پێناسە
گرێبەستکردن لە بوارى مينپاکى (پاککردنەوە Clearance، نيشانەکردن permanent Marking، ڕوپێوى Survey، ڕاهێنان Training، بەڕێوەبردنى مەترسى مين و تەقەمەنى Mine & Erw Risk Management).
لایەنی بەرپرس
دەزگاى گشتى کاروبارى مین
/ بەڕێوەبەرايەتى سەرۆکايەتى دەزگا
/ بەڕێوەبەرايەتى کاروبارى ياسايى
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
دەزگای مین » بەڕێوەبەرايەتى سەرۆکايەتى دەزگا » بەڕێوەبەرايەتى کاروبارى ياسايى
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرايەتى کاروبارى ياسايى
هەولێر/ شەقامی ١٠٠م/ گوندی ئیتاڵی ١
0662534524
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
لایەنی داواکار پێویستە بوونی یاسایی هەبێت لە هەرێمی کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نوسراوی فەرمی داواکار.
یەکێک لە بەڵگەنامە فەرمییەکان (ناسنامەی باری شارستانی، کارتی نیشتمانی، ڕەگەزنامە، پاسپۆرت).
نوسراوی پشتگیری تۆماری کۆمپانیاکان (ئەگەر کۆمپانیا بێت).
پاکانەی باج.
بریکارنامە یاخود دەسەڵاتی واژۆکردن.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٥) پێنج بۆ (١٠) دە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠٠٧:
نرخەکەی پەیوەستە بە شوێن و جۆری خزمەتەکە، و بە ڕۆژانە و مەتری چوارگۆشە یاخود یەک بڕ دەبێت.
نرخەکەی پەیوەستە بە شوێن و جۆری خزمەتەکە، و بە ڕۆژانە و مەتری چوارگۆشە یاخود یەک بڕ دەبێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری لە پارێزگا.
وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی دەزگا لە هەولێر.
ئامادەکردنی ڕەشنوسی گرێبەست.
واژۆکردن و جێبەجێکردن.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MAA-05
دوا دەستکاری11-08-2022
Add new comment