تۆمارکردنى رێکخراوە بیانییەکان

زنجیرە: 
NGO02

•هەر رێکخراوێک کە لە وڵاتێکى تردا بوونى هەیە و تۆمارکراوە، لەو کاتەى دەیانەوێت لە کوردستاندا کار بکەن،

لەلایەن فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانەوە خۆیان تۆمار دەکەن.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانبەڕێوەبەرایەتی تۆمار
مافی وەدەستهێنان: 

-تەنها بۆ ئەو رێکخراوانەیە کە لە وڵاتێکى ترى جگە لە عێراق تۆمارکراون و دەیانەوێت بازنەى چالاکییەکانیان بگوازنەوە بۆ هەرێمى کوردستان

مەبەست: 

•بۆ تۆمارکردنى ئەو رێکخراوانەى کە لە وڵاتێکى تر تۆمارکراون و دەیانەوێت لە سنورى هەرێمى کوردستان کار بکەن، خۆیان لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار بکەن، کە بەشێوەى کردنەوەى لق لە هەرێمى کوردستان دەناسێندرێت.

مەرجەکان: 

١-پڕکردنەوەى فۆڕمى ژمارە (3) کە لەسەر ماڵپەڕى فەرمانگە هەیە بەناونیشانى:
https://www.dngo.gov.krd/Article -14

٢-هێنانى پەیڕەوى ناوخۆى رێکخراو بە زمانى ڕەسەن (زمانى دایک)، یان ئینگلیزى + لەگەڵ هێنانى پەیڕەوەکە بە زمانى کوردى و مۆرکراو بە مۆرى رێکخراو.

٣-دستنیشانکردنى پلان و بەرنامەى کارى رێکخراو لە هەرێمى کوردستان بە زمانى دایک و بە زمانى کوردى.

٤-بەڵگەنامەى تۆمارى رێکخراو کە لە وڵاتى دایک دەرچووە بە زمانى دایک و بە وەرگێڕدراو بۆ سەرزمانى کوردى و ڕاستاندن و ئەرێکردنى (تصدیق).

بەڵگەنامەکان: 

پێداویستیەکانی تۆمار کردنی رێکخراوی بیانی :
١-فۆرمی ژمارە (3) لە ماڵپەڕی فەرمانگە ڕابکێشرێت .www.dngo.gov.krd

٢.-پەیڕەوی ناوخۆ بە زمانی دایک (یان ئینگلیزی) و کوردی و مصدق کرابێت (و بە مۆری رێکخراویش تصدیق بکرێت ).

٣-پلانی کاری رێکخراو (پرۆژە داھاتووەکان) لە ھەرێم بە زمانی دایک (یان ئینگلیزی) و کوردی و مصدق بێت.

٤-بروانامەی تۆماری رێکخراو لە وڵاتی دایک بە زمانی دایک (یان ئینگلیزی) و کوردی بە مۆری رێکخراو ئەرێ (مصدق بکرێت.
٥-کتاب تەخویل بۆ نوێنەری ڕێگەپێدراو لەلایەن رێکخراو.

٦-کارتى زانیاری یان بەڵگەنامەى نشینگە و ناسنامەى بارى شارستانى یان کارتى نیشتمانى بۆ دەستەى کارگێڕى و سەرۆکى رێکخراوەکە لە کوردستان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ: ئەم خزمەتە لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست دێت بەڵام پێویستە ئەو کەسە (نوێنەر) لەلایەن رێکخراوەکەوە

ڕێگەپێدانى هەبێت بەڵگەنامەى ڕێگەپێدان (تخویل)ـى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

•هیچ تێچویەکى نییە و بێ بەرامبەرە.

•هیچ ڕسوماتێک لەبەرامبەردا وەرناگیرێت.

ماوەی پێویست: 

بەپێى یاساى ژمارە (1)یەکى ساڵى 2011 کە ماوەى یاسایى تۆمارکردنى رێکخراوى عێراقی بە (30) ڕۆژ دیاریکراوە، واتە
(30) ڕۆژ دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

١--هەنگاوى یەکەم: بە پەیوەندیکردن بە ژمارە تەلەفۆنى فەرمیى فەرمانگە (07501447978) دەستدپێدەکات بۆ وەرگرتنى وادەى سەردانیکردنى پێشکەشکردنى مامەڵە بە فەرمانگە، و وەرگرتنى زانیاریەکان لەسەر وێبسایتى فەرمانگە www.dngo.gov.krd پێشکەشکردنى مامەڵە.

-دوواین هەنگاو: سەردانیکردنەوەى فەرمانگە بۆ وەرگرتنەوەى بڕوانامەى تۆمار.

ژوورەکان: 

-تەنها سەردانى بەشى تۆمار ژمارە (2) دەکات بە مەبەستى پێشکەشکردنى مامەڵەکە و لەماوەى (30) ڕۆژیشدا

سەردانى هەمان ژوور دەکاتەوە بە مەبەستى وەرگرتنەوەى بڕوانامەى تۆمار، خزمەتخواز سەردانى هیچ ژوور و

شوێنێکى تر ناکات بە مەبەستى دەستکەوتنى خزمەتەکە.

واژو: 

١. واژوی بەرپرسی (one stop shop) بۆ وەرگرتنی دۆسیەکە پێدانی پسولەی سەردرنکردن.

٢. واژوی بەرپرسی وردبینی یاسایی بە مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی مەرجە یاساییەکان.

٣. واژوی بەڕێوەبەری تۆمار، بە مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی سەرجەم پێداویستییەکان.

٤. واژوی سەرۆکی فەرمانگە بە مەبەستی پەسەندکردنی دۆسیەکە و دروستکردنی بەڵگەنامەی تۆماری رێکخراو.

ژمارەی سەردان: 

- لەکاتى نەبوونى کەموکوڕى ئەوا (2) دوو جار سەردانى فەرمانگە دەکات، و کاتى پێویست لەنێوان سەردانى یەکەم و دووەم بریتیە لە (28)

-بوونى کەموکوڕیدا پێویستە خزمەتخواز سەردانى فەرمانگە بکات، "بەپێى یاساى ژمارە یەکى ساڵى 2011" لە هەر سەردانێکدا بۆ مەبەستى چاککردنەوەى کەموکوڕیەکان لە دۆسیەکەدا ماوەى (15) ڕۆژ ماوە دەدرێت بە خزمەتخواز و ئەگەر لە هەمان ڕۆژ یان ڕۆژانى دواتر چاککارى لە دۆسیەکەى بکات دتوانێت سەردانى فەرمانگە بکات و خزمەتەکە بەدەست بهێنێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

-پێویست بەهیچ سەردانێکى دەرەکیى نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
تەنها فۆڕمێک پڕ دەکاتەوە کە بە سۆفت لەسەر وێبساتى فەرمانگە لەسەر ئەم لینکەدا هەیە https://www.dngo.gov.krd/Article-14
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟