هاوکارییەکی کاتیە دەبڕێتەوە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان تەنها بۆ ماوەی (6) مانگ دەبێـت کە بڕەکەی (150،000) سەد و پەنجا هەزار دینارە.
دەرچووانی زانکۆ پەیمانگا حکومیەکان.
بۆ دابینکردنی بڕە پارەیەک بە بڕی 150000 دینار بەرامبەر بێ کاربوونیان لەو ماوەیەدا.
١. دەرچووی زانکۆ و پەیمانگای حکومی بێـت.
٢. دانیشتووی هەرێم بێت.
٣. تەمەنی لە 36 ساڵ زیاتر نەبێت.
٤. نابێت هیچ کارێکی هەبێت لە کەرتی تایبەت یان حکومەت.
٥. دەبێت داواکار ناوی تۆمار کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەکارخستن.
٦. نابێت سودمەندی هیچ بڕە پارەیەکی بە هەرناوێک لە بودجەی گشتی حکومی هەبێت.
٧. دەرچووی هەمان ئەو ساڵە بێت کە بیمەکەی تیادا دابەش دەکرێ.
١. پشتگیری زانکۆ.
٢. ناسنامە.
٣. رەگەزنامەی عێراقی.
٤. فۆرمی خۆراک.
٥. کارتی زانیاری.
٦. (2) وێنە.
٧. پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی کار.
٨. بەڵێنامە بۆ ئەوەی بزانرێ لە هیچ دامودەزگایەکی تر موچەی نیە.
نەخێر، دەبێت خۆی مامەڵەکە ئەنجام بدات.
نەخێر نیە.
(1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.
یەکەم هەنگاو: هێنانی پشتگیری زانکۆ و پەیمانگا و کۆدی بێ کاری لە بەڕێوەبەرایەتی کار .
دوا هەنگاو: وەرگرتنی موچە.
خزمەتخواز سەردانی (2) ژوور دەکات:
١. هۆبەی بیمەی بێکاری.
٢. هۆبەی یاسایی.
تێبینی : لە دهۆک 1 ژوورە بە هۆی بوونی (سیستمی (1) پەنجەرە).
(2) واژوو پێویستە:
١. هۆبەی بیمەی بێکاری: پاش ناونوس کردنی لەم هۆبەیە کە بێکارە.
٢. هۆبەی یاسایی: لە رووی یاساییەوە کێشەی نەبێت.
خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:
سەردانی یەکەم: مامەڵەکەی وەردەگیرێ.
سەردانی دووەم: پێدانی کۆدی وەرگتنی موچە.
١. زانکۆ یان پەیمانگا هێنانی پشتگیری دەرچوون لە زانکۆ.
٢. بەڕێوەبەرایەتی کار بۆ هێنانی کۆدی بێکاری.
٣. بەڕێوەبەرایەتی ئامار، بۆ زانینی ئەوەی کە قوتابی دامەزراوە یان نا.
٤. بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە، بۆزانینی ئەوەی کە موڵک یان خانویی بەناوە و یان نا.
٥. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بۆ زانینی ئەوەی کە قوتابی توانای هەیە باج بدات.