بەرزکردنەوەی پلەی پۆلینی بەڵیندەر و کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی خۆماڵی

زنجیرە: 
MOP03

بریتیە لە بەرز کردنەوەی پلەی پۆلینی بەلێندەری خۆماڵی/کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی خۆماڵی لەسەرداواکاری خۆیان و بە هەبوونی توانای هونەری و دارایی و ئەزمون بەپێی ئەو پێوەرانەی لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلینکردنی بەڵێندەران ژمارە (1)ی ساڵی (2007) بۆ هەر پلەیەک دیاریکراوە. هاوپێچ کراوە

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و داراییبەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کۆمپانیاکانی بەڵێندەرایەتی خۆماڵی و بەلێندەرانی خۆماڵی کە لە بوارەکانی بیناسازی و کارەبایی و میکانیکی کاردەکەن.

مەبەست: 

مەبەست لەم خزمەتە بەرزکردنەوەی پلەی پۆلینی کۆمپانیالنیای بەڵێندەرایەتی خۆماڵی/ بەلێندەری خۆماڵی کە لە بوارەکانی بیناسازی و کارەبایی و میکانیکی کاردەکەن لە پلەیەکەوە بۆ پلەیەکی تر بەپێی هەبوونی کۆمەڵێک مەرج کە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلینکردنی بەڵێندەران ژمارە (1)ی ساڵی (2007) بۆ هەر پلەیەک دیاریکراوە.هاوپێچ کراوە

مەرجەکان: 

١. کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمارکرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.

٢. کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی پۆلینکرابێت لە وەزارەتی پلاندانان.

٣. کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی تۆمارکرابێت لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان.

بەڵگەنامەکان: 

١. نوسراوی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان. زانیاری تەواو لەسەر کۆمپانیاکە، ناو، بواری کارکردن، ساڵی دامەزراندن و ناوی تەواوی بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیابۆ بەڵێندەران ئەم پشتگیریە پێویست نیە.

٢. نوسراوی پشتگیری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان. کە ئەو کۆمپانیایە ناوی تۆمار کرابێت.

٣. نوسراوی پشتگیری بانک. بۆ زانینی توانای دارایی (کفاءة مالیة) کۆمپانیا یان بەڵێندەر.

٤. نوسراوی پشتگیری بۆ ئەندازیاران بۆ دڵنيابوون لە هەبوونی ئەندازیار.

٥. نوسراوی پشتگیری بۆ ژمێریار بۆ هەبوونی ژمێريار.

٦. نوسراوی پشتکیری بۆ پارێزەر بۆ هەبوونی یاسایی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بە مەرجێک بریکارنامەی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بڕی ئەم تێچووە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلینکردنی بەڵێندەران ژمارە 1ی ساڵی 2007 لە ماددەی (پازدەهەم) بە شێوەی خشتە بۆ هەر پلەیەکی پۆلین دیاریکراوە. هاوپێچ کراوە

ماوەی پێویست: 

(30) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری لەگەڵ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە بەرزکردنەوەی پلەی کۆمپانیا یان بەلێندەر.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی ناسنامەی کۆمپانیا/ بەڵێندەر.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (7) ژوور دەکات:

١. ژووری وردبینی بۆ وردبینیکردنی داواکارییەکە بەپێیی داواکارییەکە و زانیاری ناو دۆسیەکە.

٢. واژووی بەڕێوەبەری پۆلینکردن بۆ رەزامەندیدان و بەرزکردنەوەی بۆ لیژنەی تۆمار و پۆلینکردنی بەڵێندەران.

٣. ژووری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندی و نارندن بۆ پەسەندکردنی لەلایەن وەزیر.

٤. نووسینگەی وەزیر بۆ پەسەندکردنی لەلایەن وەزیر.

٥. ژووری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندی و نارندنی بۆ وەرگرتنی رسومات.

٦. ژووری ژمێریاری بۆ دانی رسومات.

٧. ژووری کۆمپیوتەر بۆ دروستکردنی ناسنامە و وەرگرتنەوەی.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە:

١. واژووی ووردبین بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی دۆکۆمێنتەکان.

٢. واژووی بەڕێوەبەری پۆلینکردن رەزامەندیدان و بەرزکردنەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی.

٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندی بەرزکردنەوەی بۆ وەزیر.

٤. واژووی وەزیر پەسەندکردنی بڕیاری لیژنەی پۆلینکردن.

٥. واژووی ژمێریار بۆ وەرگرتنی رسومات.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (3) جار سەردان دەکات:

١. بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و بەڵگەنامەکان.

٢. دانی رسومات دوای بڕیاری لیژنە و پەسەندکردنی لەلایەن وەزیر.

٣. وەرگرتنەوەی ناسنامە.
ماوەی نێوان سەردانەکان 10 رۆژە، فەرمانگە پەیوەندی بە خزمەتخوز دەکات بۆ سەردانیکردن.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی بۆ هێنانی پشتگیری تۆمارکردنیان.

٢. یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بۆ هێنانی پشتگیری.

٣. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان یاخود یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان بۆ هێنانی پشتگیریی هەبوونی ئەندازیار.

٤. سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ پشتگیری هەبوونی پارێزەر.

٥. سەندیکای وردبینان و ژمێریاران بۆ پشتگیری هەبوونی ژمێریار.

٦. یەکێک لە بانکەکانی حکومی لە هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری هەبوونی توانای دارایی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرمی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلینکردن هەیە و بەڵێندەر/خاوەن کۆمپانیا یان بریکارەکەی پڕی دەکاتەوە.هاوپێچ کراوە پیویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی پلاندانان / ب.گ. کارگیڕی و دارایی/ ب. پۆلینکردنی بەڵێندەران

بەڕێوەبەرايەتی پۆلينكردنی بەڵێندەران
هةوليَر – شةقامي 60 م – نزيك پەرلەمان – بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری
تەلەفۆن : 0662230170
مۆبايل: 07502293509
E-mail: info@mop – krg.org

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟