بەرزکردنەوەی داواکاری تایبەت بە ئەستۆپاکی

زنجیرە: 
DFR14

ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە کە بە نیازی ئیشکردنن لە دەرەوە، وە پێویستیان بە بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتیەکانی حکومەت لەدەرەوەی وڵات دەکەن،نوێنەرایەتی ئەو داواکاریانە بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەرز دەکاتەوە، ئەوانیش لەلای خۆیانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزی دەکەنەوە.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاووڵاتیانە بەبێ جیاوازی.

مەبەست: 

ئەستۆپاکی بۆ لایەنە پەیوندیدارەکان لە دەرەوە بەکاردەهێنرێت چونکە ئەو لایەنانە داوای ئەستۆپاکی لە هاوڵاتیان دەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی هەلی کار لە دەرەوە بۆ ئەوەی بزانن کە ئەو هاوڵاتیانە هیچ تاوانێکی پێشووتریان هەیە یان نا.

مەرجەکان: 

١. دەبێت هاوڵاتی داواکاری پێشکەش بە نوێنەرایەتی بکات.
٢. پێشکەشکردنی پێناسێکی عیراقی تایبەت بە خۆی.
٣. پەنجەمۆر بۆ ئەوانەی کە داوای ئەستۆپاکی دەکەن.

بەڵگەنامەکان: 

١.پێشکەش کردنی داواکارى بۆ ئەستۆپاکی.
٢.واژۆکردنی داواکاریەکە لەگەڵ نووسینی ناوو ژمارەی تەلەفۆن.
٣.ناسنامەى داواکار ، بە مەبەستى دلنیابوون .
٤.وەرگرتنی پەنجە مۆری هەموو پەنجەکانى ، بەمەبەستى دلنیا بوون لە هەبوون و نەبوونى پێشینەى یاساى کەسەکە .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە دوای ئەوەی فەرمانبەری بەرپرس تەواوی بەڵگەنامەکان وەردەگرێت و نوسراوی فەرمی ئامادە دەکات، نوێنەری حکومەت واژووی دەکات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچووی نیە و بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

یەك کاتژمێر.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم ،هاوڵاتی سەردانی نوێنەرایەتی دەکات و داواکاریەکەی لەگەڵ بەڵگەنامەکان پێشکەش دەکات.
دواین هەنگاو ،وەرگرتنەوەى مامەڵەکەیەتى .

ژوورەکان: 

تەنها پێویستی بە یەك سەردانى کردنى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانە لە دەرەوە.
تەنها سەردانى ژوورى نوێنەر دەکات.
لە دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکە و بەڵگەنامەکان نوسراوی فەرمی بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوە بەرز دەکرێتەوە.
کارمەندی ڕێ پێدراو بەڵگە نامەکانی پەیوەست بە خزمەت گوزاریەکە لە داواکار وەردەگرێت وە نوسراوی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە ئامادە دەکات.
لە دووای ئامادە کردنی نوسراوی تایبەت بۆ ئەممەبەستە نوێنەری حکومەت مۆر و واژووی خۆی لە سەر نوسراوەکە دەکات ، ئینجا بە ئیمەیڵ دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ،دوواتر لە فەرمانگەوە نوسراوەکە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندار لە حکومەتی هەرێم دەکەین .وە لە دووای وەرگرتنی وەڵامەکە بە هەمان شێوە فەرمانگە وەڵامەکە دەنێتێتەوە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە .

واژو: 

تەنها یەک واژووى پێویستە :

واژووی نوێنەرو مۆری نوێنەرایەتی ، بەمەبەستى راستى و دروستى مامەڵەکە و ڕاى کردنى .

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستی بە سەردانی هیچ بەڕێوەبەرایەتیەك نیە، خزمەت خواز یان داواکار تەنها سەردانی نوێنەرایەتی دەکات بۆ بە دەست هێنانی ئەم خزمەت گوزاریە .

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بۆ ئەستۆ پاکی پێویستی بە فۆڕم پڕکردنەوە نیە ، دەکرێ لە داهاتوو دا ئەو فۆرمەمان هەبێ ، پێویستی بە مۆرى عەریزە نووس نیە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-پەیوەندیەکانی دەروەوە-بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە.
بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگە و نوێنەرایەتیەکان .

وێب سایت: Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟