بارمتە (رهن)

زنجیرە: 
MOJ04

دانانى موڵکێکى نەگوێزراوە لە ژێر بارمتە بۆ بەرژەوەندى خاوەن قەرز.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو کەسێکى سروشتى و مەعنەوى.

مەبەست: 

بۆ پاراستنى مافى خاوەن قەرز.

مەرجەکان: 

١. تەمەنى لە 18 ساڵ زياتر بێت يان هاوسەرگيرى کردبێت يان لەلایەن دادگاوە رێگا پێدراوبێت.
٢. خاوەن لێهاتويى تەواو بێت هۆشيار و ئاقڵ بێت.
٣. گڵدانەوە يان بارمتە لەسەر موڵکەکەى نەبێت. ئەگەر نا دەبێت رەزامەندى خاوەن قەرزى يەکەم وەربگيرێت.
٤. مامەڵەکە پەسەند بێت و قەواڵەی موڵکەکەش نوێ کرابێتەوە.
٥. سامانەکەى (مملوک) بێت، واتا: (موڵکى تەواو) بێت.
٦.ئەگەر بارمتە بۆ کراو کەسی سروشتی بێت ئەوا وێنەی خۆی پێویستە.
٧.دوو شاهێد.
٨.وێنەی مامەڵەی لەلابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەو رەگەزنامەى قەرزدار.

٢. قەواڵەى نوێکراوەى موڵکەکە.

٣. نوسراوى ئەو شوێنەى کە بارمتەکەى بۆ دەکرێت (ئەگەر کەسى مەعنەوى بێت).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگای بريکارنامەوە مافى دانانى بارمتە بە بریکار درابێت يان نوسراوى تەخويلى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

داهاتي بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە
ساڵی 2014 بری 45,464,261,271 دينار
ساڵی 2015 بری 35,480,924,735 دينار
ساڵی 2016 بری 57,876,424,050 دينار
ساڵی 2017 بری 66,491,131,425 دينار

ماوەی پێویست: 

(5) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى تاپۆ دەکات و بە عەريزە داواى تۆمارى نوێى موڵکەکە دەکات.

٢. قەواڵە و نوسراوى بارمتەى پێ دەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

دواى عەريزەنوس ئەم هەنگاوانەى پێويستە:

١. ژوورى ياريدەدەرى بەڕێوەبەر رەزامەندى دەدات و ئاڕاستەى ژورى تۆمارى دەکات.

٢. ژوورى دۆسيەکان دۆسيەى موڵکەکە دەردەهێنێت.

٣. ژوورى تۆمارەکان تۆمارى موڵکەکە دەردەهێنێت.

٤. ژوورى ياريدەدەرى بەرێوەبەر ئاڕاستەى ژوورى گڵدانەوەى دەکات.

٥. ژوورى گڵدانەوە بۆ دڵنیابوون کە گڵدانەوەى لەسەرە يان نا.

٦. ژوورى ژمێريارى رەسمى لێ وەردەگرێت.

٧. ژوورى تۆمارەکان بۆ وەرگرتنى دانپێدانان.

٨. ژوورى ياريدەدەر.

٩. ژوورى وردبينى.

واژو: 

١. واژووى بەڕێوەبەر.

٢. واژووى ياريدەدەر (بۆ رەزامەندى دان).

٣. واژووى گڵدانەوە (کە گڵنەدراوەتەوە).

٤. واژووى دۆسيەکان (دەرهێنانى دۆسيە)

٥. واژووى تۆمارەکان (بۆ دڵنیابوون کە قيدى موڵکەکەى لە تۆمارى هەميشەيى تەواوە).

٦. واژووى ژمێريار ( کەرەسمى لێ وەرگيراوە).

٧. واژووى تۆمارکار (بۆ دانپێدانان).

٨. واژووى وردبينى.

ژمارەی سەردان: 

١. بەمەبەستى نۆڕين و نوێکردنەوەى قەواڵە و پڕکردنەوەى فۆرم.

٢. بۆ وەرگرتنى لارى نەبوون و وەرگرتنى دانپێدانان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. ئەستۆپاکی لە بەڕێوەبەرایەتی باجى دەرامەت.

٢. ئەستۆپاکی لە بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرە.

٣.ئەستۆپاکی لە فەرمانگەی کارەبا.

٤.ئەستۆپاکی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆ.

٥.ئەستۆپاکی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هاوپێچ فۆرمى (11)
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە...

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.
ژمارەی مۆبایل:0662562700
ئیمێل:(tapohawler@gmail.com)
GPS:https://goo.gl/maps/dEDkBEii75T2

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.
ژمارەی مۆبایل:0662262812
ئیمێل:tapoehawler@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/nHURcpK8hHz

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.
ژمارەی مۆبایل:0663503970
ئیمێل:taposoran2017@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/WHhEymjujMy

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.
ژمارەی مۆبایل:0662262812
ئیمێل:Xanubere.koya@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/GN4vyzqfGRk

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
14. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.
ژمارەی مۆبایل:0533135585
ئیمێل:taposull1@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/dz4P4TTiAK52

15. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.
ژمارەی مۆبایل:0533131230
ئیمێل:tapo-2-sul@hotmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/WzNXRQWuZE62

16. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

17. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

18. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

19. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

20. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

21. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

22. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

23. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

24. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.
ژمارەی مۆبایل:0532245508
ئیمێل:rer.chkuk@gmail.com:chamchamal@
GPS:https://goo.gl/maps/G1qHWfbrgu82

25. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.
ئیمێل:email: btx.raparin@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/q61KRff7uFN2

26. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
26. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

27. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

28. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

29. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.
ئیمێل:tapogarmyan@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/DJQpUKqozju

30. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

31. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.
ژمارەی مۆبایل::0538852775
ئێمێل:tapo-halabja@yahoo.com
GPS:https://goo.gl/maps/cKfdLsHPjAE2

32. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
33. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

34. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

35. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى
ئیمێل:.tapduhok@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/MQGnWbGxHXr

36. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
37. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

38. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
39. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

40. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.
ئیمێل:xanuberezaxo@gmail.com)
GPS:https://goo.gl/maps/fAELrAiCiA62

41.بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ/بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ.
ئیمێل:khonobar semeel@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/hqjCxV9Uj32

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟