تۆمارکردنی سکاڵای کارگێڕی

زنجیرە: 
MOJ28

دادگاى کارگێڕی ئەو سکاڵايانە وەردەگرێت کە تايبەتن بە کێشە کارگێڕييەکان بۆ چارەسەرکردنیان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادئەنجومەنى شوراى هەرێمدادگاى کارگێڕى
مافی وەدەستهێنان: 

بۆهاوڵاتیان بە شێوەیەکی گشتی و کەسانی زەرەرمەند لە بریاری فەرمانگەکان بە تایبەتی و لەلایەنە ئیداریەکان .

مەبەست: 

بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشە ئيداريەکان و تانەدان لە بڕيارە ناياساييەکان کە لە فەرمانگەکان دەردەچن.

مەرجەکان: 

١. پێويستە بڕيارێک هەبێت کە پێشتر تانەی لێنەدرابێت.

٢. دەبێت لايەنى زەرەرمەند سکاڵا بەرزبکاتەوە و تانە لە بڕيارێک بدات بە مەبەستى هەڵوەشاندنەوەى يان هەموارکردنى يان پوچەڵکردنەوەى بڕيارەکە لە لايەن دادگاوە.

٣. پێويستە کەسەکە خاوەن ئەگەرى بەرژەوەندى بێت و دادخوازی پێشکەش بە لایەنی داوالێکراو بکات ئینجا سکاڵاکە تۆماربکات.

بەڵگەنامەکان: 

بڕيارى کارگێڕى فەرمانگە حکوميەکان کە مايەى تانە لێدانە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

١. پارێزەر لە رێگەى بريکارنامەوە.

٢. نوێنەرى فەرمى و ياسايى فەرمانگەکان.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

1.بری سێ هەزار (3000) دينار رەسم بۆ ئەو داوایەی قەرەبوی تێدا نیە .
2.بری (75000) دينار بۆ ئەو داوایەی قەرەبوی تێدا نیە .

ماوەی پێویست: 

ماوەی دیار نییە بە گوێرەوی جۆری داواکە ئەگۆڕێت.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى وەزارەتى داد/ ئەنجومەنى شورا، هۆبەى پێداچوونەوە دەکات.

٢. بڕيارى کۆتايى وەردەگرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. داواکاری ( عەریزەی )سکاڵا پێشکەشى سەرۆکى دادگا دەکات.

٢. سەردانى ژوورى تۆمارەکان دەکات بۆ تۆمارکردنى.

٣. ژوورى ژمێريارى بۆ دانى رەسمى داواکەى.

٤. ژوورى قەڵەمى دادگا بۆ دياريکردنى رۆژى دادبينى و پێڕاگەياندن.

واژو: 

١. واژووى سەرۆکى دەستە لە کاتى بەرزکردنەوەى داوا.

٢. واژووى ژمێريارى کە رەسمى دراوە.

٣. واژووى دەستەى سەرۆکايەتى دادگا.

ژمارەی سەردان: 

دیار نیە، بە پێی ژمارەی دانیشتنەکانی (جلسە) دادگا دەگۆڕێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

سەردانى فەرمانگەی پێڕاگەياندنى دادى بکات بۆ ئەوەى نوسراوى پێڕاگەياندن بۆ داوالێکراو ببات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيە.
ناونیشان / ئەدرەس: 
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟