پێناسە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان خزمەتگوزاری سپاردنی کتێب و چاپکراوی ناخولەکی لە ڕێگەی هۆبەکانی سپاردن پێشکەش دەکات، و بەرپرسە لە جێبەجێکردنی (یاسای چاپەمەنی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٠) ساڵی ١٩٩٣ هەموارکراو - مادەی هەشتەم) بە پێدانی ژمارەی سپاردن بۆ کتێب و چاپکراوی ناخولەکی پێش چاپکردنیان و تۆمارکردنیان لە تۆمارەکانی سپاردن لە بەرامبەر وەرگرتنی پێنج دانە لە هەر کارێک دوای چاپکردن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی بۆ (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان
هەولێر١ – برایەتی ٢٢٤ – کۆڵانی ٧٣ – خانوو ژمارە ٧
ئیمەیڵ:- library.kurdistan@yahoo.com
ئیمەیڵ:- library.kurdistan@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی هەولێر
هەولێر٢ – ناو پارکی سامی عبد الرحمن
ئیمەیڵ:- labraryerbil@gmail.com
ئیمەیڵ:- labraryerbil@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی سلێمانی
سلێمانی – شەقامی سالم – نزیک مۆزەخانە
ئیمەیڵ:- slemanylibrary@yahoo.com
ئیمەیڵ:- slemanylibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی دهۆک
دهۆک – نزیک پارکی ئازادی
ئیمەیڵ:- duhoklibrary@yahoo.com
ئیمەیڵ:- duhoklibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی هەڵەبجە
هەڵەبجە – شەقامی سەرەکی
ئیمەیڵ:- ktebxanaihalabja2016@yahoo.com
ئیمەیڵ:- ktebxanaihalabja2016@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی گەرمیان
کەلار – نزیک زانکۆی گەرمیان
ئیمەیڵ:- garmeanlibrary@yahoo.com
ئیمەیڵ:- garmeanlibrary@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەرین
ڕانیە – شەقامی سەرەکی
ئیمەیڵ:- ranyalibrary@yahoo.com
ئیمەیڵ:- ranyalibrary@yahoo.com
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێشکەشکردنی ڕەشنووسی ئەلکترۆنی لە کتێب یان چاپکراوی ناخولەکییەکە پێش چاپکردن.
چاپکردنی ژمارەی سپاردن لە شوێنی خۆی لە کتێب یان چاپکراوی ناخولەکییەکە، لەگەڵ ئەم زانیارییانە:
- ناونیشانی کتێبەکە و ناوی ئەو زنجیرەی کە هەیە.
- ناوی نوسەر و وەرگێر.
- ناوی بڵاوکەرەوە، و ناوی چاپخانە.
- ژمارەی چاپ و ڕێکەوت.
- ژمارەی لاپەڕەکانی کتێبەکە، کە لە (٤٩) چل و نۆ لاپەڕە کەمتر نییە.
- ناونیشانی کتێبەکە و ناوی ئەو زنجیرەی کە هەیە.
- ناوی نوسەر و وەرگێر.
- ناوی بڵاوکەرەوە، و ناوی چاپخانە.
- ژمارەی چاپ و ڕێکەوت.
- ژمارەی لاپەڕەکانی کتێبەکە، کە لە (٤٩) چل و نۆ لاپەڕە کەمتر نییە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی نوسەر یان وەرگێڕ.
ناوی چاپخانە و شوێنی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بۆ کتێبی ئاسایی تەنها (٤٥) چل و پێنج خولەکی پێویستە، بۆ ئەو کتێبانەی پێویستان بە ڕای لیژنەی تایبەت هەیە (٥) پێنج ڕۆژی کارکردن پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە زانیاری کتێب یان چاپکراوی ناخولەکییەکە.
وەرگرتنی نوسراو بە ژمارەی سپاردن بۆ چاپخانە.
پێدانی پێنج دانە لە کتێب یان چاپکراوی ناخولەکییەکە پاش چاپکردن بۆ هۆبەی سپاردن.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ڕۆشنبیری
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەرایەتی یاسا
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOCY-02
دوا دەستکاری05-07-2022
Add new comment