پێناسە
ئەم خزمەتە بە ئامانجى تەواوکردنى بڕگەکانى یاساى ژمارە (١)ی ساڵى ٢٠١١، ماددەى (١٢-١٣-١٤) و ماددەى (٢١) پێشکەش دەکرێت، بە مەبەستی بە فەرمیى ناساندنى دەستەى کارگێڕیى ڕێکخراو، وەک دامەزراوەیەکى تۆمارکراو لە لایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێگە خۆشکردن بۆ دامەزراوە حکومى و ئەهلیەکان تا بتوانن لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا پەیوەندى ببەستن.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بۆ ڕێکخراوە لۆکاڵییەکان (کوردستانییەکان) و عێراقییەکان:-
ئەرێکردنى (تصدیق) تۆمارەکانى ڕێکخراوە کە بریتین لە (تۆمارى هەبووەکان/ تۆمارى ئەندامان/ تۆمارى بڕیارەکان/ تۆمارى ژمێریایى).
کۆنوسى هەڵبژاردنى دەستەى کارگێڕیى ڕێکخراو.
نمونەى کڵێشەى ڕێکخراو.
(کۆپیەک) لە بڕوانامەى تۆمار/ کۆپیەک لە فەرمانى کارگێڕیى لە ئەگەرى نوێکردنەوە.
بۆ ڕێکخراوە بیانییەکان:-
نوسراوێکى ڕێکخراو کە تێیدا داواى دەرکردنى فەرمانى کارگێڕیى دەکات.
نوسراوى ڕێگەپێدانى بەڕێوەبەرى هەرێمى کە ئەرێنی کراوە لە وڵاتی دایک (لە کاتی گۆڕانی سەرۆکی ڕێکخراو).
پشتگیرى پاکانەى باج.
لیستى ستافى ڕێکخراو و بەڵگەنامە کەسییەکانیان.
پلانى کارى ڕێکخراو بۆ ماوەى ساڵێک.
نوسراوى ڕێگەپێدان (تخویل) بۆ ئەو کەسەى سەردانى فەرمانگە دەکات بۆ جێبەجێکردنى ڕێکارە کارگێڕیى و یاساییەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ کارمەندانی ناوخۆ:-
ناسنامەی باری شارستانی، کارتی زانیاری.
ناسنامەی باری شارستانی، کارتی زانیاری.
بۆ کارمەندانی بیانی:-
پاسپۆرت و نشینگە (إقامة) .
پاسپۆرت و نشینگە (إقامة) .
(کۆپى) بڕوانامەى تۆمار.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ، ئەگەر بەڵگەنامەکان تەواو بێت.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هێنانی بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی.
نوسینی پەراوێز لە لایەن سەرۆکی فەرمانگە.
پەسەندکردن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی.
دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-07
دوا دەستکاری05-07-2022
Add new comment