مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکان

پێناسە
هەرهاوڵاتییەک کە بەڵگەنامەکانیان لێ ون دەبێت سەردانى بنکەى پۆلیسى ونبووەکان دەکات، بۆ مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکانیان وەک (ڕەگەزنامەى عێراقى، پێناسى بارى شارستانى، فۆرمى خۆراک، مۆڵەتى شۆفێرى، ساڵانەى ئۆتۆمبێل، پێناسى سەربازى، پێناسى فەرمانبەران، یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیتر) جــگە لە پاسپۆرتى عێراقى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
مەرجەکان
پێویستە خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت یاخود ئەگەر کەسێک لە ڕێگەى بریکارەوە مامەڵە پێشکەش کرد پێویستە بریکارنامەی یاسایی و پێناسى هەردوولاى پێبێت.
کەسى سەرباز پێویستە پشتگیرى شوێنی کارکردنی پێبێت بۆ داواکردنی ئەو خزمەتە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود یەکێک لە (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، پاسپۆرت).
بۆ کەسانى بیانى پاسپۆرت یاخود بەڵگەنامەیەک پێشکەش بکات کە بیسەلمێنی خەڵکی کام وڵاتە.
نووسراوی شوێنی کارکردن ئەگەر خزمەتخواز لە سلکی سەربازی بێت.
ماوەی پێویست
(٣٠) سی خولەک بۆ (٤٥) چل و پێنج خولەک.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی ونبوەکان دەکات.
سەردانی هۆڵی پێشوازی (پرسگە)، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی داواکاری.
سەردانی ئەفسەری بنکە، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی واژۆ لەسەر داواکارییەکە.
سەردانی ژووری لێکۆڵەر، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکەی و وەرگرتنی وتەی خزمەتخواز.
سەردانی دادوەری لێکۆلینەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر.
سەردانی ژووری لێکۆڵەر، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراوی ونبوو.
سەردانی ژووری ئەفسەری بنکە، بە مەبەستی واژۆ لەسەر نووسراوەکە.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە نووسراوەکە و تەواوبوونی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-53
بابەت
دوا دەستکاری02-01-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.