پێناسە
بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاوڵاتییانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتیەکانی رەگەزنامە و باری شارستانی
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر
هەولێر / ڕێگای موسڵ / تەنیشت دادگا
مەرجەکان
کەسی خزمەتخواز عێراقی بێت.
لە کاتی داواکردنی کارتی نیشتمانی، دەبێت کەسەکە خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنەکەی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی (نفوس).
ڕەگەزنامەی عێراقی.
کارتی زانیاریی سەرۆک خێزان.
فۆڕمی داواکردنی کارتی نیشتمانی بە پڕکراوەیی.
پێویستە سەرجەم ناسنامە و بەڵگەنامەکان ڕەسەن بن.
ماوەی پێویست
بە پێی سیستەمەکە ماوەی وەرگرتنەوە چواردە (١٤) ڕۆژی کارە، بەڵام بە هۆی دواکەوتنی چاپکردنی کارتەکان لە بەغداد کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ وەرگرتنەوەی.
تێچوو
بە پێی ماددەی (٣٧) بڕگەی یەکەم لە یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٦ی کارتی نیشتمانی:
(٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
(٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری کارتی نیشتمانی، کە هاوپێچە.
دوای پڕکردنەوەی فۆڕم، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی سنوورەکەی دەکات.
سەردانی بەشی پەنجەمۆر و تۆمارکردنی زانیاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر، وێنەی کەسی و بەدەستهێنانی ژمارەی خێزانی.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینی کردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی.
سەردانی ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی بە دەستهێنانی ڕێکەوتی وەرگرتنەوە، کە چواردە (١٤) ڕۆژی کارە.
دوای دوو (٢) هەفتە، سەردانی بەشی پێدانەوەی کارتی نیشتمانی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-02
بابەت
دوا دەستکاری
19-05-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان