تۆمارکردنى ڕێکخراوە کوردستانیەکان (لۆکاڵ) و تۆڕەکان بەشێوەى ئۆنلاین

زنجیرە: 
NGO04

•تۆمارکردنى ڕێکخراوە کوردستانى (لۆکاڵ) و تۆڕەکان بەشێوەى ئۆنلاین لەڕێگەى سیستمێکى ئۆنلاین کە لەسەر

وێبساپتى فەرمانگە ( http://www.online.dngo.gov.krd)دانراوە و بەشێوەى ئەپڵیکەیشن ئەنجامدەدرێت.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانبەڕێوەبەرایەتی تۆمار
مافی وەدەستهێنان: 

١-بۆ هەموو ئەو کەسانەى دەیانەوێت لەڕێگەى ڕێکخراوێکەوە کارى مەدەنى ئەنجامبدەن.

٢-بۆ ئەو ڕێکخراوانەش کە دەیانەوێت تۆڕ (شبکة) دروستبکەن.

مەبەست: 

•بۆ تۆمارکردنى ڕێکخراوە کوردستانییەکان (لۆکاڵ).

•بۆ تۆمارکردنى تۆڕەکان.

مەرجەکان: 

١-دەستەى دامەزرێنەى هەبێت و لە سێ (٣) کەس کەمتر نەبن.

٢-پەیڕەوێکى ناوخۆى نوسراویان بۆ ڕێکخراو هەبێت و بەپێى یاسا بێت.

٣-ئەکاونتێک لەسەر وێبسایتى فەرمانگە دروستدەکات بۆ ناردنى زانیارى و داتاکان بە مەبەستى تۆمارکردنى ڕێکخراوەکە.

٤-ناوێک دیارى بکەن بۆ ڕێکخراوەکەیان.

بەڵگەنامەکان: 

١-بەڵگەنامەى بارى شارستانى دەستەى دامەزرێنەران.

٢-بەڵگەنامەى کارتى زانیارى.

٣-ئەم بەڵگەنامانە بە مەبەستى ڕاستاندنى زانیاریە پێشکەشکراوەکانى نێو سیستمى ئەلیکترۆنیە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

( 20) خولەک دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: دروستکردنى ئەکاونتێک لەسەر وێبسایت http://www.online.dngo.gov.krd
دواین هەنگاو: وەرگرت نەوەى بڕوانامەى تۆمار.

ژوورەکان: 

--تەنها یەکجار سەردانى فەرمانگە دەکات، بەمەبەستى وەرگرتنى بڕوانامەى تۆمار و لەکاتى پێشکەشکردنى مامەڵە و بەڵگەنامەکان هیچ سەردانیەکى فەرمانگە ناکات و سەرجەم ڕێکارەکان لەڕێگەى ئەکاونتێکى تایبەت بە بەکارهێنەر ئەنجامدەدرێن.

واژو: 

•واژووکانى ناو فەرمانگە:(7)حەوت واژوی پێویستە.

١- واژۆى IT:بە مەبەستى چێککردنەوەى زانیاریەکان و ڕاستاندنى لەنێو سیستمى ئۆنلاین.

٢-واژۆى بەڕێوەبەرایەتى تۆمار:بۆ پەسەندکردنى دۆسیەى تۆمارکردن.

٣-واژۆى ب. یاسایى: بە مەبەستى پەسەندکردنى دۆسیەکە.

٤-واژۆى ووردبینى یاسایى: بە مەبەستى ووردبینیکردنى زانیاریەکان لە ڕووى یاساییەوە.

٥-واژۆى سەرۆکى فەرمانگە، یان جێگرى سەرۆکى فەرمانگە: بە مەبەستى پەسەندکردنى کۆتایى و دەرکردنى
بڕوانامەى تۆمار بۆ رێکخراوەکە.

•واژۆکانى خزمەتخواز:

١-واژۆى دەستەى دامەزرێنەران: کە نابێ لە سێ(3) کەس کەمتر بن بەپێى یاسا.

٢-واژۆى نوێنەرى دەستەى دامەزرێنەر: کە واژۆ لەسەر پەڕاوى تایبەت دەکات بە نوێنەرایەتى دەستەکە.

ژمارەی سەردان: 

--تەنها یەکجار، بە مەبەستى وەرگرتنى بڕوانامەى تۆمار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

-پێویستی بەهیچ بەڕێوەبەرایەتیەکى نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
لەڕێگەى ئەپڵیکەیشنێکى تایبەت خانەى داواکاریەکان پڕ دەکاتەوە کە بریتین لە:- ١-دەستەى دامەزرێنەران. ٢-پەیڕەوى ناوخۆ. ٣-دیاریکردنى ناو بۆ ڕێکخراو ٤-هیچ پێویستى بە عەریزە نوس نیە، بەڵکو لەڕێگەى ئەپڵیکەیشن ڕێکارەکان ئەنجامدەدرێن، لەسەر . وێبسایتى.http://www. online.dngo.gov.krd
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟