تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بۆ یەکەم جار وە تەرخانکردنی ژمارەی شارستانی.
بۆ هەمو هاوڵاتیەکی عێراقی وهاوڵاتی بیانی کە بەڵگەنامەی نیشتەجێ بو ییان هەیە.
بۆ مەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بۆ یەکەم جار
١. ئەو هاوڵاتیەی ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆی دەکات تەمەنی (١٨) سالی تەواو کردەبێت.
٢. ئامادەکردنی و پێشکەشکردن هەموو بەڵگەنامە کە سایەتیەکانی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە.
٣. بۆ هاوڵاتی هەرێم بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی پێویستە، بەڵام بۆ هاوڵاتی دەرەوەی هەرێم پشتگیری نەشتە جێبونی پێویستە.
٤. ئۆتۆمبیلەکە بە یاسایی هاتیبتە ناو سنورەکانی هەرێم.
٥. ئەگەر هاوڵاتیەکە بیانی بێ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر وکرێ وبیناسازی و کشتوکاڵ بەناوی ناکرێت تەنها ئۆتۆمبیلی تایبەت دەکرێت.
١. رەگەزنامەی عراقی (ئەگەر عیراقی بێ).
٢. ناسنامەی کەسایەتی (ئەگەر عیراقی بێ ).
٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).
٤. ئەگەر بیانی بێ (پاسپۆرت وبەلگەنامەی نشتەجێ بوون لە لاین وەزارەتی ناوخۆ رێگا پێ درابێ).
٥. پشتگیری نیشتەجێبوون و پشتگیری قایمقام یان ناحیە.
بەڵێ، لەکاتی پیدانی وەکاڵەتی گشتی و وەکالەی تایبەت.
١. رێنمای تایبەت هەیە بەبڕینی بڕی پارەی چەک لەگەڵ قەبارە و ژمارە ی پستنی ئۆتۆمبێل و جۆری ئۆتۆمبێل لە تایبەت و بارهەڵگر.
٢. لە پشکنینی ئۆتۆمبێل (2000) هەزار دیناری عێراقی دەدات ئەگەر پێویست بە پشکنین (P.V.I) نەکات.
٣. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم (46,000) هەزار دینار ی عێراقی دەدات بۆ دروستکردنی تابلۆ و ساڵیانە و ئەگەر بارهەڵگر بێ و لە (12) تەن زیاتر بێت (52,500) هەزار دیناری عێراقی دەدات.
پاش هینانی فۆرمی پشکنین ئۆتۆمبێل و بڕینی چەکی پارە لە بانکەکانی هەرێم
لە ناوە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆ (یەک) رۆژ تابلۆی وساڵیانە وەردگرێتەوە.
یەکەم هەنگاوە پشکنین ئۆتۆمبێل
دواین هەنگاوە وەرکرتنەی ساڵانە.
١. برینی جەکی بانکی لە بانکەکانی هەرێم .
٢. پشکنینی ئۆتۆمبێبل.
٣. پرکردن فۆرمی تومارکردنی ئۆتۆمبێل لە لاین کاتب عریزە لە دەروەی بەڕێوەبەرایەتیەکە.
٤. ژووری وەرگرتە و دەرگردە.
٥. رەزامەندی ئەفسەری بەش.
٦. ژووری ژمێریاری.
٧. ژووری پەنچە مۆر لە لاین (ئەفسەری تۆمار).
٨. ژووری تەرخان کردنی ژمارە شارستانی .
٩. ژوەری وەرگرتنی مامەلەکە و تۆمارکردنی لە تۆمارکەکان.
١٠. وەرگرتنی تابلۆ و ساڵانەوە.
لەبانک /
١. واژوی بەڕێوەبەر لەسەر جەک (بۆ رواندنی چەکەکە).
٢. واژو فەرمانبەری بانک.
لە پشکنین ئۆتۆمبێل/.
١- (2) دوو واژو کارمەندی بەراد بۆ (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل)
٢- (1) یەک واژوی سەرۆکی لێزنەی پشکنین (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل)
٣. واژو کاتبەی کۆمپیوتر .
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان هەرێم /
١. واژو ئەفسەر لە سەر مەنەفیست بۆ (راستی ودروستی مەنەفیست.)
٢. واژو کارمەندی سزادان و دەست بەسەرداگرتن.
٣. واژو ئەفسەری تۆمار (لە ئامادەبوون خاوەنی مامەلەگە یان بریکار).
٤. پەنجەمۆر خاونی ئۆتۆمبێل.
٥. واژو دانانی ژمارە شارستانی .
٦. واژو کارمەندی ژمێریاری پاش وەرکرتنی جەکەکە و پیدانی پسولە.
٧. واژو وەرگری مامەڵەکە .
٨. واژو تۆمارکردنی لە سەر مامەلەکەو .
٩. واژوکردنی لە تۆمارەکان.
١٠. واژو ئەفسەر تۆمار لە سەر (سالیانە).
١١. واژو رێخری سالیانە لە سەر (سالیانە).
یەک جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ
تەنها بۆ برینی چەک پارەی تایبەتە بە ژمارەی ئۆتۆمبێل سەردانی بانکەکانی هەرێمی دەکات.