بەرهەمهێنان و فرۆشتنى نەمامى باخدارى / مێوە

زنجیرە: 
MAWR14

ئەم خزمەت گوزاریە بریتیە لە بەرهەم هێنانى نەمامى باخدارى ودواتر فرۆشتنیان بە نرخى پالپشتى بەسەر جوتیاران وبۆ ئەم مەبەستەش نەمامگەى تایبەت هەیە لە پارێزگاکان ،وە لە سنوورى پارێزگان وئیدارە سەربەخۆکان ژمارە (15) نەمامگەى باخدارى هەیە بۆیە ئەو مەبەستە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ جوتیاران و خاوەن باخ.

مەبەست: 

بە مەبەستى دروست کردنى باخى میوە وگەشەپێدانى باخدارى و پێشکەش کردنى نەمامى باش وپەسند کراو بۆ جوتیاران و هەروەها دابینکردنى نەمام بە نرخى پالپشتى .

مەرجەکان: 

دەبێ داواکار خاوەن زەوى و باخ بێت و رێگاى یاسایی هەبێت بۆ دروست کردنى باخ .

بەڵگەنامەکان: 

تەنها بەڵگەنامەى خاوەنداریەتى زەوى و یان مۆڵەتى باخى هەبێت،
بۆ ئاگادار بوون کە داواکار خاوەنى باخە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

داواکار خۆى هەلدەستى بە ئەنجام دانى گشت سەردانەکان یا دەتوانێت کەسێک دەست نیشان بکات وەک بریکارى خۆى.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها نرخى کرینى نەمامەکان کە لە لایەن وەزارتمانەوە و نۆینەرى دارای یەوە دیارى کراون .

ماوەی پێویست: 

لە وەرزى فرۆشتنى نەمام راستەوخۆ دەبێت وتەنها لەماوەى یەک رۆژ .

هەنگاوەکان: 

سەردانى نەمامگە و راستەوخۆ کرینى نەمام.

ژوورەکان: 

نیە

واژو: 

1- واژووى لێپرسراوى نەمامگە.
2- ئەگەر داواکاریەکە ژمارەى نەمام زۆر بوو ئەوکات پێویستى بە واژووى بەرێوبەرى باخدارى پارێزگاکان هەیە
بۆ دڵنیابوون کە نەمامگە بۆ چاندنتان بێت نەک بۆ بازرگانى بێت .

ژمارەی سەردان: 

پێویست ناکات تەنها سەردانى نەمامگەکان دەکات ، تەنها ئەگەر ژمارەکە زۆر بێت پێویستى بە رەزامەندى بەریۆبەرى باخدارى هەیە .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟