پێدانی پشتگیری بە کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بە مەبەستی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان

پێناسە
پێدانی پشتگیرییە بە کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان و (زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی یان یەکێک لە منداڵەکانیان) بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان / هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م / نزیک پردی سەیداوە
07504720699
مەرجەکان
پێویستە خزمەتخواز کچ یان کوڕ یان خێزانی شەهیدی سەنگەر یان جینۆسایدکراو بێت.
پێویستە خزمەتخواز زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی یان یەکێک لە منداڵەکانیان بێت، بەڵام منحەی مانگانە وەربگرێت، یاخود ساڵانی پێشوو سوودمەند بوو بێت لە خزمەتگوزاری خوێندن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی شەهیدان ئەگەر خزمەتخواز کچ و کور یان خێزانی شەهیدی سەنگەر یاخود شەهیدی جینۆسایدکراو بێت.
ناسنامەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، ئەگەر خزمەتخواز زیندانیکراوی سیاسی یاخود یەکێک لە منداڵەکانیان بێت.
کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی) خزمەتخواز.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری شەهیدان دەکات.
لە پرسگە فۆڕمـی داواکاری پڕدەکاتەوە.
سەردانی بانکی زانیاری دەکات، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی و پشتڕاستکردنەوەی جۆری شەهیدانەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە.
سەردانی ژووری کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراوی پشتگیری و چاپکردنی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی هامش لەسەر نووسراوەکە.
سەردانی نووسینگەی وەزیر دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان/ ب. کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرکردە بە نووسراوەکە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOMA-14
دوا دەستکاری15-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.