بەکرێدان و فرۆشتن و تەرخانکردن و تۆمارکردنى مولکەکانى وەزارەتى دارایى و ئابورى

زنجیرە: 
MOF03

ئەم خزمەتە بەکرێدان و فرۆشتن (مساطحەى) موڵکەکانى وەزارەتى دارایى و تەرخانکردنى تۆمارکردنى موڵکەکانى

وەزارەتى داراییە بۆ لایەنەکانى ترى حکومەت و هاوڵاتیان کە بەپێى یاسای تایبەتمەند جێبەجێ دەکرێت هەروەها

بابەتەکانى تەملیک کردن و بەموڵک کردن (استملاککردن) بەپێی یاسای ژمارە (32) ساڵى 1986 یاسای فرۆشتن و

بەکرێدانى موڵک و ماڵى دەوڵەت و تەرخانکردن و تۆمارکردنى زەوى بەپێی یاسای ژمارە (80) ساڵى (1970).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرىبەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی میری
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە هاوڵاتیان و دام و دەزگاى حکومى و نا حکومى و کۆمپانیا دەگرێتەوە.

مەبەست: 

مەبەست لەم خزمەتە دابینکردنی زەویە بەپێی یاسا و رێنماییەکان بۆ هاوڵاتیان بە مە بە ستی ئەنجامدانى پڕۆژە و لایەنەکانى ترى حکومەت.

مەرجەکان: 

بەپێی جۆرى خزمەت دەگۆرێ بۆ بەکرێدان و فرۆشتنى موڵکەکانى دارایى.
١-داواکار پێویستە هاوڵاتى عیراقى بێت.
٢-فەرمانبەرى حکومەت نەبێت.
٣-خاوەن ئەزموون بێت و مەرجەکانى تر بەپێی یاسای تایبەتمەند.
٤- تەرخانکردن و تۆمارکردنى زەوى بۆ لایەنەکانى حکومى مەرجى ئەوتۆى نییە چونکە بۆ بەرژەوەندى گشتیە .

بەڵگەنامەکان: 

پێویستە داواکار بەڵگەنامەى فەرمى ناسنامەى بارى کەسى لەلابێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لەرێگەى بریکارى خاوەن بریکارنامەى تایبەت یاخود گشتى بێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچوى ئەم خزمەتە (30000) هەزار دیناری عيراقی تەنها ئەگەر پێویستى بەپشکنین بێت.

ماوەی پێویست: 

بەپێ ی جۆری پڕۆژە و داواکاری لەماوەی یەک هەفتە تاکو شەش مانگ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو :پێشکەش کردنى داواکاریە لە بەڕێوەبەرایەتى خانوبەرەى پەیوەندیدار .

دواین هەنگاو وەرگرتنى رەزامەندى بەرێوەبەری فەرمانگە.

ژوورەکان: 

هەنگاوەکان يان سەردان کردنى ژوورەکان لە بەڕێوەبەرایەتى خانوبەرەى میرى زۆر کەمە و سەرجەم کارەکان لە پێنج ژوور تێپەر نابێت بۆ نمونە:
١- ژوورەکانى (وارد)هاتوو.
٢- بەڕێوەبەر .
٣- ژوورى تایبەت .
٤-ژوورى کومپیوتەر.

واژو: 

٠ ناو بەڕێوەبەرایەتییە کان تەنها واژوى بەڕێوەبەر و بەرپرسى بەشەکان پێویستە . واژوى بەرپرسى بەشەکان بۆ ئەوەیە کە روون بێت لە کام بەش یان هۆبە کارەکە جێ بە جێ کراوە و دواتر سەرەتاکان لە لاى ئەوان پارێزراو دەبێت .و واژوى بەڕێوەبەر لە زروریاتى کار کردنە.

ژمارەی سەردان: 

بەپێی جۆرى داواکارییەکە دەگۆردرێت بۆ نمونە ئەگەر هاووڵاتى بۆ ئەنجام دانى برۆژە سەردانمان بکات ئەوا زیاتر لە جاریک پێویستە بەپێی یاسای تایبەتمەندەوە ئەم رەزامەندیە بە چەند کات تێپەر دەبێت بەڵام بۆ کارەکانى ئاسایى بە جاریک تێپەر نابێت .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەپێى داواکاریيە ئەگەر بۆ ئەنجامدانى پڕۆژە بێت زیاتر لە (10) فەرمانگە پێویستە (شارەوانى، کشتوکاڵ، کارەبا، ژینگە، رێگاوبان، بەرگرى شارستانى، پۆستە و گەیاندن.هتد) بەڵام بۆ لایەنى حکومى رەزامەندى کەمترى پێویستە .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى خانوبەرەى میرى فۆرمى تایبەت نییە بۆ داواکارى بەڵام خزمەتخواز لە دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتیەکان لە رێگاى عەریزە نووسەکان داواکارى پر دەکاتەوە بەپێی جۆرى داواکارییەکە بە پولى رسمى لەسەر عەریزەکەى.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاووڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری،بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى،

١/بەرێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى هەولێر/ لە ناو دیوانى پارێزگاى هەولێر
٢/ بەرێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى دهۆک /بەرامبەر کۆمەلگاى مازى گەشتیارى.
٣/ بەرێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى سلێمانى/لە ناو کۆمەلگاى باجەکان.
٤/ بەرێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى گەرمیان /لە سەنتەرى شارى کەلار.
٥/ بەرێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى راپەرین /لەسەنتەرى شارى رانیە.
٦ بەرێوەبەرایەتى خانووبەرەى میرى سۆران / بەرامبەر سەرۆکایەتى شارەوانى سۆران.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟