بەڕێکردن (تەرویج) (Pomotion) کردن بۆ پڕوژەکانی وەبەرهێنان

زنجیرە: 
BOI08

ئامادەکردنی ئەو زانیاریانەی کەپەیوەندیان بە ئابوری وکۆمەڵایەتی وشوێنی جوگرافی و ژمارەی دانیشتوانی هه‌رێمى کوردستان هه‌يه‌، بەپێى کەشوهەوا و که‌رتى کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و هەروەها دیارکردنی قەبارەی سامانی سروشتی و ژمارەی دانیشتوان . ئەم زانیاریانەش بە شێوەی نامیلکە رێکخراوە وەک Fact sheet، spotlight
doing business in kurdistan و investment opportunities هتد .
بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆ بۆ ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی وەبەرهێنانفەرمانگەی هەڵسەنگاندن و مۆڵەتپێدانبەڕێوەبەرایەتی تەرویج
مافی وەدەستهێنان: 

١. وەبەرهێنەران.

٢. بەڕێوەبەرایەتیەکان.

٣. دەزگاکان و رێکخراوە (نیشتمانی و بیانی) يه‌کان.

مەبەست: 

ئاسانکاری بۆ بەدەستهێنانی زانیاری بۆ وەبەرهێنەران، وه‌ راکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

بەبێ مەرجە، چونکە هەموو نامیلکەو بڵاوکراوەو زانیاریەکان لە وێبسایتی دەستە دانراوەو هەرکەسێک سەردانی دەستە بکات دەتوانێت زۆر بەئاسانی سوود لە نامیلکەو زانیاریەکان ببینێت.

بەڵگەنامەکان: 

نيه‌.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، له‌ڕێگاى بريکارنامه‌وه‌ به‌ده‌ستدێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نيه‌.

ماوەی پێویست: 

(10) خوله‌ک دەخایەنێت بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: سەردانیکردنی وێبسایتی دەستە.

دوا هەنگاو: کلیککردن لەسەر داونلۆد کە لە وێبسایتەکە دیاری کراوە.

ژوورەکان: 

(1) هەنگاوی پێویستە بۆ وەرگرتنی بەرچاوروونی

ژووری بەڕێوەبەری زانیاری به‌شى تەرویج لە دەستە، لەهەرسێ پارێزگاکە هه‌يه‌.

تێبینی/ ئەم زانیاریانە لەسەر مالپەری فەرمی دەستەش بەدەسته‌. http://www.kurdistaninvestment.org/

واژو: 

نيه‌.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نيه‌.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی دەستەی وەبەرهێنان / فەرمانگەی هەڵسەنگاندن و مۆڵەت پێدان / ب. تەرویج

١.دەستەی وەبەرهێنانی ( فەرمانگەی یاسایی و کارگێری دارایی ) ، رێگای 60 م تەنیشت وەزارەتی رۆشنبیری.
ژمارە تەلەفۆن- 0662531559
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ( هەولێر - رێگای کەرکوک ) بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا.
ژمارە تەلەفۆن – 07504466997
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (سلێمانی – سەرچنار ) تەنیشت مزگەوتی مەشغلان.
ژمارە تەلەفۆن – 0663287417
٤. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک (دهۆک – شەقامی مازی) بەرامبەر پەیمانگای پۆلی تەکنیکی.
ژمارە تەلەفۆن – 0627220971
٥. وێب سایتی دەستە: WWW.kurdistaninvestment.org

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟