پێناسە
بۆ درێژکردنەوەى ماوەى مانەوەى قوتابیانی تواناسازی لە دەرەوە، بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندنیان و هەروەها بۆ ڕاییکردنی ئیش و کارەکانیان لە دەرەوە.
لایەنی بەرپرس
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە نوسراوی مۆڵەت لە لایەن وەزارەتی پەیوەندار لە حکومەتی هەرێم هەبێت.


پێویستە نامەی ئەو زانکۆیە هەبێت کە خزمەتخواز لێی دەخوێنێت.
هەبوونی نامەی پشتگیری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆپی پاسپۆرتی خۆی و هاوسەرەکەی (ئەگەر هاوسەر یان منداڵی لەگەڵ بێت).


نامەی پشتگیری دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
فۆرمی بەڵێننامەی قوتابیان.
نامەی ئەو زانکۆیەی کە لێی دەخوێنێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی ژووری کارمەندی بەرپرس و ژووری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام کارمەندی بەرپرس کارەکان ئەنجام دەدات.
سەردانی پرسگە، بە مەبەستی چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-09
دوا دەستکاری17-10-2021

Add new comment