پێناسە
بە پێی یاسایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان، هەر ڕێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا بێت، پێویستە حیسابێکی بانکی هەبێت.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان / بەڕێوەبەرایەتی دارایی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت ڕێکخراوەکە بە پێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکرا بێت.
ڕێکخراوەکە دەبێت ڕێکارە یاساییەکانی دوای تۆمارکردنی، جێبەجێ کردبێت.
بريكارنامە لە کاتی هێنانی داواکاری لە لایەن پارێزەر، یاخود تخویل ئەگەر کەسێکی تر بیهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانی نوسراوێکی ڕێکخراو کە واژۆی (٣) سێ کەسی لەسەر بێت و ناوەکانیان بنوسرێت.
کۆپی بڕوانامەی تۆمار.
کۆپی فەرمانی کارگێڕی.
کۆپی پەیڕەوی ناوخۆ.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری کردنەوەی حسابی بانکی لە بانکی حکومی بۆ فەرمانگە.
سەردانی ژووری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی، بە مەبەستی وەرگرتە (وارد)کردنی نوسراو.
ئامادەکردنی نوسراو بۆ بانک، بە مەبەستی کردنەوەی حیسابی بانکی، هەروەها واژۆکردنی نوسراوەکە لە لایەن سەرۆکی فەرمانگە.
تێبینی: ئەگەر بۆ بانکی حکومی بێت، لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی نوسراوی بۆ دەکرێت.
ئەگەر بۆ بانکی ئەهلی بێت، لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی نوسراوی بۆ دەکرێت.
ئاراستەکردنی نوسراوی فەرمانگە بۆ وەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەرایەتی بانکەکان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-06
 
دوا دەستکاری05-07-2022

Add new comment