بەكرێدانی موڵكەكانی ئەوقاف به‌شێوه‌ی ڕووبه‌ندی (مساطحة)

زنجیرە: 
MERA02

بەكرێدانی موڵكێكی ئەوقاف به‌شێوازی ڕووبه‌ندی (مساطحة) به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی داهاتی وه‌قف به‌پێی
یاسای ژماره‌ (11)ی ساڵی 2007 مادده‌ی دووه‌م بڕگه‌ (4). كه‌ وێنه‌یه‌كی هاوپێچه‌

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و داراییبەڕێوەبەرایەتی موڵکەکان
مافی وەدەستهێنان: 

كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان و هاوڵاتیان.

مەبەست: 

ئه‌م موڵكانه‌ بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانه‌.

مەرجەکان: 

١-هەر پرۆژەیەكی ئەوقاف كە دروست دەكرێت، نابێت كارێكی وای تێدا بكرێت كە پێچەوانەی یاسا و بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت.

٢-پێشكەشكردنی داواكارییەك لەلایەن خزمه‌تخواز.

٣-خه‌مڵاندنی موڵكه‌كه‌ پێش ئەوەی بچێته‌ بواری ڕووبه‌ندی، پاشان به‌پێی سیسته‌می زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرای تایبه‌ت به‌ ئه‌وقاف ژماره‌ (45)ی ساڵی 1969 ئه‌نجام ده‌درێت

٤-پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف و كاروباری ئایینییه‌وه‌ پەسند بكرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١-سەنه‌دی موڵكەكە كە بەناوی ئەوقافە.

٢- لاری نه‌بوونی قایمقامییه‌ت.

٣-لاری نه‌بوونی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.

٤-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار:

٥-لیژنه‌ی فه‌توا.

٦-ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی كه‌ پرۆژه‌كه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ئەم خزمەتە دەتوانرێت لە رێگەی بریكار وەیان پارەزێكی رێپێدراوی خزمه‌تخوازه‌كه‌ بەدەست بەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١-رسوماتی پسوله‌ی ژمێریاری.

٢-كرێی بڵاوكردنەوە لە رۆژنامەكان .}--------ئه‌گه‌ر هاتوو موڵكه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار بوو به‌كرێ.

٣-كرێی لیژنه‌كان خه‌مڵاندان و به‌كڕێدان.

ماوەی پێویست: 

كورت ترین ماوە (120) رۆژ، زۆرترین ماوه‌ش ( 365) رۆژی پێویستە، له‌به‌ر زۆری كاروباره‌ كارگێڕییه‌كان.

هەنگاوەکان: 

١- پێشكەش كردنی داواكارییەك له‌لایه‌ن خزمه‌تخوزاوه‌.

٢-پەسند كردنی بەڕێز وەزیر لەسەر ئاراسته‌كردنی (إحالە) پرۆژەكە بۆ وەبەرهێنەر یانخزمه‌تخواز.

ژوورەکان: 

١- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی - به‌شی وه‌رگرته‌ (صادره‌).

٢- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئەملاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕاییی كردنی مامه‌ڵه‌كه‌.

٣- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرێبەستەكان - بۆ به‌ستی گرێبه‌ست له‌ نێوان وه‌زاره‌ت و خزمه‌تخواز.

٤- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی - بۆ وه‌رگرتنی ڕای یاسایی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌.

٥-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ - بۆ په‌سند كردنی نه‌خشه‌ی پرۆژه‌كه‌.

٦-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری - بۆ وه‌رگرتنی رسوماتی پاره‌ به‌پێی پسوله‌ی ژمێریاری.

٧- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی - بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف، یان ئه‌نجومه‌نی باڵا.

٨-ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف. لیژنه‌یه‌كی باڵایه‌ تایبه‌ت به‌ ڕاییی كردنی ئه‌و مامه‌ڵانه‌.

٩-بەڕێز وەزیر - بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی كۆتایی.

واژو: 

(كۆی گشتی (49) واژووی پێویستە)

١- به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی: سه‌ره‌تا هه‌ر نووسراوێك یاخود هه‌ر داواكارییه‌ك كه‌ دێته‌ دیوانی وه‌زاره‌ت، سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌یری بكات و له‌لایه‌ن به‌شی هاتوو له‌ ئه‌م مامه‌ڵه‌ (وارد) بكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی و ناحكومی متبعه‌، پاشان احاله‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

٢- به‌ڕێوه‌به‌ری موڵكه‌كان: دوای وه‌گرتنی مامه‌ڵه‌كه‌ له‌ به‌شی هاتوو به‌گوێره‌ی (تۆماری ئه‌ستۆنامه‌) ده‌ست ده‌كرێت به‌دیراسه‌تكردنی بابه‌ته‌كه‌و ناردنی بۆ لیژنه‌ی خه‌مڵاندن كه‌ له‌ سه‌رۆكێك و نۆ ئه‌ندام پێكهاتوون.

٣-لیژنەی خەمڵاندن: ئه‌م لیژنه‌یه له‌ كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندی پسپۆر و شاره‌زا له‌ بواری موڵكه‌ وه‌قفییكان پێكهاتوون، كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و موڵكه‌ شوێنه‌كه‌ی چۆنه‌ و كرێ له‌نزیك ئه‌و موڵكه‌ چه‌نده‌، تاوه‌كو كرێی موڵكه‌كه‌ دیاری بكرێت.‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مامه‌ڵه‌كه‌ پێویستی به‌ (10) واژوو هه‌یه‌،

٤-به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌ی خه‌ملاندن مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و داراییه‌وه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیر به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی خه‌مڵاندنه‌كه‌.

٥- ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف: هه‌موو كارێكی مساطحه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقافه‌ و ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش له‌ (20) ئه‌ندام و به‌ڕێز وه‌زیر كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌ و ساڵانه‌ (2) جار كۆ ده‌بنه‌وه‌.

٦- ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌ (اعلان): دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف ڕه‌زامه‌ندی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆرژه‌كه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یندنه‌وه‌ ده‌نێردرێته‌ دوو رۆژنامه‌ی فه‌رمی له‌ هه‌رێم بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی.

٧- لیژنه‌ی كردنه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان: دوای ئاگاداربوونی هاوڵاتیان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، هاوڵاتیان و وه‌به‌ره‌هێنه‌ران ته‌نده‌ر له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌كڕن و واده‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌یان دیاری ده‌كرێت، دوو لیژنه‌یه‌ له‌ناو به‌ناوی (لیژنه‌ی كردنه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان) له‌ناو دیوان وه‌زاره‌ت ئه‌م كاره‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌ هه‌ر لیژنه‌یه‌كیش (5) واژوو هه‌یه‌.

٨- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: دوای ئاراسته‌كردنی پرۆژه‌كه‌ بۆ كۆمپانیاكانی خزمه‌تخواز وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستێك واژوو ده‌كات له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نی كه‌ مساطحه‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه‌.

٩- به‌ڕێز وه‌زیر: دوای ته‌واوبوونی هه‌موو كاره‌كان به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی مساطه‌حه‌كه‌ په‌سند ده‌كات و پاشان به‌ نووسراوێك ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سنوری پرۆژه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

(كۆی گشتی (49) واژووی پێویستە)

ژمارەی سەردان: 

(9) جار، چونكه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تری پێویسته‌ له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ ڕایی كردنی

ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌، جگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناو دیوان چه‌ند لیژینه‌یه‌ك هه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م خزمه‌ته‌.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی پارێزگاكان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی خزمه‌تكه‌ بۆ وه‌زاره‌ت.

٢-.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌كان.
هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ ده‌گاته‌ وه‌زاره‌ت سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌كانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌، له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌ت، ڕه‌نگه‌ ئه‌م خزمه‌ته‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان چه‌ند ڕێكارێكی هاوبه‌شیش هه‌ن كه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێن، كه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ته‌نها ڕۆتینێكه‌ بۆ ئه‌م خزمه‌ته‌.

٣- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌ چ جۆره‌ پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و موڵكه‌ ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی (التخطیط العمرانی).

٤- وه‌زاره‌تی داد: بۆ مه‌به‌ستی تأشیركردن له‌سه‌ر سه‌نه‌دی موڵكه‌كه‌ كه‌ مساطه‌حه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.

٥-وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌ مساطحه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێن كه‌ زه‌وی وه‌قفن و له‌ هه‌مان كات كشتوكالیشن.

٦- لیژنه‌ی فه‌توا: هه‌ندی جار پرۆژه‌كه‌ ڕاوێژكاری لیژنه‌ی فه‌توای پێویسته‌.

٧- وه‌زاره‌تی ناوخۆ: بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی قایمقامیه‌تی سنوری پرۆژه‌كه‌.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
ته‌نها ته‌نده‌ری تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی>بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی،بەڕێوەبەرایەتی موڵکەکان.

هەرێمی كوردستان/ هەولێر/ شەقامی 60م / گەڕەكی بەختیاری/ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ دیوانی وه‌زاره‌ت/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان. ژووری ژماره‌ (45)
ژماره‌ی مۆبایل ب. موڵكه‌كان: كۆڕه‌ك (07504473012)
E-mail: mulkakan@mera-krg.org / Web: mera-krg.org / GPS: N:36.198753 - E:43.996325
خزمەت

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟