پێناسە
هەر ڕێکخراوێک کە لە وڵاتێکى تردا بوونى هەیە و تۆمارکراوە، لەو کاتەى دەیانەوێت لە کوردستاندا کار بکەن، لە لایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە خۆیان تۆمار دەکەن دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
/ بەڕێوەبەرایەتی تۆمار
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
نوسراوی داواکاری تۆمارکردن.
بڕوانامەی ڕێکخراو بە ئەرێکراوی.
پەیڕەوى ناوخۆى ڕێکخراو بە ئەرێکراوی لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
نوسراوی کردنەوەی لق لە هەرێمی کوردستان بە ئەرێکراوی لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
پلان و بەرنامەی کاری ڕێکخراوەکە لە هەرێمی کوردستان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی ڕێکخراو، ئەسڵی.
پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراو.
نوسراوی دیاریکردنی بەڕێوەبەر بۆ لقی هەرێم.
بەڵگەنامەی باری شارستانی (ناسنامە، کارتی نیشتمانی یاخود نشینگە (إقامة))ی بەڕێوەبەری هەرێمی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٥) پێنج ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا دۆسیەی تایبەت بە ڕێکخراوەکە ئامادە دەکرێت کە دەبێت ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:
- بڕوانامەی ڕێکخراو، ئەسڵی، لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، ئەرێکرا بێت.
- پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراو، لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، ئەرێکرا بێت.
- نوسراوی دیاریکردنی بەڕێوەبەر بۆ لقی هەرێم بە زمانی ئینگلیزی و کوردی.
- پلانی کاری ڕێکخراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سالێک بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی.
ئەم دۆکیومێنتانە لەگەڵ نوسراوێکی داواکاری کردنەوەی لق لە هەرێم ئاراستەی فەرمانگە دەکرێت.
- بڕوانامەی ڕێکخراو، ئەسڵی، لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، ئەرێکرا بێت.
- پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراو، لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، ئەرێکرا بێت.
- نوسراوی دیاریکردنی بەڕێوەبەر بۆ لقی هەرێم بە زمانی ئینگلیزی و کوردی.
- پلانی کاری ڕێکخراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سالێک بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی.
ئەم دۆکیومێنتانە لەگەڵ نوسراوێکی داواکاری کردنەوەی لق لە هەرێم ئاراستەی فەرمانگە دەکرێت.
واردكردنی داواکارییەکە لە بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکی فەرمانگە.
سەرۆکی فەرمانگە بە پەراوێز دۆسیەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی (تۆمار، یاسایی، زانیارییەکان) دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمار وردبینی لە دۆکیومێنتەکان دەکات و پسولە و کۆدی تایبەت دەدات بە ڕێکخراوەکە.
بەڕێوەبەرایەتی یاسایی وردبینی یاسایی بۆ سەرجەم دۆکیومێنتەکان و پەیڕەوی ناوخۆ دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەکان زانیارییەکانی تایبەت بە ڕێکخراوەکە لە داتابەیس تۆمار دەکات.
دۆسیەکە دەگەڕێتەوە لای سەرۆکی فەرمانگە، پەراوێز دەنوسێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆمار بۆ دروستکردنی بڕوانامە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمار بڕوانامەکە دروست دەکات و سەرۆکی فەرمانگە واژۆ دەکات.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-02
دوا دەستکاری01-11-2021
Add new comment