تازەکردنەوەی مۆڵەتی کڕین فرۆشتنی خشڵى زێڕ

زنجیرە: 
MPO08

تازەکردنەوەو پێدانەوەی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی خشڵ بە زێڕینگر.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلانداناندەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆریبەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو زێرینگرانەی کە پێشتر مۆڵەتی زێرینگریان هەبووە.

مەبەست: 

بۆ دڵنیابوون لەکاری کڕین و فرۆشتنی خشل بەپێی یاسا. هاوپێچ کراوە

مەرجەکان: 

١. مۆڵەتی زێڕینگری پێشووی هەبێت.

٢. مۆڵەتەکەی رانەگیرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

تەنها دەفتەری مۆڵەتی زێڕینگری.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ.دەتوانرێت بە دەست بهێنرێت بە مەرجێک نوێنەرەكە دەفتەرى مۆڵەتى زێرينگريەكەى پێبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت (40،000) چل هەزار دینارە.بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە( 11/3816 )لە 26/3/2014. کە هاوپێچە

ماوەی پێویست: 

ماوەی (2) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەو خزمەتە، رۆژێک بۆ وەرگرتنی فۆرمی باجی دەرامەت و رۆژی دووەم بۆ وەرگرتنەوەی فۆرمەكە و راییكردنی كارەكانی تایبەت بە نوێ كردنەوەی مۆڵەتەكە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پڕکردنەوەی فۆرمی باجی دەرامەت لە هۆبەی خشڵ.

دوا هەنگاو: نوێکردنەوەی مۆڵەتی زێرینگری.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:
١. سەرۆکی هۆبەی خشڵ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی تازەکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە.

٢. فەرمانبەرانی خشڵ چونکە ئەندامن لە لیژنەی نوێکردنەوە.

٣. ژمێریاری بۆ پڕکردنەوەی پسولە.

٤. وردبین بۆ پێداچونەوەی پسولە وەرگیراوەکە.

٥. هاتوو و دەرچوو بۆ دانانی ژمارەی نوسراوەکە.

٦. بەڕێوەبەر بۆ واژووکرن لە سەر کۆتایی مامەڵەکە.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە:
١. فەرمانبەرانی هۆبەی خشڵ، چونكە ئەندامى لێژنەى تازەكردنەوەى مۆلەتى خشڵن.

٢. ژمێریاری، بۆ پێدانى رسومات.

٣. وردبین، بۆ راست و دروستى پسولە.

٤. بەرپرسی هۆبەی خشڵ، بۆ دڵنيا وون لەراستى و دروستى مامەلەكە.

٥. بەڕێوەبەر، واژووى كۆتايی خزمەتەكە بۆ خزمەتخواز.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات :
١. پێویستی بە هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت/ باجی خانوبەرە هەیە.

٢. وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکە.

تەنها (1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

وەزارەتی دارایی - بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بۆ هێنانی ئاستۆپاکی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرم ئامادەکراوەو لەلایەن فەرمانبەرانی هۆبەی خشڵ پڕ دەکرێتەوە. هاوپێچ کراوە پیویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری/ ب. پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری

هەولێر/ گەرەکی شۆرش – تەنیشت نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان.
Gold.quality@yahoo.com phone/ 009647503093109.

سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
Qualitycontrolsul@yahoo.com phone/ 053 357 1061. 053 357 1062

دهۆک/ شندوخا شیمالیە – مالتا
qualicondohuk@yahoo.com phone/ 062 769 0781. 00964 750 450 8380

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟