پێناسە
هەر هاووڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەڕابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی پەروەردە / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان / بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
هەولێر / شەقامى کوردستان (٦٠م)/ تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانى کوردستان/ بەرامبەر پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان
ئیمەیڵ:- info@moe.gov.krd
00964662230250 - 00964662232475
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە بڕوانامەکە ڕەسەن بێت، بە مەبەستی زانینی ڕاست و دروستی بڕوانامەکە.
پێویستە بڕوانامەکەی ئەکادیمی بێت.
ئەگەر بڕوانامەی بیانی جگە لە زمانەکانی (ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و تورکی) هەبێت، دەبێت لای وەرگێڕی یاسایی و بە واژۆی دادنوس وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی کوردی پاشان بەڕابرکردنەکەی بۆ دەکرێت.
هێنانی نوسراوی فەرمانگەی كە داوای بەڕابەرکردن بکەن یاخود نوسراوی زانكۆی ئەهلی کە دەوێت لەوێ‌ وەربگرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی ڕەسەنی بڕوانامە.
ناسنامەی عێراقی و پاسپۆرتی بیانی، بۆ دڵنیابوون لە ڕاست و دروستی ناوی خزمەتخواز.
وێنەیەكی کەسی خاوەن بڕوانامە، بۆ دانانی وێنەکە لەسەر فۆرمى بەڕابەرکردنەکە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٣) سێ ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕابەرکردنی بڕوانامەکان دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆرمی تایبەت بە لیژنەی بەڕابەرکردنی بڕوانامەکان بۆ ئەنجامدانی کاری تەکنیکی و ئامادەکردنی بڕوانامەی بەڕابەرکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری بڕوانامەکان دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕوانامەی بەڕابەرکراوەکە، بەڵام بۆ دەرچووانی پۆلی (١٠و ١١و ١٢) ئامادەیی ئەکادیمی و پیشەیی و پەیمانگاکان، پێویستە دوای واژۆ بەڕێوەبەری بڕوانامەکان سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان بکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر بروانامە بەڕابەرکراوەکە.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە بڕوانامەکە و تەواوبوونی مامەڵەکە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MED-14
دوا دەستکاری01-08-2022

Add new comment