ئەنجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج

زنجیرە: 
MERA03

لە رۆشنایی یاسای ژمارە 11 ی سالی 2007 بڕگه‌ی سێیه‌م له‌ ماده‌ی دووه‌می وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف)ڕێكخستنی كاروباری حه‌ج و عومره‌ بۆ موسڵمانان به‌شێوه‌یه‌كی وا دادپه‌روه‌ری له‌ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی حه‌جكردن ده‌یانگریته‌وه‌ دابین بكرێ و پێداویستییه‌كانی سه‌فه‌ركردن و مانه‌وه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شیاو به‌ حاجیان دابین بكرێ، به‌جۆرێكی وا ئاسایش دابین بكرێ و كاره‌كان به‌ باشترین شێوه‌ ڕاپه‌ڕێندرێن به‌ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان) جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه، ئه‌م خزمه‌ته‌ هاوڵاتیان ده‌توانن به‌ پێشكه‌ش كردنی داواكاری له‌ ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی تایبه‌ت به‌م پرۆسه‌یه‌، پاشان به‌ پرۆسه‌یه‌ك تیروپشك ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌ شێوازی ئه‌لیكترۆتی ناوه‌كان ده‌رده‌چن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیبەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌مه‌رجێك:
١-.موسڵمان بێت.
٢-ئاقڵ بێت.
٣-پێشتر سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌نجام نه‌دابێت، ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ به‌ده‌ل حه‌ج بۆ كه‌س و كارییان ده‌هێننه‌وه‌

مەبەست: 

بەمەبەستی ئەنجامدانی سەفەری ماڵی خودا، چونكه‌ حەج کردن واجیبە لەسەر ئەو کەسانەی کە بنەمای ئەو ئایەتە

پیرۆزە دەیانگرێتەوە: (ولِلهِ عَڵى النَاسِ حِجُ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلیهِ سَبِیلاً) (ال عمران: 97

مەرجەکان: 

١.•فۆڕمی تایبه‌ت به‌م پرۆسه‌یه‌ پڕكردبێته‌وه‌.

٢•ناوی له‌ تیروپشك ده‌رچووبێ.

٣•تەمەنی لە (18) ساڵ كەمتر نەبێت

٤•پێشتر ئەم سەفەرەی ئەنجام نەدابێت

بەڵگەنامەکان: 

• ناسنامەی باری شارستانی: به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی پێوێسته‌ له‌ هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ك.
• ڕەگەزنامەی عیراقی: بۆ دڵنیا بوون له‌ كه‌ خزمه‌تخواز خه‌ڵكی عیراقه‌.
• پسولەی خۆراك: بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه‌ خه‌ڵكی سنوری ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌یه‌.
• (2) وێنە: بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌كه‌ و چه‌پسپاندنی له‌سه‌ر فۆرمی خزمه‌تخواز.
• پاسپۆرت: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌فه‌ره‌كه‌ ئه‌نجام بدات بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

تەنها لە یەك حاڵەت دەبێت ئەویش بۆ مەبەستی (بدل حج) واتە ئەنجامدنی ئەم فەریزەیە بۆ كەسێكی مردوو وەیان

نەخۆشێك كه‌ نه‌توانێت سه‌فه‌ره‌كه‌ ئه‌نجام بدات 0(په‌ككه‌وته‌).

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

دواجار ئەم خزمەتە بە (4100$) چوار هه‌زار و سه‌د دۆلار ئەنجامدرا و كوژمە پارەكەش بە نەقدی دەبێت.

بۆ حه‌جی بازرگانیش بڕی (8000$) وه‌رگیراوه‌.

ماوەی پێویست: 

ئه‌م خزمه‌ته‌ به‌ سێ قۆناغ تێپه‌ر ده‌بێت. و هه‌ر سێ قۆناغ ماوه‌ی (75) رۆژ ده‌خایه‌نێت
١- پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم: له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری تاكو دوا رۆژی وه‌رگرتنه‌وه‌ فۆرم (15) رۆژ ده‌خایه‌نێت.

٢-ئه‌نجامدانی تیروپشك و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ده‌رچووان و پاشان وه‌رگرتنی پاره‌ (20) رۆژ ده‌خایه‌نێت.

٣-وه‌رگرتنی پاسپۆرت و ناردنی بۆ باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ وڵاتی ئوردن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزا ماوه‌ی (15) رۆژ ده‌خایه‌نێت.

٤-سه‌فه‌ركردن بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ ئه‌نجامدنی فه‌ریزه‌كه‌ و گه‌رانه‌وه‌ ماوه‌ی (25) رۆژ ده‌خایه‌نێت.

هەنگاوەکان: 

١- پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە پرۆسەی تیروپشکی حاجییان.

٢-ئەنجامدانی فەریزە حەج و گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ژوورەکان: 

١.سەردانی كردنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگاكان بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناویان.

٢.سەردانی كردنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە/ ب. ژمێریاری بەمەبەستی دانی كوژمە دیاریكراوی حەج.

واژو: 

كۆی گشتی (3) واژوو پێویسته‌:

١. بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە. له‌ سه‌ر لیستی ناوی ده‌رچووان واژوو ده‌كات.
٢. بەڕێوەبەری ژمێریاری لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی شاره‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان.

٣.بەڕێوەبەری حەجی پارێزگاكان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە دەرچوونی ناوی خزمەتخوزاز.

ژمارەی سەردان: 

(2) جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرت.

٢. بنکەیەکی تەندروستی بۆ مەبەستی کوتان دژی نەخۆشییەکان (بۆ سەلامەتی حاجییەکان).

٣.كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی حاجیان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك ده‌ستنیشان بكه‌ن تاكو له‌گه‌ڵیان سه‌فه‌ر بكه‌ن.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرمی تایبەت بە داواکاری ئەنجامدانی سەفەری حەج بۆ مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشکی حاجییان.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/›بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە.

ﻫﻪرێمی ﻛﻮردﺳﺘﺎن/هەولێر /شە قامی 100م/ﻧﺰﯾﻚ ﭼﻮارڕﯾﺎﻧﯽ ﺑﺎز/ بەڕ ێوەﺑﻪراﯾﻪﺗﯽ ﮔﺸﺘﯽ

ﺣﻪج و ﻋﻮﻣﺮه ﺑﻪراﻣﺒﻪر ﻛۆﻟﯿﮋی ﺟﯿﻬﺎن لەگەل بەڕێو ﺑﻪراﯾﻪﺗﯽ ﺣﻪﺟﯽ ﭘﺎر ێزﮔﺎﻛﺎن.

ژﻣﺎرﻩی مۆبایلی بەرێوەبەرایەتی گشتی حە ج وعومرە: ﻛۆڕﻩك(07504459805)

E-mail: g.haj@mera-krg.org/ Web: mera-krg.org /GPS: N:36.198753-E:43.996325

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟