بەرزکردنەوەی داواکاری هاوڵاتیان تایبەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەت

زنجیرە: 
DFR15

بریتین لەو هاوڵاتیانەی کە ناتوانن سەردانی کوردستان بکەن بە هۆی بارودۆخی تەندروستیەوە، یان بەهۆی نەبونی پاسپۆرتەوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمانبەریان بۆ درێژ بکرێتەوە، لە ڕێگای نوێنەرایەتیەوە داواکاری و بەڵگەنامەکانیان پێشکەش دەکەن.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیانە بەبێ جیاوازی.

مەبەست: 

بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی ئەو فەرمانبەرانەی کە مۆڵەتی پێشوویان تەواو دەبێت، وە لە دەرەوە ژیان بەسەر دەبەن و لەبەر هۆکاری تەندروستی یان نەبوونی پاسپۆرت ناتوانن سەردانی کوردستان بکەن.

مەرجەکان: 

١. دەبێت هاوڵاتی داواکاری پێشکەش بکات.
٢. پێشکەشکردنی ناسنامەیەکى عێراقی تایبەت بە خۆی.
٣. پێشکەشکردنی راپۆڕتی پزیشکی یان نامەی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتی میواندار کە ئەو کەسە پاسەپۆڕتی نیە و چاوەڕێی دەرچوونی پاسپۆرتەکەیەتی.

بەڵگەنامەکان: 

١.هاوڵاتی پێویستی بە پێشکەشکردنی داواکاریەك هەیە کە تیایدا خۆی دەناسێنێت، کە لە چ فەرمانگەیەکی حکومەت فەرمانبەر بووە.
٢.نووسراوی مۆڵەتی پێشووی (تاکو بزانین مۆڵەتەکەی تەواو بووە یان نا).
٣.بەڵگەنامەی تایبەت(ڕاپۆرتی پزیشک) بۆ دەست نیشانکردنی هۆکارى نەتوانینی سەفەرکردنی بۆ کوردستان.
٤.دیاریکردنی ماوەى درێژکردنەوەى مۆڵەتەکەى ( بۆ زانینی ماوەی مۆڵەتەکە ).
٥.واژۆکردنی داواکاریەکە لەگەڵ نووسینی ناوو ژمارەی تەلەفۆن(بۆ پەیوەندی کردن بە خزمەت خواز ).
٦.ناسنامەیەکى داواکار(بۆ دڵنیا بوون لە ڕاستی کەسەکە ).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە دوای ئەوەی فەرمانبەری بەرپرس تەواوی بەڵگەنامەکان وەردەگرێت و نوسراوی فەرمی ئامادە دەکات، نوێنەری حکومەت واژووی دەکات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچوویەکی نیە و بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

یەك کاتژمێر.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو هاوڵاتی سەردانى نوێنەرایەتی دەکات و داواکاریەکەی لەگەڵ بەڵگەنامەکان
پێشکەش دەکات.
دوایین هەنگاو ، نووسراو ئامادە دەکرێت و بە پۆستی ئەلیکترۆنی دەنێردرێت بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

ژوورەکان: 

بە دوو هەنگاو :

هەنگاوی یەکەم ، کارمەندی ڕێپێدراو هەموو بەڵگە نامەکان لە داواکار یان خزمەت خواز وەردەگرێت و وردبینی بۆ دەکات و ئینجا نوسراو بۆ هەمان مەبەست ئامادە دەکات .
هەنگاوی دووەم ،نوێنەری حکومەتی هەرێم واژوو و مۆری دەکات.
ئینجا نوێنەرایەتی بە ئیمەیڵ نوسراوەکە ئاڕاستەی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات. ئینجا فەرمانگە نوسراوی نوێنەرایەتی ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندار لە حکومەتی هەرێم دەکات و لە دووای وەرگرتنی وەڵامی نوسراوەکە لە لایەنی پەیوەندار لە حکومەتی هەرێم فەرمانگە بە ئیمەیڵ وەڵامەکە دەنێرێتەوە بۆ نوینەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە .

واژو: 

تەنها دوو واژووی پێویستە ئەویش کارمەندى بەرپرس و نوێنەرى حکومەت بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.

١.ژوورى کارمەندى بەرپرس ،بە مەبەستى کارئاسانى و ئاڕاستەکردنى نووسراو بۆ شوێنى مەبەست .
٢.ژوورى نوێنەر ،بە مەبەستى مۆر و واژووکردنى نووسراو .

ژمارەی سەردان: 

یەک جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستی بە سەردانی هیچ بەڕێوەبەرایەتیەك نیە، تەنها بەڵگەنامەکان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەرەوە بەدەست دێنێت و سەردانی نوێنەرایەتی دەکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بۆ مۆڵەت درێژکردنەوە پێویستی بە فۆڕم پڕکردنەوە نیە. وەلە داهاتووشدا پێوستى بە فۆرم پرکردنەوە نیە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی - پەیوەندیەکانی دەرەوە- بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى - بەشى یاسایى

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟