پێناسە
پێدانی کۆدی ڤیزەیە بە دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی بیانی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان
/ بەڕێوەبەرایەتی ڤیزا
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ/ بەرێوەبەرایەتی ڤیزا
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە
هەولێر/ شەقامی کوردستان (٦٠ مەتری) دیوانی وەزارەتی ناوخۆ
ئیمەیل - info@moi.gov.krd
ئیمەیل - info@moi.gov.krd
07511608686
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
هەبوونی کۆدی ڤیزە، کە جۆرەکانی لە ماددەی (٨)ی بەیانی ژمارە (٧) ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی پێکراوە.
ئەگەر لە ڕێی بریکارەوە مامەڵەکە ئەنجام بدرێت، بە پێی خەسڵەتی دامەزراوەکە پێویستە ئەو فۆرمانە پڕبکاتەوە کە لە ماددەی (٩)ی بەیانی ژمارە (٧) ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی پێکراوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بە پێی خەسڵەتی دامەزراوە بۆ داواکاری کۆدی ڤیزە، بەڵگەنامەی پێویست لە ماددەی (٨)ی بەیانی ژمارە (٧) ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەی پێکراوە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
کەمترین کات (٢) دوو کاتژمێرە، زۆرترین کات (١) یەک ڕۆژی کارە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەستەری تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە https://evisa.moi.gov.krd/ دەکات، بۆ دابەزاندن و پڕکردنەوەی فۆرمی پێویست، بە مەبەستی پەسەندکردنی لە لایەنی تایبەتمەند کە لە فۆرمەکان ئاماژەیان پێکراوە.
دوای پەسەندکردنی فۆرمەکان، پێشکەش بە هۆبەی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی ڤیزە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.
بەشی دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کۆدی ڤیزە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-28
دوا دەستکاری13-04-2022
Add new comment