆبایل:07518837249
ئیمێل:b.g.shaheedanhswler@gmail.com

3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517352472
ئیمێل:b.g.xzmetguzari@gmail.com

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / سلێمانی. کوردستان : سلێمانی – کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832--0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com

5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / دهوک. کوردستان : دهوک – نزارکا نوی
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

6. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / کەرکوک. کوردستان : کەرکوک – شوراو
ژمارەی مۆبایل:07705806462
ئیمێل:shehidan@yahoo.com

7.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/هەڵەبجە ،کوردستان -شوقاکانی عەنەب
ژمارەی مۆبایل:0538850337
ئیمێل:gdmaa.halabja@gmail.com

8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / گەرمیان. کوردستان : کەلار– ناحیە رزگاری
ژمارەی مۆبایل:0748641296
ئیمێل:shahedan٧٤@yahoo.com

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟