تۆمارکردنى رێکخراوە عێراقییەکان

زنجیرە: 
NGO03

•تۆمارکردنى رێکخراوە عێڕاقییەکان لە هەرێمى کوردستان، بە مەبەستى ئاگادارى (إشعار) پێدانى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان، بۆ پێدانى بڕوانامەى تۆمار و فەرمانى کارگێڕیى.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانبەڕێوەبەرایەتی تۆمار
مافی وەدەستهێنان: 

-تەنها بۆ ئەو رێکخراوانەیە کە لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانى بەغدا تۆمارکراون و دەیانەوێت بازنەى چالاکییەکانیان بگوازنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

مەبەست: 

•بۆ تۆمارکردنى ئەو رێکخراوانەى کە لە بەغدا تۆمارکراون و دەیانەوێت لە سنورى هەرێمى کوردستان کار بکەن، خۆیان لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار بکەن، کە بەشێوەى کردنەوەى لق لە هەرێمى کوردستان دەناسێندرێت.

مەرجەکان: 

١-هێنانى نوسراوێکى فەرمى و ئەرێکردنى (تصدیق) کردنى بڕوانامەى تۆمار و پەیڕەوى ناوخۆ لەلایەن فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانى بەغدا.

٢-پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە (2) دوو کە لەسەر وێبسایتى فەرمانگە http://www.krgngo.org/Babat-102 و لەسەر ئم لینکە هەیە.

٣-پەیڕەوى ناوخۆى رێکخراو بە زمانى عەرەبى و مۆرکردنى بە مۆرى رێکخراو.

٤-پلانى کارى ساڵانەى رێکخراوەکە لە هەرێم بە هەردوو زمانى کوردى و عەرەبى.

٥.-بەڵگەنامەى تۆمارى رێکخراو لە بەغدا.

٦-نوسراوى فەرمى رێکخراو بۆ ڕێگەپێدانى بەرپرسى لق لە هەرێم، (لقى رێکخراو لە هەرێم).

بەڵگەنامەکان: 

سێ بەڵگەنامە پێویستە:
١-نوسراوێکى (ئەمینداریەتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق) بۆ ڕاستاندنى بڕوانامەى تۆمار و پەیڕەوى ناوخۆى رێکخراو.

٢-پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە دوو کە لەسەر وێبسایتى فەرمانگە هەیە http://krgngo.org/uploads/pdf/NGO-F2.pdf

٣-بەڵگەنامەى بارى شارستانى و بەڵگەنامەى کارتى زانیاری بۆ دانیشتوانى هەرێمى کوردستان، لەکاتێکدا ئەگەر

خزمەتخواز دانیشتووى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بێت پێویستە پاسپۆرت و بەڵگەنامەى نشینگە و ناسنامەى

بارى شارستانى یان کارتى نیشتمانى هەبێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ بە مەرجێک لەلایەن رێکخراوەکەوە ڕێگەپێدانى هەبێت و بە نوسراوى فەرمى دیارى کرابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

•هیچ تێچویەکى نییە.

•هیچ ڕسوماتێک لەبەرامبەردا وەرناگیرێت.

ماوەی پێویست: 

(30) ڕۆژ دەخایەنێت، بەپێى یاساى ژمارە (1) ساڵى 2011کە ماوەى یاسایى تۆمارکردنى رێکخراوى عێراقی بە (3) ڕۆژ دیاریکراوە.

هەنگاوەکان: 

١-هەنگاوى یەکەم: بە پەیوەندیکردن بە ژمارە تەلەفۆنى فەرمیى فەرمانگە (07501447978) دەستدپێدەکات بۆ وەرگرتنى وادەى سەردانیکردنى پێشکەشکردنى مامەڵە بە فەرمانگە، و وەرگرتنى زانیاریەکان لەسەر وێبسایتى فەرمانگە http://www.krgngo.org/ .

٢-دوواین هەنگاو: سەردانیکردنەوەى فەرمانگە بۆ وەرگرتنەوەى بڕوانامەى تۆمار.

ژوورەکان: 

-تەنها سەردانى بەشى تۆمار دەکات ژوورى ژمارە (2) ، واتە تەنها یەک ژوور و بە دووجار سەردانیکردن.

أ‌.سەردانى یەکەم بە مەبەستى پێشکەشکردنى مامەڵەکە.

ب‌.سەردانى دووەم بۆ وەرگرتنەوەى بڕوانامەى تۆمار و کۆتاییهان بە کارەکانى دۆسیەکە.

واژو: 

٠ (5) واژووى ناو فەرمانگە:
١-واژووی IT، بە مەبەستى چێککردنى ناوەکە بەنێو داتابەیسى فەرمانگە.

٢-واژووی بەڕێوەبەرایەتى تۆمار، بە مەبەستى پەسەندکردن و چێککردنى دۆسیەکە.

٣-واژووی ووردبینى یاسایى، بە مەبەستى ووردبینى یاسایی لە دۆسیەکە.

٤-واژووی ب. یاسایى، بە مەبەستى پەسەندکردنى یاسایى دۆسیەکە.

٥-واژووی سەرۆکى فەرمانگە، یان جێگرى سەرۆکى فەرمانگە، بە مەبەستى پەسەندکردنى دۆسیە و بڕوانامەى تۆمار.

•(1) واژووی خزمەتخواز:
١-واژۆى نوێنەرى رێکخراو، واژۆ لەسەر فۆڕمى تۆمارکردنى رێکخراوەکە دەکات کە بەشێکە لە دۆسیەکە و بەم واژۆیە دەیسەلمێنێت نوێنەرى رێکخراوەکەیە.

ژمارەی سەردان: 

یەکجار سەردانى فەرمانگە دەکات:
١-لەکاتى نەبوونى کەموکوڕى ئەوا (2) دوو جار سەردانى فەرمانگە دەکات، و لە ماوەى مانگێک زیاتر نییە لەنێوان سەردانیەکان.

٢-لەئەگەرى بوونى کەموکوڕیدا پێویستە خزمەتخواز سەردانمان بکات سەردانمان بکات، بەپێى یاساى ژمارە (1) ساڵى 2011 لە هەر سەردانێکدا بۆ مەبەستى چاککردنەوەى کەموکوڕیەکان لە دۆسیەکەدا ماوەى (10) ڕۆژ لەنێوانیاندایە و پاشان خزمەتەکە بەدەست دەهێنێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

-پێویستی بەهیچ سەردانێکى دەرەکیى نییە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
•تەنها فۆڕمێک پڕ دەکاتەوە کە بە سۆفت لەسەر وێبساتى فەرمانگە لەسەر ئەم لینکەدا هەیە. http://krgngo.org/uploads/pdf/NGO-F2.pdf •پێویستى بە مۆرى عەریزەنووس نییە.
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟