پێناسە
گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله له چاپی ڕه‌سه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ی ساڵیانه‌که‌ی لێ تۆمارکراوه بۆ چاپی نوێی پیتی ئینگلیزی، بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە خاوهنەکانیان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پێ دەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
/ بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی
066188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک کارگەی قیرتاوی سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
062188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئێمێڵ:- info@sultraffic.com
ئێمێڵ:- info@sultraffic.com
053188
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەرەکی ڕاپەڕین
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویسته خاوه‌نی ساڵیانه‌که یان بریکاری خاوه‌نی ساڵیانه‌که مامه‌ڵه‌کان ئه‌نجام بدات.
پێویسته ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌که ڕه‌سه‌ن بێت.
ئۆتۆمبێله‌که هه‌ڵگری تابلۆی هاتووچۆی تایبه‌تمه‌ند بێت و چاپی ڕه‌سه‌ن بێت.
ده‌بێت له پاش وه‌رگرتنی تابلۆی نوێ و پیتی ئینگلیزی، له ماوه‌ی (٧٢) حەفتا و دوو کاتژمێر هه‌رێمی کوردستان جێ بهێڵێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان، پێویستە له ماوه‌ی (١) یه‌ک هه‌فته‌دا تابلۆکه‌ی ڕادەستی به‌ڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبه‌تمه‌ند بکات و تابلۆی ڕه‌سه‌نی وه‌ربگرێته‌وه.
هه‌ر دواکه‌وتنێک له چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، یان دواکەوتن لە سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێم و ڕادەست نەکردنی تابلۆ لە ماوەی دیاریکراودا، سه‌رپێچیکار سزا ده‌درێت به بڕی (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سه‌د هه‌زار دینار، هەروەها بۆ هه‌ر ڕۆژێک که تێپه‌ڕ بێت بڕی (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی(یان ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت و کارتی نشینگە).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بڕی (٥٥،٠٠٠) په‌نجا و پێنج هه‌زار دینار، به مه‌به‌ستی چاپکردنی دوو تابلۆی پیتی ئینگلیزی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سه‌ردانی گومرکی ئه‌و پارێزگایه ده‌کات کە ئۆتۆمبێله‌که هه‌ڵگری تابلۆیەتی، بۆ هێنانی پسولەی گەشتکردن (دفتر خروجییه).
سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبه‌تمه‌ند ده‌کات، به مه‌به‌ستی نووسینی داواکاری گۆڕینی تابلۆ، له چاپی ڕه‌سه‌نه‌وه بۆ چاپی تابلۆی نوێی پیتی ئینگلیزی.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی سزادان و ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتن ده‌کات، به مه‌به‌ستی دڵنیابوون لە نه‌بوونی سزا لەسەر ئۆتۆمبێلەکە.
ئەگەر سزای لەسەر بێت، سەردانی په‌نجه‌ره‌ی پسوله‌ی سزادان بکات، به مه‌به‌ستی دانی بڕە سزاکە.
سەردانی په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات ده‌کات، به مه‌به‌ستی دانی بڕی ئه‌و ڕسوماته‌ی له به‌رامبه‌ر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل له چاپی ڕه‌سه‌نه‌وه بۆ چاپی پیتی ئینگلیزی دەدرێت.
سەردانی کارگه‌ی تابلۆکان، بۆ چاپکردنی تابلۆی تازه‌ی پیتی ئینگلیزی و ڕادەستکردنی تابلۆی ڕه‌سه‌نی ئۆتۆمبێلەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-14
دوا دەستکاری14-04-2022
Add new comment