تازەکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە

زنجیرە: 
MOP09

بۆ تازەکردنەوەو پێدانەوەی مۆڵەتی وەرشەی زێڕ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلانداناندەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆریبەڕێوەبەرایەتی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ پیشەوەرانی بواری خشڵ و ئەوانەی کاری دروستکردنی خشڵ دەکەن.

مەبەست: 

بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە بۆ دڵنیابوون لەسەر بەردەوامی کارەکەی.

مەرجەکان: 

مۆڵەتی وەرشەی زێڕی هەبێت و بەردەوام بێت لە کارەکەی.

بەڵگەنامەکان: 

بۆ بەدەستهێنانی ئەو خزمەتی نوێ كردنەوەی مۆڵەت تەنها دەفتەرى زێرینگرى پێویستە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ, لەلایەن نوێنەرەوە دەتوانرێت بە دەست بهێندرێت بەمەرجێک دەفتەرى زێرینگرى لەگەل خۆى بهێنێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە بە نەختینەیی (40،000) چل هەزار دینارە، بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە (11/3816)لە 26/3/2014. کە هاوپێچە

ماوەی پێویست: 

(2) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پڕکردنەوەی فۆرمی باجی دەرامەت لەلایەن هۆبەی خشڵ.

دوا هەنگاو: نوێکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. سەرۆکی هۆبەی خشڵ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی تازەکردنەوەی مۆڵەتی وەرشە.

٢. فەرمانبەرانی خشڵ چونکە ئەندامن لە لیژنەی نوێکردنەوە.

٣. ژمێریاری بۆ پڕکردنەوەی پسولە.

٤. وردبین بۆ پێداچوونەوەی پسولە وەرگیراوەکە.

٥. هاتوو و دەرچوو بۆ دانانی ژمارەی نوسراوەکە.

٦. بەڕێوەبەر بۆ واژووکردن لە سەر کۆتایی مامەڵەکە.

واژو: 

(5) واژوو :

١. واژووی ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوە، بۆ دەرهێنانى مۆڵەت.

٢. ژمێریاری، بۆ پێدانى رسومات.

٣. وردبین، بۆ راست و دروستى پسولەى ژمێریارى.

٤. بەرپرسی هۆبەی خشڵ، بۆ دڵنیابوون لە دروستى خزمەتەكە.

٥. بەڕێوەبەر، واژووى كۆتایی خزمەتەكە بۆ خزمەتخواز.

ژمارەی سەردان: 

(1) رۆژ پێویستە واتە خزمەتخواز (2) جار سەردان دەكات جارێک بۆ وەرگرتنی فۆرمی باجی دەرامەت بۆ هێنانی ئەستۆپاكی دەرامەت جاری دووەم بۆ رایی كردنی مامەڵەكەی لە ناو فەرمانگە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بۆ هێنانی ئەستۆپاکی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت هەیە ئامادەكراوە كە فەرمانبەرانی خشل پری دەكەنەوە. کە هاوپێچە پێویستی بەمۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانان/دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری/ ب. پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری.

هەولێر/ گەرەکی شۆرش – تەنیشت نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان.
Gold.quality@yahoo.com phone/ 009647503093109.

سلێمانی/ شەقامی مامۆستایان – بەرامبەر مزگەوتی قازی محمد
Qualitycontrolsul@yahoo.com phone/ 053 357 1061. 053 357 1062

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟