ئەنجامدانی تێستی ئەندازیاری بۆ ڤالڤى سەلامەتى، سۆندەی غازی شل و پشکنین بۆ کارگەى غازەکان

زنجیرە: 
MNR13

ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی بۆ تەواوی کەلوپەلە گرنگەکانی سێفتی ڤالڤ و سۆندەی بەتاڵکردنی غازی شل لە ناو کارگە غازەکان و پێدانی بەڵگەنامەی پشکنین ( شهادة فحص ).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانکارگەی گازی هەولێر
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کارگەی غازی حکومی و کارگەکانی غازی پڕکردنی بوتڵ.

مەبەست: 

بۆ دڵنیابوون لە سایلۆکانی غازی شل و لە ئیش کردن و نەکردنی کەل و پەلەکان و ڕوونەدانی کارەساتی نەخوازراو تا چەند لە ڕووی هونەریەوە و ئەندازەییەوە مەرجەکانی تێدایە بۆ سەلامەتی و دڵنیای جۆریەتی.

مەرجەکان: 

بۆ هەموو کارگەکانی غازی مۆڵەت پێدراو لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە وە یانیش لە قۆناغی پێدانی مۆڵەت بێت ، وە پێویست بکات تێستی ئەندازیاری بۆ بکرێت.

بەڵگەنامەکان: 

مۆڵەتی ڕەسمی کارگە بۆ یەکەم جار دروست کردنی ، وە دوا جار هیچ بەڵگە نامەیەکی پێویست نیە بۆ پشکنینی داهاتوو .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ئەم خزمەتە لە لایەن لیژنەی هونەری کارگەکەمان ئەنجامدەدرێت و بەڵگەنامە واتە بڕوانامەیان پێ دەدرێت، وەرگرتنەوەی بڕوانامە دەتوانرێت لە لایەن نوێنەرەوە بە دەستبهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. ئیفادکردنی لیژنە بە گوێرەی دووری کارگەکە دەبێت، هاتوچۆش لەسەر خزمەت خوازە.

٢.کۆی ڕەسمی ئەنجام دانی تێستەکان ( 1,450,000 ) یەک ملێۆن و چوار سەدو پەنجا هەزارەبۆ هەر کارگەیەک بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی دارايی /بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارايی / ژمێرکاری / ديراسات و لێکۆڵینەوە ژمارە (9/27/11937 لە 28/5/2008 ) .

ماوەی پێویست: 

دوو ڕۆژ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو ، پشکنینی تانکی غاز لە شوێنی خۆی واتا کارگەکە لەسەر داواکاری خاوەنکار.
دووەم هەنگاو ، پشکنینی کەل و پەلەکان لە ناو کارگەمان ئەنجامدەدرێت.
سێیەم هەنگاو ، پێدانی بڕوانامەیە.

ژوورەکان: 

1. بەڕیوەبەر، ڕەزامەندی بدات لەسەر داواکاری یەکە و ئاگادار بێت.
2. کارگێڕی، ئاراستە کردن و رێکخستنی داواکاری لە نێوان بەڕێوەبەر و لیژنەی کەشف.
3. لیژنەی فحص، ئەنجامدانی تێستی ئەندازیاری بە ئامێری تایبەت.
4. ژمێریاری (خەزنەدار)، وەرگرتنی ڕسومات و پارەی پێویست بە جۆری پشکنینەکە.

واژو: 

دوو واژو پێویستە :

1. بەڕێوەبەر/ ڕەزامەندی و دوواتر پەسەند کردنی بڕوانامەی پشکنین.
2. لیژنەی کەشف/ ئەنجامدانی کارەکە و واژووکردنی بڕوانامەی پشکنین.

ژمارەی سەردان: 

دوو سەردانی پێویستە :
1. جاری یەکەم ، یەک رۆژە بۆ پشکنینی تانکیەکانی غاز لە ناو کارگەی غازی ناحکومی.
2. جاری دووەم ، یەک رۆژە بۆ هێنانی سۆندە و کەل و پەلەکان بۆ ناو کارگەمان تاکو بە ئامێری تایبەتی پشکنینی بۆ ئەنجام بدەین.

تێبینی: ژمارەی ئە ڕۆژانەی کە پێویستە هەبن لە نێوان هەر سەردانیکردنێکدا یەک ڕۆژە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

لە هەولێر لیژنەمان بە هەماهەنگی ( بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی هەولێر )پشکنینەکە ئەنجام دەدات.
لە دهۆک لیژنەمان بە هەماهەنگی (بەڕێوەبەرایەتی پێدانی پیشەسازی دهۆک ) پشکنینەکە ئەنجام دەدات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرم نییە، و پێویستی بە فۆرمی تایبەت نییە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی -وەزارەتی سامانە سروشتیەکان-کارگەی غازی هەولێر

کارگەی غازی هەولێر
شاری هەولێر – باشوری رۆژئاوا
سەر رێگای گوێر – نزیک هەزەی ئۆتۆمبێل

ناوی بەرپرس:بختیار عبدالله عبدالرحمن
ژمارەی مۆبایل:0662530962
ئیمێل:Erbil_gas@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟