تاقیگەى شیکردنەوەى خاک و ئاو و پەین و ڕووەک

زنجیرە: 
MAWR39

تاقیگەى شیکردنەوەى سیفاتى فیزیاوى و کیمیاوى خاک و ئاو و پەین و ڕووەک .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

1. بۆ تیمى توێژەرەکان کە لە توێژینەوەکان کاردەکەن .
2. بۆ جوتیار و کومپانیا و سەنتەرو ڕێکخراوە کشتوکاڵیە نێودەولەتیەکان .
3. بۆ وەزارەت و فەرمانگە حکومیەکان .

مەبەست: 

١. بۆ مەبەستى شیکردنەوەى خاک بۆ کێلگەکانى توێژینەوەکان ، زەوى جوتیار ، کۆمپانیاى بوارى کشتوکاڵ بۆ دیارکردنى
به پيتى خاک لە ڕووى توخمه خۆراکیەکان – ماددەى ئۆرگانى O M. – شێ ى خاك – PH – EC – جۆرى خاك .. هتد .
2. شیکردنەوەى ئاو لە ڕووى ڕێژەى خوێ ، PH ترشى و تفتى ، توخمە قورسەکان .
3. شیکردنەوەى ڕووەک دیارکردنى توخمە خوراکیەکان ، ڕێژەى شەکر ، ڕێژەى زەیت .
4. شیکردنەوەى ئەو پەینانەى کە لەلایەن وەزارەت و کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان هاوردە دەکرێت .

مەرجەکان: 

1. دەبێت تیمى تایبەت بە تاقیگە سامپل وەربگرێت بەشێوەیەکى زانستى وە زانیارى هەبێت لەسەر چۆنیەتى وەرگرتنى نموونه (سامپل) .
2. ئەگەر هاوردە کرابێت دەبێت لە رێگاى نووسراوى تایبەت لە خالە سنوریەکان و لێژنەى تایبەت بەبێ ى ڕینماییەکان سامپلەکە بگاتە تاقیگە .
3. ئەگەر بۆ وەزارەت و فەرمانگە حکومیەکان بێت دەبێت لە رێگاى نووسراوى تایبەت لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى تۆژینەوە نووسراوى بۆ بکرێت بۆ تاقیگەکان .
4. دەبێت سامپلەکە هەموو ئەو زانیاریانەى کە لەسەر کیسەکان یان قوتوەکان هەیە رون و ئاشکرابێت .

بەڵگەنامەکان: 

1. داواکارى خزمەتگوزار: پێشکەش کردنى داواکارى بە مەبەستى وەرگرتنى ڕەزامەندى بۆ ئەنجام دانى ئەو خزمەتە.
2. نووسراوى ب.گ. توێژینەوە: داواکاریه کە بە نووسراوى فەرمى ڕەوانەى فەرمانگەى ئەنجام دەرێ خزمەتەکە دەکرێت وە ڕەزامەندى لەسەر دەدرێت بۆ ئەنجامدانى كارى پێویست .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر تەنها له ريكاى تاقیگەى باوەرپێکراو کە بروانامەى (ISO)ى هەبێت وە باوەرپێکراو بێت لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

خشتەى نرخەکان هاوپێچ كراوه
بەپێ ى جۆرى شیکردنەوەکەیە

هاوپێچ ژمارە (1)

ماوەی پێویست: 

لە یەک کاتژمێر تا دوو ڕۆژ / بەپێ ی جۆرى شیکردنەوەکە .

هەنگاوەکان: 

1. شیکرنەوە.
2. وەلام دانەوەى بە نووسراوى فەرمى .

ژوورەکان: 

1. ژوورى یەکەم: بۆ وەرگرتنى سامپل و وەڵام دانەوەى.
2. ژوورى دووەم:تاقیگە بۆ شیکردنەوەى.
3. ژوورى سێیەم:ژمێریارى بۆ وەرگرتنى رسوماتى شيكردنەوه .

واژو: 

1. واژۆى بەرێوەبەر : بەمەبەستى وەرگرتنى ڕەزامەندى .
2. واژۆى پشكنەر :بۆ ئەوەى بەرپرسیاریەتى دەرەئەنجامەکان لە ئەستۆ بگرێت .
3. واژۆى بەرپرسى تاقیگە : بۆ پشت ڕاستکردنەوەى دەرەئەنجامەکان .

ژمارەی سەردان: 

دوو ڕۆژ
1. ڕۆژى یەکەم کە سامپلەکان دەهێنێت .
2. ڕۆژى دووەم کە دەرئەنجامەکە وەردەگرێتەوە .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها یەک بەرێوەبەرایەتى کە ئەوەیش بەرێوەبەرایەتى گشتى توێژینەوەیە بۆ بە دەستهێنانى ڕەزامەندى .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
پێویست بە فۆرم ناکات .

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟