بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتیان

زنجیرە: 
MOI22

١. بە مەبەستی دامەزراندنی هاوڵاتیان.

٢. سەفرکردنی دەرەوەی وڵات.

٣. مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتیبەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێمنوسینگەکانی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان
مافی وەدەستهێنان: 

هاوڵاتی سەروو تەمەن 18 ساڵ.

مەبەست: 

١-بە مەبەستی دامەزراندن.

٢-بە مەبەستی سەفەرکردنی دەرەوەی وڵات.

٣- مۆڵەتی چەک.

مەرجەکان: 

بەڵگەنامەن ئەم دوو خاڵە:
١. نوسراوی ئەو وەزارەتەی لێ دادەمەزرێت (ئەگەر دامەزراندن بێت) یان مۆڵەتی چەک.

٢. داواکاری خاوەن مامەڵە (کارتی زانیاری، ناسنامە، وێنە، کۆپی ڕەگەز نامە و پاسەپۆڕت (ئەگەر سەفەر کردن بێت).

بەڵگەنامەکان: 

١- ناسنامەی باری شارستانی.

٢- وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ.

٣- کارتی زانیاری.

٤-داواکاری.

٥-پاسەپۆڕت.

٦- کۆپی ڕەگەزنامە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر.

ماوەی پێویست: 

(24) کاتژمێر لەبەرئەوەی ناوی ئەو هاوڵاتیە دەبێت لەسیستەم بدرێت بە مەبەستی زانینی ئەوەی ئایا پێشینەی تاوانی هەیە یان نا پاشان تۆماربکرێت و بڕوانامەی بۆ ڕێکبخرێت وپاشان وەرگرتنی پەنجەمۆری بەرامبەر دەکرێت لەگەڵ پەنجەمۆری داواکراوان. کە ئەم( معامەلە)یە پێویستی بە لەسەر خۆیی و دقەت هەیە و بۆیە پێویستی بەو کاتەیە هەروەک لەخاڵی (11) ڕونکراوەتەوە.

هەنگاوەکان: 

لەپرسگەوە دەست پێدەکات و لەپرسگەش کۆتای دێت.

ژوورەکان: 

(7) حەوت ژوور
١-پرسگە بۆ ووردبینی کردنی کەمو کوڕی.

٢- ژووری کۆمپیتەر بە مەبەستی داواکراوە یا خود نا.

٣- ژووری تۆمارکردنی زانیاری دەربارەی بڕگەکانی فۆرم لەلایەن کارمەنی پەنجە مۆر

٤- ژووری وەرگرتنی پەنجەمۆر.

٥- ژووری ئەفسەروبەڕێوبەر بۆواژو کردنی فۆڕمەکە.

٦-ژووری چاوەڕوانی بۆوەرگرتنەوەی مۆڵەتەکە.

٧- ژووری تەقەکردن (ئەگەر مۆڵەتی چەک بوو).

واژو: 

. 3 سێ کەس
١- شارەزابێت لە پەنجە مۆر.

٢-ئەفسەری پەنجە مۆر.

٣- بەڕێوەبەر.

ژمارەی سەردان: 

٢. دوو جار
١. جارێک ڕایکردنی مامەڵەو وەرگرتنی پەنجە مۆر.

٢. جاری دووەم مامەڵەکە وەردەگرێتەوە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١- تەنها نوسراوی ئەم فەرمانگەیە دەهێنێ کە دامەزراندنی هەیە پاشان لەبەڕێوبەرایەتیەکەمان کۆتادێت.

٢-ئەگەر سەفەرکردنی دەرەوەی وڵات بێت پێویستە پاشان بەڕێوبەرایەتیمان سەردانی پۆلیسی گشتی بکات بۆ
پەسەند کردنی بڕوانامەکەی پاشان بەڵگە ڕەسەنەکانیش هاوپێچ دەکرێت بۆ وەزارەتی داد پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆ هەمان مەبەست.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆڕمێک کە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پڕدەکرێتەوە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟