پێناسە
گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێرییە‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکی هاتووچۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکی تری هاتووچۆ له‌سه‌ر داواکاری خاوه‌نی مۆڵه‌ته‌که‌.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ / بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم / بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ سەر شەقامی (١٥٠)م/ بەرامبەر گەنجان ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە
کۆیە / نزیک بنکەی پۆلیسی کۆیە
440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران
قەزای سۆران/ سەر ڕێگای دیرزیان/ نزیک یاریگای سۆران
07508687599
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com

440
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە / گۆران ستی
0538852876
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان
گەرمیان / سەر شەقامی ڕزگاری / کەلار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین
ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین

440
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ده‌بێت خاوه‌نی مۆڵه‌ته‌که‌ خۆی یان بریکارەکەی داواکارییه‌که‌ پێشکه‌ش بکات.
مۆڵه‌ته‌که‌ له‌ یه‌کێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌شه‌کانی هاتووچۆی پارێزگاکانی هه‌رێم تۆمار کرابێت و ڕه‌سه‌ن بێت.
ده‌بێت له‌ داواکاری گواستنەوە ئاماژه‌ به‌وه‌ بکرێت که‌ داواکار ده‌یه‌وێت دۆسیه‌‌ی مۆڵەتەکەی بۆ هاتووچۆی کام پارێزگا بگوازێتەوە.
مەرجە خاوەنی مۆڵەتەکە دانیشتووی ئەو شوێنە یاخود ئەو پارێزگایە بێت کە مۆڵەتەکەی بۆ دەگوازێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
کارتی زانیاری.
(٥) پێنج‌ وێنه‌ی کەسی.
ئەگەر بیانی بێت (پاسپۆرت یان کارتی نشینگە).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١)یەک بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هاتووچۆ دەکات، کە مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لێ تۆمارکراوە.
سەردانی سکاڵانووس (عه‌ریزه‌نووس)، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی گواستنەوەی مۆڵەتی شۆفێری.
سەردانی بەشی تۆمار، بە مەبەستی کۆپیکردنی دۆسیەکەی.
سەردانی ئەو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەی هاتووچۆ دەکات، که‌ مۆڵەتی شۆفێرییەکەی بۆ دەگوازێتەوە، بە مەبەستی بردنی دۆسیەکەی.
سه‌ردانی به‌شی تۆمار ده‌کات، به‌ مه‌به‌ستی تۆمارکردنی دۆسیه‌ی مۆڵەته‌که‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەی هاتووچۆ کە مۆڵەتەکەی بۆ دەگوازێتەوە.
سەردانی ژووری وەرگرتنەوەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-10
دوا دەستکاری12-03-2022

Add new comment