کتێبخانە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان

پێناسە
كتێبخانەی گشتی دامەزراوى ڕۆشنبیرى، پەروەردەیی، فێركارى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی بێبەرامبەر پێشكەش دەكات. كتێبخانەی گشتی سەنتەری فێربوون، ڕۆشنبیرى و زانیارییە. خزمەتگوزارییەكانی كتێبخانەی گشتی (پیاوان، ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، كتێبخانەی ئەلیكترۆنی و خزمەتگوزاری دیجیتاڵ لەخۆ دەگرێت)، لە ڕێگای دابینكردنی نوێترین سەرچاوە و كتێب بۆ گشت كتێبخانە گشتییەكان، لەگەڵ كردنەوەی كتێبخانە گشتی نوێ لە هەر گەڕەكێک و گوندێک بە پێی توانا.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان
هەولێر١ – برایەتی ٢٢٤ – کۆڵانی ٧٣ – خانوو ژمارە ٧
ئیمەیڵ:- library.kurdistan@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی هەولێر
هەولێر٢ – ناو پارکی سامی عبد الرحمن
ئیمەیڵ:- labraryerbil@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی سلێمانی
سلێمانی – شەقامی سالم – نزیک مۆزەخانە
ئیمەیڵ:- slemanylibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی دهۆک
دهۆک – نزیک پارکی ئازادی
ئیمەیڵ:- duhoklibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی هەڵەبجە
هەڵەبجە – شەقامی سەرەکی
ئیمەیڵ:- ktebxanaihalabja2016@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی گەرمیان
کەلار – نزیک زانکۆی گەرمیان
ئیمەیڵ:- garmeanlibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەرین
ڕانیە – شەقامی سەرەکی
ئیمەیڵ:- ranyalibrary@yahoo.com
مەرجەکان
خزمەتەکانی کتێبخانە گشتییەکان (بێجگە لە ژمارەی سپاردن)، بێ مەرج و بێ جیاوازی پێشکەش دەکرێن.
مەرجی پێدانی ژمارەی سپاردن: پێشکەشکردنی ناسنامەی نوسەر یان وەرگێڕ و ناوی چاپخانە و دانەیەکی ئەلیکترۆنی لە کتێبەکە پێش چاپکردن، و پێنج دانە لە کتێبەکە دوای چاپکردن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ خواستنی کتێب: ناسنامە.
بۆ سپاردن: ناوی چاپخانە و ناسنامە.
ماوەی پێویست
(١) یەک خولەک بۆ (٣) سێ ڕۆژ پێویستە. خواستنی کتێب (٥) پێنج بۆ (١٠) دە خولەک، خواستنی سەرچاوەکان (١٠) دە خولەک بۆ (١) یەک کاتژمێر، گەرانەوەی کتێب و سەرچاوەکان (١) یەک بۆ (٥) پێنج خولەک، سپاردنی کتێب (٢٠) بیست خولەک بۆ (٣) سێ ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ خواستنی کتێب:
- گەڕان لە لیستی کتێب و سەرچاوەکان.
- وەرگرتنی کتێب.
بۆ سپاردن:
- وەرگرتنی فۆرم و پڕکرندەوەی.
- وەرگرتنی نوسراو بە ژمارەی سپاردن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ڕۆشنبیری
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەرایەتی یاسا
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOCY-04
دوا دەستکاری05-07-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.