پێناسە
کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتییان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لە بوارە جیاوازەکان وەکو PVC، کارهبا، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران / بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتى کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوەى / تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتى کار و ڕاهێنانى پیشەیی/ سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتى کار و ڕاهێنانى پیشەیی/ زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتى کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
هاوڵاتی عێراقی بێت.
نەخۆشی دەروونی نەبێت.
تەمەنی لە نێوان حەڤدە تا پەنجا (١٧ تا ٥٠) ساڵی بێت.
فەرمانبەر نەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی.
دوو (٢) وێنە.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ناونووسین لە بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن و ڕاهێنانی پیشەیی لە پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت.
خزمەتخواز ناوی خۆی تۆماردەكات لە بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن و ڕاهێنانی پیشەیی بۆ خول و ڕاهێنانی دیاریكراو.
خزمەتخواز چاوەڕێی کردنەوەى ئەو خولە دەکات، کە لە فۆڕمەکەى خۆی تۆماری کردووە.
لە كاتی كردنەوەی خولەكە خزمەتخواز ئاگاداردەكرێتەوە بۆ بەشداریكردن.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-11
دوا دەستکاری
21-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان