کوردیالعربيةEnglish

کردنەوەی حیسابی بانکی بۆ ڕێکخراوەکان

پێناسە
بەپێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان، هەر ڕێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت، پێویستە حیسابێکی بانکی هەبێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکان
دەبێت ڕێکخراوەکە، بەپێی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکرابێت.
ڕێکخراوەکە دەبێت ڕێکارە یاساییەکانی دوای تۆمارکردنی، جێبەجێ کردبێت.
بريكارنامە لە کاتی هێنانی داواکاری لە لایەن پارێزەر، یاخود سەرپشککردن ئەگەر کەسێکی تر بیهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانی نووسراوێکی ڕێکخراو، کە واژۆی سێ (٣) کەسی لەسەر بێت و ناوەکانیان بنووسرێت.
کۆپی بڕوانامەی تۆمار.
کۆپی فەرمانی کارگێڕی.
کۆپی پەیڕەوی ناوخۆ.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەشکردنی داواکاری کردنەوەی حسابی بانکی لە بانکی حکومی بۆ فەرمانگە.
سەردانی ژووری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی کارگێڕی، بە مەبەستی وەرگرتە (وارد)کردنی نووسراو.
ئامادەکردنی نووسراو بۆ بانک، بە مەبەستی کردنەوەی حیسابی بانکی، هەروەها واژۆکردنی نووسراوەکە لە لایەن سەرۆکی فەرمانگە.
تێبینی: ئەگەر بۆ بانکی حکومی بێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی دارایی نووسراوی بۆ دەکرێت.
ئەگەر بۆ بانکی ئەهلی بێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی نووسراوی بۆ دەکرێت.
ئاڕاستەکردنی نووسراوی فەرمانگە بۆ وەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەرایەتیی بانکەکان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-06
دوا دەستکاری
13-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان