بەرحەیاتی (شهادة اثبات الحیاة)

زنجیرە: 
DFR5

پێدانی بەڵگەنامەی بەرحەیاتى بۆ رەوەندی کوردستانى لە دەرەوە ، بۆ ئەوەی بسەلمێنن کە ئەم ڕەوەندە لە دەرەوەی وڵات لە ژیاندا ماوە و نەمردووە، بۆ ئەوەی مامەڵەکانی لە کوردستان جێبەجێبکەن.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ڕەوەندی کوردستانیە لە دەرەوە کە دەتوانن بەبێ جیاوازی (ڕەگەز، لایەگیری سیاسی، نەتەوە، ئاین) سوود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرن.

مەبەست: 

بۆ پێدانى بەرحەیاتی بۆ ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن، بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە لە ژیاندا ماون و بەکاری بهێنن لە هەندێک دام و دەزگای پەیوەندار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان.

مەرجەکان: 

١.پێویستە خزمەتخواز فۆرمى بەرحەیاتى پڕبکاتەوە، شایانى باسە ڕێنماییەکان لەسەر ماڵپەڕی نوێنەرایەتیەکان هەیە بە زمانەکانى کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی.
٢.دەبێت خزمەتخواز خەڵکی هەرێمى کوردستان بێت.
٣.پێویستە خزمەتخواز هەندێک بەڵگەنامەى کەسی دابین بکات وەک ( ناسنامە یان ڕەگەزنامەی عێراقی).

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامە یان رەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى خانەنشینی خزمەتخواز.
٢. ناسنامەى بریکار.
٣. وێنەی مامەڵەى خزمەتخوازو بریکارەکەى.

لە نوێنەرایەتی ئەمریکا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١. ناسنامە یان رەگەزنامەى عێڕاقى و رەگەزنامەى ئەمریکی.
٢. سێ کۆپى لە فۆڕمە کوردیەکان بە مەرجێک نوسینەکانى روون و دیاربێت و بخوێندرێنەوە.
٣. یەک کۆپى لە فۆڕمى ئینگلیزى کە واژوو کرابێت لە لایەن دادنوس (کاتب عدل) لە ئەمریکا.
٤. دابینکردنى سێ وێنەى کەسى.
٥. دابینکردنى زانیارى سەبارەت بە شوێنى پەیوەندیکردن، لە ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیل ئەگەر هەبێت.
تێبینی: ئەم فۆڕمانە لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتی ئەمریکا هەیە و خزمەتخواز بەشێوەى راستەوخۆ دەتوانێت پڕیان بکاتەوەو بیاننێرێت بۆ نوێنەرایەتی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر ناکرێت لە ڕێگەی نوێنەر ، لە بەر ئەوەی کەسەکە دەبێت بۆ خۆی سەردانی نوێنەرایەتی بکات بۆ ئەوەی بزانرێت کە لە ژیاندا ماوە .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

خزمەتگوزاریەکە بێ بەرامبەرە.
بۆ ئاگادارى بەڕێزتان هەندێک تێچوو دەکەوێتە ئەستۆى نوێنەرایەتى بۆ کڕینى پوول و زەرفى نامە و هەروەها تێچووى پۆست بۆ ناردنەوەى بەرحەیاتیەکە.

ماوەی پێویست: 

١.یەک کاتژمێر پێویستە بۆ جیبەجێکردنی مامەڵەیەک ، ئەگەر کەسەکە بۆ خۆی سەردانى نوێنەرایەتى بکات .
٢.ئەگەر مامەڵەکە بە پۆستە ڕەوانەبکرێت ، پێنج ڕۆژى پێدەچێت چونکە تەنها یەک کەس بەرپرسە لە جێ بەجێ کردنى ئەم خزمەتە سەرەراى ئەنجام دانى چەندین ئەرکى تر .
٣.بەڵام لە هەندێک بارودۆخی بەپەلەو تایبەتدا (یەک ڕۆژ) پێویستە بۆ تەواوکردنى مامەڵەکەو ناردنى بە پۆستەدا.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم ، دەبێت کەسەکە لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتى فۆڕمەکان دابەزێنێت و کۆپیان بکات و پڕیان بکاتەوە.

دواین هەنگاو، بەڕێکردنی مامەڵەکەو مۆرکردنی، کە بریتییە لە ناردنی کۆپیە ئەسڵیەکە بە پۆستە بۆ داواکار و هاوکات ناردنى هەمان کۆپی بەرحەیاتیەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

ژوورەکان: 

تەنها دوو ژوور پێویستە بۆ جێ بە جێ کردنى خزمەتگوزارییەکە ئەگەرخزمەتخواز بۆ خۆى سەردانى نوێنەرایەتى بکات کە بریتى یە لە ژوورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى و ژووری نوێنەر ، ( تەنها دوو هەنگاو پێویستە بۆ بەدەستهێنانی خزمەتەکە.لە ژووری بەڕێوەبەرایەتی کۆنسوڵگەرى و ڕەوەندی کوردستانی ووردبینی بۆمامەڵەکە دەکرێت لەلایەن کارمەندی بەرپرس و دوای دڵنیابوون لە تەواوی بەڵگەنامەکان ، ئینجا هەر هەمان کارمەندی بەرپرس بەڵگەنامەکان دەبات بۆ ژووری نوێنەری حکومەت بۆ واژوو کردن و ماکەڵەکە تەواو دەبێت).

•بۆ زانیاری بەڕیزتان هاووڵاتی سەردانی هیچ ژوورێک ناکات و لە پرسگە مامەڵەکەی لێ وەردەگیرێت و کارمەندی بەرپرس هەموو ڕۆتینەکانی بۆ ئەنجام دەدات.

تێبینی: ئەگەر داواکار بە پۆستە مامەڵەکەى بنێرێت بۆ نوێنەرایەتى تەنها بە یەک هەنگاو کۆتایى دێت بۆ بە دەستهێنانى خزمەتگوزارییەکە، ئەگەر هەموو مەرجەکانى پێشوو تر کە ئاماژەیان پێکراوە جێ بەجێی کردبێت.

واژو: 

تەنها ژوورى کارمەندى بەرپرس و ژوورى نوێنەرى حکومەت، پێویستە بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.
•ژوورى کامەندى بەرپرس بە مەبەستى کارئاسانى و ئاراستەکردنى نووسراو بۆ شوێنى مەبەست .
ژوورى نوێنەر بە مەبەستى مۆر و واژووکردنى نووسراو .

ژمارەی سەردان: 

تەنها یەک جار پێویستە خزمەتخواز سەردانى نوێنەرایەتى بکات وە لە هەمان ڕۆژو و لە ماوەى کاتژمێرێکدا کارەکەى بۆ تەواو دەکرێت.
ئەگەر بە پۆستە مامەڵەکەى بنێرێت ئەوا پێویست ناکات سەردانى نوێنەرایەتى بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستی بە سەردانی هیچ بەڕێوەبەرایەتیەك نیە، تەنها بەڵگەنامەکان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەرەوە بەدەست دێنێت و سەردانی نوێنەرایەتی دەکات.

تێبینى: لە دواى تەواو بوونى خزمەتگوزاریەکە نوێنەرایەتى کۆپیەک بە شێوەى ئەلیکترۆنى ئاڕاستەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە دەکات بۆ پەسندکردنى پاشان بۆ وەزارەتى داد.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرمێک هەیە دەبێت لە لایەن خزمەت خوازەوە پڕبکرێتەوە، فۆرمى پڕکراوە پێویستى بە مۆرى عەریزە نووس نیە بەڵام کۆپییەکى ئینگلیزى هەیە لەو فۆرمە کە پێویستى بە مۆرى دادنووسە لەو وڵاتەى کە تیایدا دەژیت بە مەبەستى جەختکردنەوە لەوەى کە خزمەتخوازەکە بۆ خۆى یان بە ئاگادارى خۆى فۆرمەکە پڕکراوەتەوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-پەیوەندیەکانی دەروەوە-بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە.
بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگە و نوێنەرایەتیەکان .

وێب سایت: Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟