بڕوانامەی لە دایک بوون

زنجیرە: 
MOH01

بەڵگەنامەی فەرمی لەدایک بوونە بۆ هەرمنداڵێک کە تازە لە دایک دەبێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانبەشی ئامار
مافی وەدەستهێنان: 

هاوڵاتیان بە شێوەیەکی گشتی بە بێ جیاوازی.

مەبەست: 

١. زانینی رێژەی گەشەو رێژەی لە دایک بوون.

٢. دەرکردنی رەگەزنامەی باری شارستانی.

٣.زیادکردنی ناوی منداڵ لە پسولەی خۆراک.

مەرجەکان: 

دەبێت دیاری بکرێت مناڵەکە لە نەخۆشخانە لە دایک بوە یاخود لە ماڵەوە.

بەڵگەنامەکان: 

ناسنامەی باری شارستانی دایک و باوک و گرێبەستی ھاوسەرگیری( عقد زواج ).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەتوانرێت لە رێگای نوێنەریکردن یا هەرکەسێکی رێگا پێدراو بەدەست بێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(750) حەوت سه‌دوو په‌نجا ديناری عێراقی.

ماوەی پێویست: 

(7) حه‌وت رۆژ.

هەنگاوەکان: 

گه‌ر له‌ نەخۆشخانە لەدایک بوو بێت دوای ھەفتەیەک سەردانی ھەمان نەخۆشخانە دەکات بە مەبەستی وەرگرتنەوەی.
گەر لەماڵ لەدایک بوو بێت دەچێتە نوسینگەی لە دایک بووان و مردووان دواتریش ھەرلەوێ بروانامەکە وەردەگرێتەوە.

ژوورەکان: 

١.ژووری ئامار بۆ تۆمارکردنی ناوی.
٢.ژووری بەڕێوەبەری نەخۆشخانە بۆ پەسەندکردن.

واژو: 

١. واژووی بەرێوەبەری نەخۆشخانە یاخود پزیشک.
٢. واژووی بەرێوەبەری نوسینگەی لە دایک بوون و مردوان گەر منداڵەکە لە ماڵەوە لە دایک بوبێت.

ژمارەی سەردان: 

١. منداڵ لە نەخۆشخانە لەدایک ببوو، زانیاری بۆ نەخۆشخانە ده‌بات بۆ دروستکردنی بڕوانامەکە وە لە سەردانی داهاتوو کە بۆی دیاریکراوە وەری دەگرێتەوە.

٢. منداڵەکە لەماڵه‌و لەدایک ببوو سەردانی نوسینگەی لە دایک بوان و مردوان دەکات و لە ھەمان رۆژ وەری دەگرێتەوە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. گەر لە نەخۆشخانە لەدایک بووبێت ئەوا سەردانی نەخۆشخانەی لەدایک بوون دەکات.
٢. منداڵ لە ماڵەوە لەدایک بوو بێت ئەوا تەنھا سەردانی نوسینگەی لەدایک بووان و مردووان دەکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟