کوردیالعربيةEnglish
پێناسە
هەر ڕێکخراوێک کە لە وڵاتێکى تردا بوونى هەیە و تۆمارکراوە، لەو کاتەى دەیانەوێت لە کوردستاندا کاربکەن، لە لایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە خۆیان تۆماردەکەن، دوای گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی یاسایی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
هەولێر/ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
07508110808
مەرجەکان
نووسراوی داواکاریی تۆمارکردن.
بڕوانامەی ڕێکخراو بە ئەرێکراوی.
پەیڕەوى ناوخۆى ڕێکخراو بە ئەرێکراوی لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
نووسراوی کردنەوەی لق لە هەرێمی کوردستان بە ئەرێکراوی لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
پلان و بەرنامەی کاری ڕێکخراوەکە لە هەرێمی کوردستان.

ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی ڕێکخراو، ئەسڵی.
پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراو.
نووسراوی دیاریکردنی بەڕێوەبەر بۆ لقی هەرێم.
بەڵگەنامەی باری شارستانی (ناسنامە، کارتی نیشتمانی یاخود نشینگە (إقامة))ی بەڕێوەبەری هەرێمی.
ماوەی پێویست
پێنج (٥) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا دۆسییەی تایبەت بە ڕێکخراوەکە ئامادەدەکرێت کە دەبێت ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:
- بڕوانامەی ڕێکخراو، ئەسڵی، لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، ئەرێکرا بێت.
- پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراو، لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی، ئەرێکرا بێت.
- نووسراوی دیاریکردنی بەڕێوەبەر بۆ لقی هەرێم بە زمانی ئینگلیزی و کوردی.
- پلانی کاری ڕێکخراو لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێک بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی.
ئەم دۆکیومێنتانە لەگەڵ نووسراوێکی داواکاری بۆ کردنەوەی لق لە هەرێم ئاڕاستەی فەرمانگە دەکرێت.
واردكردنی داواکارییەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی کارگێڕی و ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکی فەرمانگە.
سەرۆکی فەرمانگە بە پەراوێز دۆسییەکە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی (تۆمار، یاسایی، زانیارییەکان) دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمار، وردبینی لە دۆکیومێنتەکان دەکات و پسوولە و کۆدی تایبەت دەدات بە ڕێکخراوەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی، وردبینی یاسایی بۆ سەرجەم دۆکیومێنتەکان و پەیڕەوی ناوخۆدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی زانیارییەکان، زانیارییەکانی تایبەت بە ڕێکخراوەکە لە داتابەیس تۆماردەکات.
دۆسییەکە دەگەڕێتەوە لای سەرۆکی فەرمانگە، پەراوێز دەنوسێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تۆمار بۆ دروستکردنی بڕوانامە.
بەڕێوەبەرایەتیی تۆمار بڕوانامەکە دروستدەکات و سەرۆکی فەرمانگە واژۆ دەکات.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DNGO-02
دوا دەستکاری
13-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان