پێناسە
بریتییە لە ساناكردن و ڕاپەراندنی ئیش و كارەكانی چاپەمەنی ئەم وەزارەتە و بە چاپ گەیاندنی بەرهەمە گرینگەكانی نوسەر و شاعیر و هونەرمەندەكان، بە مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به بزوتنه‌وه‌ی ڕوناكبیری و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی و هاندان و ده‌ستگرتنی نوسه‌ران و ڕوناكبیران بۆ چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
(ڕێنمای ژمارە (٢)ی ساڵی ١٩٩٨)، (هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (٥١٢) له (٢٣)ی ئابی ٢٠٠٥).
(ڕێنمای ژمارە (٢)ی ساڵی ١٩٩٨)، (هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (٥١٢) له (٢٣)ی ئابی ٢٠٠٥).
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگاکان
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / هه‌ولێر
گه‌ڕه‌كی ئازادی / نزیک گه‌راجی به‌غداد
0662585427
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / سلێمانی
شه‌قامی سالم / پشت كتێبخانه‌ی گشتی
ئیمەیڵ:- ragayandn.suli@gmail.com
ئیمەیڵ:- ragayandn.suli@gmail.com
0533301949
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / دهۆک
دهۆک / شاخكی
ئیمەیڵ:- rcduhok@gmail.com
ئیمەیڵ:- rcduhok@gmail.com
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانی چاپكردن و كۆمه‌ككردن:
خاوه‌ن به‌رهه‌م داخوازییه‌ک له‌گه‌ڵ (٢) دوو نوسخه‌ی پوختی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه به خه‌تێكی جوان و له‌سه‌ر یه‌ک دیوی كاغه‌ز نوسرابێت له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌كی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كات، له داخوازییه‌كه‌یدا ڕوونی ده‌كاته‌وه ده‌یه‌وێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی كۆمه‌ک بكرێت یان چاپ بكرێت.
بابه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كه نابێت له لایه‌ن كه‌سێک یان لایه‌نێک یان ده‌زگایه‌كی تره‌وه چاپ كرابێت و كۆمه‌ک كرابێت و مافی چاپكردنه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت.
به پێشكه‌شكردنی داخوازی و بابه‌ته‌كه له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه ده‌نێردرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری چاپ و چاپكردن بۆ تۆماركردن و هه‌ڵگرتنی.
به پێی به‌رنامه‌ی داڕێژراوی به‌ڕێوه‌به‌رێتی، بابه‌ته‌كه به فۆرمێكی تایبه‌ت و له‌زه‌رفێكی داخراودا، ده‌نێردرێت بۆ شاره‌زا و پسپۆری بابه‌ته‌كه، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی له ڕووی (بابه‌تی، ناوه‌رۆک، زمانه‌وانی، شایسته‌یی)، بۆ چاپكردن و كۆمه‌ككردن، بابه‌ته‌كه به ڕێگای تایبه‌ت ده‌نێردرێت و پێشکەش به شاره‌زاكه ده‌كرێت، شاره‌زاكه‌ش به‌رپرس ده‌بێت له پاراستن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێوەبه‌رێتی له كاتی دیاریكراودا.
ئه‌و شاره‌زا و پسپۆره‌ی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌نێردرێت جگه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هیچ كه‌سێكی تر نابێت بزانێت كێیه، وه‌كو نهێنیه‌كی یاسایی ناوه‌كه‌ی ده‌پارێزرێت له ده‌فته‌ری تایبه‌ت و نهێنیدا ناوه‌كه‌ی و ڕۆژی ناردن تۆمار ده‌كرێت، شاره‌زا و پسپۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه بابه‌ته‌كه ده‌خوێننه‌وه و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن و به‌رپرس ده‌بن له ڕاو بۆچوونه‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا.
دوای گه‌رانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه له لایه‌ن شاره‌زاوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه په‌سه‌ند كرابوو بۆ چاپكردن یان كۆمه‌ككردن ده‌خرێته به‌رنامه‌ی چاپكردنه‌وه به پێی به‌رنامه‌ی داڕێژراو، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند نه‌كرابوو، بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گێڕدرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر سه‌رنجی له‌سه‌ر هه‌بوو، قسه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت بۆ سه‌رنجه‌كان و چاككردنیان ئه‌گه‌ر ڕازی بوو له جێبه‌جێكردنی سه‌رنج و بۆچوونه‌كان ئه‌وا ده‌خرێته به‌رنامه‌ی چاپكردنه‌وه دوای ڕاستكردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان ئه‌گه‌ر نا بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕدرێته‌وه.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه بۆی هه‌یه له ڕووی ڕێنووس و زمانه‌وانی و دارشتنه‌وه ده‌ستكاری بابه‌ته‌كان بكات، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن به‌رهه‌م ڕازی نه‌بوو، به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕدرێته‌وه.
هه‌ر بابه‌تێک پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو بكرێت نوسخه‌ی له‌ئه‌رشیفدا ده‌پارێزرێت و ناگه‌رێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
كاری چاپكردن و كۆمه‌ككردن به پێی به‌رنامه‌ی دانراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی له به‌رنامه‌دا داده‌نرێت.
هیچ خاوه‌ن بابه‌تێک بۆی نییه جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستنی بابه‌ته‌كه‌ی بكات و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تێک بدات.
بابه‌ته‌كانی دكتۆرا و ماسته‌رنامه نادرێته شاره‌زا یه‌كسه‌ر ده‌خرێته به‌رنامه‌ی چاپكردنه‌وه.
دووەم: مه‌رجه‌كانی بابه‌تی دانان بەم شێوەیەیە:-
دوای جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی چاپكردن و كۆمه‌ككردن، به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئه‌ركی له چاپدانی بابه‌ته‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
پاداشتی گونجاو ده‌درێته خاوه‌ن بابه‌ت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی بابه‌ته‌كه و مافی چاپكردنی و له چاپدانه‌وه‌ی له لایه‌ن خاوه‌ن بابه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ناوبراو ڕه‌زامه‌ندی (وه‌زیری ڕۆشنبیری) وه‌رده‌گرێت.
دوای ته‌واوبوونی كتێبه‌كه له چاپكردن و پێشکەشكردنی به گه‌نجینه، لیژنه‌ی خه‌مڵاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه كتێبه‌كه ده‌خه‌مڵێنێت و پاداشته‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن و ده‌درێته به‌ڕێوه‌به‌رێتی ژمێریاری بۆ خه‌رجكردن.
(٪١٠)ی چاپكراوه‌كه وه‌كو دیاری ده‌درێته خاوه‌ن به‌رهه‌م.
هه‌ر كتێب و گۆڤارێک به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چاپی كرد، جگه له‌و ژماره‌یه‌ی بۆ ئه‌رشیف و ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌سایه‌تی و شوێنه‌كانی تر داده‌نرێت، ئەویتری له (٪٢٠)ی نرخه‌كه‌ی و پاره‌كه‌ی ده‌كرێته داهات و ده‌نێردرێت بۆ بانک وه‌كو داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ناوبراو بۆ حكومه‌تی هه‌رێم.
سێیەم: مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ككردن بەم شێوەیەیە:-
دوای جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێن به ڕێژه‌ی (٪٢٠،٥)ی تێچوونی چاپكردنی بابه‌ته‌كه ده‌درێته خاوه‌ن به‌رهه‌م.
كتێبه‌كه دوای تایپ و ته‌صمیم كردن له لایه‌ن لیژنه‌ی خه‌مڵاندنه‌وه ده‌خه‌ملێنرێت كه چه‌ندی تێده‌چێت و به فۆرمێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌كرێت. وه تایپ و ته‌صمیم له لایه‌ن نوسه‌ره‌وه ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه به پێی بابه‌تی و چۆنێتی كتێبه‌كه ڕێژه‌ی خه‌رجكردنی دیاری ده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی ژمێریاری.
كاتی خه‌رجكردنی كۆمه‌ک، خاوه‌ن به‌رهه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاپ و چاپكردن و لیژنه‌ی خه‌مڵاندن به‌ڵێنامه‌یه‌كی پێ واژۆ ده‌كرێت له به‌ڵێنامه‌كه‌دا (قه‌باره، جۆری كاغه‌ز، كاری هونه‌ری، جۆری به‌رگ، قه‌باره‌ی ئارت، تیراژی كتێبه‌كه، ماوه‌ی چاپكردنی تێدا تۆماركراوه كه له (٣) سێ مانگ تێپه‌ر نه‌كات كتێبه‌كه چاپ بكات و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بێت.
دوای واژۆكردنی به‌ڵێنامه‌كه نیوه‌ی پاره‌ی خه‌مڵێنراو له ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه به پێی سه‌نه‌دێكی سه‌رف بۆی خه‌رج ده‌كرێت وه‌كو سلفه‌یه‌ک بۆ كۆمه‌كه‌كه.
ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیاریكراودا كتێبه‌كه‌ی چاپ نه‌كرد بانگ ده‌كرێت و پاره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و كۆمه‌ک كردنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه.
هه‌ر بابه‌تێک كۆمه‌ک بكرێت له (٪٢٠)ی چاپكراوه‌كه ده‌داته گه‌نجینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه وه‌كو به‌شی وه‌زاره‌ت، لیژنه‌ی خه‌مڵاندن به پێی خاڵی (٤) سه‌ره‌وه سه‌یری كتێبه‌كه ده‌كات بۆ دڵنیابوون له نه‌بوونی كه‌م و كوڕی تیایدا.
دوای ته‌واوبوونی چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كه خاوه‌ن به‌رهه‌م به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه پێشکەشی گه‌نجینه ده‌كات و داواكارییه‌ک له ڕێگای لیژنه‌ی خه‌مڵاندن و به‌ڕێوه‌به‌ری چاپ و گه‌نجینه‌وه كه واژۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن داوای باقی پاره‌ی بڕیاردراوی ده‌كات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئه‌ویش بۆ خه‌رجكردنی بری پاره‌ی سلفه‌كه‌ی ده‌ینێرێت بۆ ژمێریاری و به پێی سه‌نه‌دێكی سه‌رف پاره‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
خاوه‌ن به‌رهه‌م له شوێنێكی دیاری به‌رگه‌كه‌ی له ناسنامه‌ی كتێبه‌كه‌یدا به نوسێنێكی گه‌وره‌و دیار ده‌نوسێت (ئه‌م كتێبه به هاوكاری و كۆمه‌کكردنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چاپ كراوه).( بڕیاری ژمارە (٥١٢) لە ٢٣/٨/٢٠٠٥).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامه‌ی باری شارستانی.
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی.
یان كارتی نیشتیمانی.
شوێنی نیشته‌جێبوون.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٦٠) شەست بۆ (٧٥) حەفتا و پێنج ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
یه‌كه‌م: پاداشتی شاره‌زا بۆ پێداچوونه‌وه به به‌رهه‌می دانراو و وه‌رگێڕدراودا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه و به پێی قه‌باره‌ی كتێبه‌كان ده‌بێت:
١- كتێبی هه‌مه‌جۆر له دانان و به‌رهه‌می نوسه‌ران و ڕوناكبیران له (١٠٠،٠٠٠)سه‌د هه‌زار دینار بۆ (١٥٠،٠٠٠) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
٢- كتێبی هه‌مه‌جۆری وه‌رگێڕاو له هه‌ر زمانێكه‌وه بێت له (١٥٠،٠٠٠) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ (٢٠٠،٠٠٠) دوو سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت.
٣- كتێبی گیرفان له به‌رهه‌می نوسه‌ران له (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار بۆ (٧٥،٠٠٠) حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار بۆ (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
٤- كتێبی فه‌رهه‌نگ به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار بۆ (١٥٠،٠٠٠) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ده‌بێت.
٥- كتێبی منداڵان بۆ نوسین و وه‌رگێران له (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار بۆ (٥٠،٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار ده‌بێت.
دووه‌م: پاداشتی نوسه‌ران و وه‌رگێره‌كان بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان به پێی دوا ژماره‌ی لاپه‌ره‌كان واته (كۆی هه‌موو لاپه‌ره‌كان)ی كتێبی وه‌رگێڕدراو ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
١- كتێبی گیرفان بۆ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ک (٢،٥٠٠) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
٢- كتێب ½ A4 بۆ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ک (٤،٠٠٠) چوار هه‌زار دیناره.
٣- كتێبی گه‌وره واتە A4 بۆ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ک (٥،٠٠٠) پێنج هه‌زار دیناره.
تێبینی: بۆ ئه‌و كتێبانه‌ی له زمانی یه‌كه‌مه‌وه وه‌رده‌گێڕدرێن له (٪١٠)ی نرخی كتێبی وه‌رگێڕدراو ده‌چێته سه‌ری.
٤- كتێبی منداڵان (چیرۆک و هۆنراوه) له (١٠٠،٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار بۆ (٣٠٠،٠٠٠) سێ سه‌د هه‌زار دینار به پێی قه‌باره‌ی كتێبه‌كه ده‌بێت.
٥- كتێبی فه‌رهه‌نگی به‌رامبه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ک (١٥٠) سه‌دو په‌نجا دینار ده‌بێت.
٦- بۆ گۆڤار هه‌ر گۆڤاره و سیسته‌مێكی تایبه‌تی بۆ داده‌نرێت له لایه‌ن وه‌زیری ڕۆشنبیریه‌وه له ڕێگه‌ی لیژنه‌وه دیاری ده‌كرێت.
سێیه‌م: پاداشتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی كتێبدا كار ده‌كه‌ن:
١- تایپکردنی یەک لاپەڕە A4 (٧٥٠) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار ده‌بێت.
٢- دیزاینكردنی یه‌ک لاپه‌ره (٣٠٠) سێ سه‌د دینار ده‌بێت.
٣- بۆ فه‌رزی ناوه‌وەی كتێب (٢،٠٠٠) دوو هه‌زار دینار بۆ یه‌ک لاپه‌ره.
٤- بۆ فه‌رزی به‌رگی A4 (١٢،٠٠٠) دوانزه هه‌زار دینار.
٥- بۆ فه‌رزی به‌رگی A3-B4 گۆڤار (١٥،٠٠٠) پانزه هه‌زار دینار.
٦- كتێبی منداڵان بۆ فه‌رزی ناوه‌وه (٣،٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٥،٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.
٧- كتێبیی منداڵان فه‌رزی به‌رگ (١٢،٠٠٠) دوانزه هه‌زار دینار بۆ (١٥،٠٠٠) پانزه هه‌زار دینار ده‌بێت.
٨- كتێبیی منداڵان تصمیمی ناوه‌وه بۆ یه‌ک لاپه‌ره (١،٠٠٠) هه‌زار دینار بۆ (٢،٠٠٠) دوو هه‌زار دینار ده‌بێت.
٩- هه‌ڵه‌بڕی بۆ هه‌ر لاپه‌ریه‌كی A4 (٥٠٠) پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
١٠- بۆ یه‌ک مونتیڤ (٣،٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٥،٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.
١١- بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک كاری چاپكردن ده‌كات له‌سه‌ر (ئۆفسێت، ڕایزۆگراف) بۆ هه‌ر كتێبێک (١٠،٠٠٠) ده هه‌زار دینار ده‌بێت.
١٢- بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک كه كاری كۆكردنه‌وه‌ی (تصحیف) ده‌كات بۆ هه‌ر كتێبێک (١٠،٠٠٠) ده هه‌زار دینار ده‌بێت.
١٣- بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌رزی لێده‌ر و ماریبڕین و ته‌حریشه‌كردن بۆ هه‌ر كتێبێک (٣،٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٥،٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.
١٤- بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌ری به‌رگ تێگر بۆ هه‌ر كتێبێک (٣،٠٠٠)سێ هه‌زار دینار بۆ (٦،٠٠٠) شه‌ش هه‌زار دینار ده‌بێت.
١٥- فه‌رمانبه‌ری گه‌نجینه بۆ هه‌ر هه‌زار كتێبێک (٣،٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٥،٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێت.
١٦- سه‌رپه‌رشتیاری چاپكردنی كتێب له ڕووی هونه‌ری و نه‌خشه‌سازی و چاپكردنه‌وه (٥،٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار بۆ (١٠،٠٠٠) ده هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كتێبێک ده‌بێت.
١٧- فه‌رمانبه‌رانی خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌كان بۆ هه‌ر ڕۆژێكی پشوو بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ڕۆژانه (١٥،٠٠٠) پانزه هه‌زار دینار ده‌بێت.
(بڕیاری ژمارە (٥١٢) لە ٢٣/٨/٢٠٠٥).

ڕێکار و هەنگاوەکان
نوسەر یاخود خاوەن بەرهەم داواکارییەکەی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە دەکات.
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە پاش ڕەزامەندبوون داواکارییەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگاکان (هەولێر- سلێمانی – دهۆک) بە پێی شوێن و داواکاری داواکار دەکرێت.
لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگاکە فۆرمی داواکاری خزمەت لە لایەن داواکار پڕ دەکرێتەوە.
فۆرمەکە هاوپێچی داواکارییەکە دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرەوە ئاراستەی هۆبەی هەڵسەنگاندن دەکرێت بەو مەبەستەی ئایە بابەتەکە و ناوەڕۆکەکەی شیاوی چاپکردنە یاخود نا.
لە هۆبەی هەڵسەنگاندن کاری هەلسەنگاندنی بەرهەمەکە جێبەجێ دەکرێت بە ڕەوانەکردنی بۆ هەڵسەنگێنەری شارەزای بابەتەکە.
پاش گەڕاندنەوەی بەرهەمەکە بۆ هۆبەی هەڵسەنگاندن سەیری بۆچوونی هەڵسەنگێنەر دەکرێت، ئەگەر شیاوی چاپکردن بێت ڕاستەوخۆ بەرهەکە ئاراستەی هۆبەی چاپکردن دەکرێت بۆ جێبەجێکردن و ئینجا بەرهەمی چاپکراو دەنێردرێت بۆ گەنجینەی کتێب و لە لایەن داواکار بەرهەمەکە بە پێی مەرجی چاپکردن وەردەگیرێت، بەپێچەوانە ئەگەر بەرهەمەکە نەشیا بۆ چاپکردن دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەن بەرهەم.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ڕۆشنبیری
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەرایەتی یاسا
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOCY-06
دوا دەستکاری05-07-2022
Add new comment