ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەکانیان لە دەرەوەی پارێزگای هەرێمە و ژمارکانیان کاتیە وه کو (فحص بغداد، فحص نینوی) وەلای ئێمە کارت و باجیان بۆ کراوە ژمارەکانیان دەگۆڕن لەکاتی بۆ هەمیشەیی لای ئیمە باج وکارتەکانیان دەگۆڕین لەسەر ژمارە نوێیەکانیان کە پێیان دەدرێت

زنجیرە: 
MOI15

گۆڕینی کارتی وباج لە نوسێنگەی چاودێری پاش دانانی ژمارەی هەمیشەیی لەسەر ئۆتۆمبێل لەلایەن هاتوچۆ پارێزگاکانی عێراق

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاگانی هەرێمنوسینگەی چاودێری
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەمو هاوڵاتیەکی کە ئەم جۆر ئۆتۆمبیلانەی هەیە لەسەر داواکاری خۆیان.

مەبەست: 

گۆڕینی کارتی وباج لە نوسێنگەی جاودێری پاش دانانی ژمارەی هەمیشەیی لەسەر ئۆتۆمبێل لەلاین هاتوچۆ پارێزگاکانی عێراقی.

مەرجەکان: 

١. پێویستە ئۆتۆمبێلەکە لە پارێزگای خۆی کە تۆمارکراوە ساڵیانە وتابلۆی هەمیشەیی وەرگرتبێت.
٢. ئامادەکردنی هەموو بەڵگەنامەی کەسایەتی خۆی وەمەنەفێستی ئۆتۆمبێلەکە.
٣. بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون و بۆ بیانی پشگیری نیشتەجێبوون.
٤. پشکنینی ئۆتۆمبێل کرابێ.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەگەزنامەی عراقی.

٢. ناسنامەی کەسایەتی.

٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).

٤. ئەگەر عارەب بێ (کارت زانیاری ئاسایشی هەرێم لەگەڵ پشتگیری نیشتەجێبوون.

٥. پشتگیری نیشتەجێبوون و پشتگیری قایمقام یان ناحیە.

٦. ساڵیانەی هەمیشەیی ئۆتۆمبێلەکە لە هاتووچۆی پارێزگای خۆی هەبێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ناکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. لە پشکنین ئۆتۆمبێل فۆرم (2000).

٢. کۆمپانیا (P.V.I(15,000) دینار ی عێراقی بۆ ئۆتۆمبێل دەدات.

٣. (1,750) هەزار دینار ی عێراقی رسومات.

٤. (13,000) دینار لە لایەن کۆمپانیا وەردکرێت.

ماوەی پێویست: 

پاش هێنانی پشکنین ئۆتۆمبێل لە هاتوچۆ بە (3) کات ژمێر تەواودەبێت.

هەنگاوەکان: 

نوسینی داواکاری
دواین هەنگاو پێدان کارت لزگە

ژوورەکان: 

١. رەزامەندی بەڕێوەبەرای بەش بۆ دڵنیابوون لە سالیانە ورزامەندی پشگنین
٢. پشکنین ئۆتۆمبێل
٣. ژووری کۆمپیۆتر سزادان و دەست بەسەرداگرتن
٤. ژوەری ژمێریاری بۆ پسولە وپێدانی سزا ئەگر هەبێت
٥. ژووری تۆمار لە تۆمارکەکان
٦. پەنجەمۆر وئامادە بوون لەپێش ئەفسەری تۆمار
٧. ژووری وردبین وەدەرگرتنی مامەڵە کە راست ودروستە ودروست کردنی فۆرمی کارت زانیاری
٨. کۆمپانیا دروستکردنی پاچ بۆ پپێدانی باج و لزگە زانیاری

واژو: 

١. واژو بەڕێوەبەر.
٢. ئەگەر پێویست بە پشکنین بوو پێویست واژو (2) کارمەند و (1) واژاو ئەفسەری لیژنەی پشکنین
٣. واژو کارمەند سزادان و دەست بەسەر داگرتن .
٤. واژو کارمەندی ژمێریاری.
٥. واژو وەرگری مامەڵەکە .
٦. واژوکردنی لە تۆمارەکان .
٧. واژو ئەفسەر تۆمار .
٨. واژو یان پەنجەمۆر خاوەنەکەی 10 –واژو وردبین.

ژمارەی سەردان: 

١. وەرگرتنی رەزامەندی٢. وەرکرتن کارت زانیاری کەواتا (2) جار پێویست بێت

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم /نوسێنگەی چاودیری هەرێم /داواکاری تایبەت پێویستە پربکریتەوە لە لایەن عریزە نوس پیش ئەوەی سەردانی بۆ ناو بارگا بکات. ٢. فۆرمی پشکنینی ئۆتۆمبێل تایبەت هەیە
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟