بڕوانامەی مردن

زنجیرە: 
MOH03

دياريکردنى ژمارەی کەسانی مردوو لە هەرێمى کوردستان و رێژەی گەشەکردنی دانیشتوان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانبەشی ئامار
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو هاوڵاتیەک کە کۆچی دوایی دەکات، لە ناوەوەی کوردستان، ئەو هاوڵاتیانەی کە کوردستانین و لە دەرەوە دەمرن.

مەبەست: 

١. بۆ جەخت کردنەوەی هاوڵاتی لە مردنی و هۆکاری مردنی.
٢. ڕەش کردنەوەی ناوە کەی لە ناسنامەی باری شارستانی.
٣. ڕەش کردنەوەی پسوولەی خۆراک.
٤.بەڕێوەبردنی کاروباری هاووڵاتی.

مەرجەکان: 

١. جەخت کردنەوە لەسەر مردنی ئەو کەسە بەهۆی هێنانی بەڵگەی پزیشکی.
٢. پێویستە لە ناوەوەی هەرێمى کوردستان مرد بێت ئەگەر هەر نەتەوەیەک بێت.
٣. لە دەرەوە مرد بێت ئه‌بێت هاوڵاتی هەرێمى کوردستان بێت.

بەڵگەنامەکان: 

بەمەبەستی خستنی ناسنامەی باری شارستانی کەسی مردوو، بۆ نوێکردنەوەی تۆماری ناسنامەی خێزانی بە ڕووداوی مردن.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

پێشکەشکردنی ئەم خزمەتە به‌ کەس وکارى هاوڵاتيه‌ مردووه‌که‌ بە پلەی یەکەم بە گوێرەی بەڵگەنامە ڕەسمیەکان یان دەسپێردرێت بە پارێزەر له‌ رێگاى بريکارنامه‌.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بروانامه‌ى مردن ،چوار دانە پەڕە بە (250 )ديناری عێڕاقی.

ماوەی پێویست: 

یەک ڕۆژ بڕوانامەی بۆ دەروست دەکرێت.

هەنگاوەکان: 

هەنگاویی یەکەم
١. ناردنی مردووەکە بۆ نەخۆشخانە لەگەڵ بەڵگەنامەی فەرمی، ئەگەر هاتوو مردووەکە بەڵگەنامەی پێ نەبوو ئەوابە کەسی نزیکی دەدرێتەوە نزکترین نەخۆشخانە بۆ تەواو کردنی کارەکانی.
دواین هەنگاو: پێدانه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى مردن له‌ نه‌خۆشخانه‌.

ژوورەکان: 

١. سەردان کر دنی نزیکترین نەخۆشخانە بۆ دەرهێنانی بەڵگەنامەی فەرمی مردوو.

٢. تۆمارکردنی بڕوانامەی مردن لە نوسینگەی لە دایک بوون و مردوان .

واژو: 

١. واژوی پزیشکی پسپۆرى چاودێر لەسەر ته‌ندروستى نەخۆشی مردوو یان پزیشکی ئێشکگر لە فریاکەوتن.

٢. مۆر بەروارو تۆماری مردن لە نووسینگەی لە دایک بوون و مردن .

ژمارەی سەردان: 

يه‌ک جار سه‌ردان ده‌کات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سه‌ردان کردنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ى کە مردووه‌ یان نه‌خۆش بۆ دەبەنپێش مردنی.

٢. سه‌ردان کردنى نوسینگەی لەدایک بووان و مردووان کە لە دوای نەخۆشخانە دەبێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نةخێر پێويستى پێ نية .

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟