پێناسە
بریتییە لە ساناكردن و ڕاپەراندنی ئیش و كارەكانی چاپەمەنی ئەم وەزارەتە و بە چاپ گەیاندنی بەرهەمە گرنگەكانی نووسەر و شاعیر و هونەرمەندەكان، بە مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به بزوتنه‌وه‌ی ڕوناكبیری و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی و هاندان و ده‌ستگرتنی نووسه‌ران و ڕوناكبیران بۆ چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
(ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ١٩٩٨)، هه‌روه‌ها (بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (٥١٢) له (٢٣)ی ئابی ٢٠٠٥).
(ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ١٩٩٨)، هه‌روه‌ها (بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (٥١٢) له (٢٣)ی ئابی ٢٠٠٥).
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگاکان
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە / هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠)م چوارریانی عزه‌ددین فەیزی
ئیمەیڵ: Email:gdomedia@gmail.com
ئیمەیڵ: Email:gdomedia@gmail.com
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / هه‌ولێر
گه‌ڕه‌كی ئازادی / نزیک گه‌راجی به‌غداد
0662585427
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / سلێمانی
شه‌قامی سالم / پشت كتێبخانه‌ی گشتی
ئیمەیڵ:- ragayandn.suli@gmail.com
ئیمەیڵ:- ragayandn.suli@gmail.com
0533301949
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه / دهۆک
دهۆک / شاخكی
ئیمێڵ:- rcduhok@gmail.com
ئیمێڵ:- rcduhok@gmail.com
مەرجەکان
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانی چاپكردن و كۆمه‌ككردن:
خاوه‌ن به‌رهه‌م داخوازییه‌ک له‌گه‌ڵ دوو (٢) وێنەی پوختی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه به خه‌تێكی جوان و له‌سه‌ر یه‌ک دیوی كاغه‌ز نووسرابێت له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌كی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ده‌كات، له داخوازییه‌كه‌یدا ڕوونی ده‌كاته‌وه ده‌یه‌وێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی كۆمهکبكرێت یان چاپبكرێت.
بابه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كه نابێت له لایه‌ن كه‌سێک یان لایه‌نێک یان ده‌زگایه‌كی تره‌وه چاپ كرابێت و كۆمه‌ک كرابێت و مافی چاپكردنه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت.
به پێشكه‌شكردنی داخوازی و بابه‌ته‌كه له ڕێگەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه ده‌نێردرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری چاپ و چاپكردن بۆ تۆماركردن و هه‌ڵگرتنی.
به پێی به‌رنامه‌ی داڕێژراوی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی، بابه‌ته‌كه به فۆڕمێكی تایبه‌ت و له زه‌رفێكی داخراودا، ده‌نێردرێت بۆ شاره‌زا و پسپۆری بابه‌ته‌كه، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی له ڕووی (بابه‌تی، ناوه‌ڕۆک، زمانه‌وانی، شایسته‌یی)، بۆ چاپكردن و كۆمه‌ككردن، بابه‌ته‌كه به ڕێگەی تایبه‌ت ده‌نێردرێت و پێشکەش به شاره‌زا / پسپۆڕەکە ده‌كرێت، شاره‌زا / پسپۆڕەكهش به‌رپرس ده‌بێت له پاراستن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێوەبه‌رایەتی له كاتی دیاریكراودا.
ئه‌و شاره‌زا و پسپۆره‌ی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌نێردرێت جگه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هیچ كه‌سێكی تر نابێت بزانێت كێیه، وه‌كو نهێنییه‌كی یاسایی ناوه‌كه‌ی ده‌پارێزرێت له ده‌فته‌ری تایبه‌ت و نهێنیدا ناوه‌كه‌ی و ڕۆژی ناردن تۆمارده‌كرێت، شاره‌زا و پسپۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه بابه‌ته‌كه ده‌خوێننه‌وه و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن و به‌رپرس ده‌بن له ڕاو بۆچوونه‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه له لایه‌ن شاره‌زاوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه په‌سه‌ندكرابوو بۆ چاپكردن یان كۆمه‌ككردن ده‌خرێته به‌رنامه‌ی چاپكردنه‌وه به‌پێی به‌رنامه‌ی داڕێژراو، ئه‌گه‌ر پهسهندنهكرابوو، بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گێڕدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی له‌سه‌ر هه‌بوو، قسه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت بۆ سه‌رنجه‌كان و چاككردنیان ئه‌گه‌ر ڕازی بوو له جێبه‌جێكردنی سه‌رنج و بۆچوونه‌كان ئه‌وا ده‌خرێته به‌رنامه‌ی چاپكردنه‌وه دوای ڕاستكردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان ئه‌گه‌ر نا بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕدرێته‌وه.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه بۆی هه‌یه له ڕووی ڕێنووس و زمانه‌وانی و داڕشتنه‌وه ده‌ستكاری بابهتهكان بكات، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن به‌رهه‌م ڕازی نه‌بوو، به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕدرێته‌وه.
هه‌ر بابه‌تێک پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو بكرێت وێنەی له ئه‌رشیفدا ده‌پارێزرێت و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
كاری چاپكردن و كۆمه‌ككردن به‌پێی به‌رنامه‌ی دانراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی له به‌رنامه‌دا داده‌نرێت.
هیچ خاوه‌ن بابه‌تێک بۆی نییه جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستنی بابه‌ته‌كه‌ی بكات و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی تێک بدات.
بابه‌ته‌كانی دكتۆرا و ماسته‌رنامه نادرێته شاره‌زا یه‌كسه‌ر ده‌خرێته به‌رنامه‌ی چاپكردنه‌وه.
دووەم: مه‌رجه‌كانی بابه‌تی دانان بەم شێوەیە:-
دوای جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی چاپكردن و كۆمه‌ككردن، به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئه‌ركی له چاپدانی بابه‌ته‌كه له ئه‌ستۆده‌گرێت.
پاداشتی گونجاو ده‌درێته خاوه‌ن بابه‌ت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی بابه‌ته‌كه و مافی چاپكردنی و له چاپدانه‌وه‌ی له لایه‌ن خاوه‌ن بابه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ناوبراو ڕه‌زامه‌ندی (وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان) وه‌رده‌گرێت.
دوای ته‌واوبوونی كتێبه‌كه له چاپكردن و پێشکەشكردنی به گه‌نجینه، لیژنه‌ی خه‌مڵاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه كتێبه‌كه ده‌خه‌مڵێنێت و پاداشته‌كه‌ی دیاریده‌كه‌ن و ده‌درێته به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ژمێریاری بۆ خه‌رجكردن.
(١٠٪)ی چاپكراوه‌كه وه‌كو دیاری ده‌درێته خاوه‌ن به‌رهه‌م.
هه‌ر كتێب و گۆڤارێک به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چاپی كرد، جگه له‌و ژماره‌یه‌ی بۆ ئه‌رشیف و ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌سایه‌تی و شوێنه‌كانی تر داده‌نرێت، ئەویتری له (٢٠٪)ی نرخه‌كه‌ی و پاره‌كه‌ی ده‌كرێته داهات و ده‌نێردرێت بۆ بانک وه‌كو داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ناوبراو بۆ حكومه‌تی هه‌رێم.
سێیەم: مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ككردن بەم شێوەیە:-
دوای جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌سه‌ندده‌كرێن به ڕێژه‌ی (٢٠،٥٪)ی تێچوونی چاپكردنی بابه‌ته‌كه ده‌درێته خاوه‌ن به‌رهه‌م.
كتێبه‌كه دوای تایپ و دیزاینكردن له لایه‌ن لیژنه‌ی خه‌مڵاندنه‌وه ده‌خه‌مڵێنرێت كه چه‌ندی تێده‌چێت و به فۆڕمێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌كرێت. وه تایپ و دیزاین له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌پێی بابه‌تی و چۆنێتی كتێبه‌كه ڕێژه‌ی خه‌رجكردنی دیاریده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ژمێریاری.
كاتی خه‌رجكردنی كۆمه‌ک، خاوه‌ن به‌رهه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و چاپكردن و لیژنه‌ی خه‌مڵاندن به‌ڵێنامه‌یه‌كی پێ واژۆده‌كرێت له به‌ڵێنامه‌كه‌دا (قه‌باره، جۆری كاغه‌ز، كاری هونه‌ری، جۆری به‌رگ، قه‌باره‌ی ئارت، تیراژی كتێبه‌كه، ماوه‌ی چاپكردنی تێدا تۆماركراوه كه له سێ (٣) مانگ تێپه‌ر نه‌كات كتێبه‌كه چاپ بكات و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بێت.
دوای واژۆكردنی به‌ڵێنامه‌كه نیوه‌ی پاره‌ی خه‌مڵێنراو له ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌پێی سه‌نه‌دێكی سه‌رف بۆی خه‌رج ده‌كرێت وه‌كو پێشینەیەک بۆ كۆمه‌كه‌كه.
ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دیاریكراودا كتێبه‌كه‌ی چاپ نه‌كرد بانگ ده‌كرێت و پاره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و كۆمه‌ک كردنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه.
هه‌ر بابه‌تێک كۆمه‌ک بكرێت له (٢٠٪)ی چاپكراوه‌كه ده‌داته گه‌نجینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه وه‌كو به‌شی وه‌زاره‌ت، لیژنه‌ی خه‌مڵاندن به‌پێی خاڵی (٤) سه‌ره‌وه سه‌یری كتێبه‌كه ده‌كات بۆ دڵنیابوون له نه‌بوونی كه‌موكوڕی تیایدا.
دوای ته‌واوبوونی چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كه خاوه‌ن به‌رهه‌م به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه پێشکەشی گه‌نجینه ده‌كات و داواكارییه‌ک له ڕێگەی لیژنه‌ی خه‌مڵاندن و به‌ڕێوه‌به‌ری چاپ و گه‌نجینه‌وه، كه واژۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن داوای باقی پاره‌ی بڕیاردراوی ده‌كات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئه‌ویش بۆ خه‌رجكردنی بری پاره‌ی پێشینەکەی ده‌ینێرێت بۆ ژمێریاری و به‌پێی سه‌نه‌دێكی سه‌رف پاره‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
خاوه‌ن به‌رهه‌م له شوێنێكی دیاری به‌رگه‌كه‌ی له ناسنامه‌ی كتێبه‌كه‌یدا به نووسێنێكی گه‌وره‌و دیار ده‌نووسێت (ئه‌م كتێبه به هاوكاری و كۆمه‌کكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان چاپكراوه).( بڕیاری ژمارە (٥١٢) لە ٢٣/٨/٢٠٠٥).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامه‌ی باری شارستانی.
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی.
یان كارتی نیشتمانی.
شوێنی نیشته‌جێبوون.
ماوەی پێویست
شەست (٦٠) بۆ حەفتا و پێنج ڕ(٧٥) ۆژ.
تێچوو
یه‌كه‌م: پاداشتی شاره‌زا بۆ پێداچوونه‌وه به به‌رهه‌می دانراو و وه‌رگێڕدراودا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه و به‌پێی قه‌باره‌ی كتێبه‌كان ده‌بێت:
-Mكتێبی ههمهجۆر له دانان و به‌رهه‌می نووسه‌ران و ڕوناكبیران له (١٠٠,٠٠٠)سه‌د هه‌زار دینار بۆ (١٥٠,٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
- كتێبی هه‌مه‌جۆری وه‌رگێڕاو له هه‌ر زمانێكه‌وه بێت له (١٥٠,٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ (٢٠٠,٠٠٠) دوو سه‌د هه‌زار دینار ده‌بێت.
- كتێبی گیرفان له به‌رهه‌می نووسه‌ران له (٥٠,٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار بۆ (٧٥,٠٠٠) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار بۆ (١٠٠,٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
- كتێبی فه‌رهه‌نگ به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له (١٠٠,٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار بۆ (١٥٠,٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار ده‌بێت.
- كتێبی منداڵان بۆ نووسین و وه‌رگێران له (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار بۆ (٥٠,٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار ده‌بێت.
دووه‌م: پاداشتی نووسه‌ران و وه‌رگێره‌كان بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان به‌پێی دوا ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كان واته (كۆی هه‌موو لاپه‌ڕه‌كان)ی كتێبی وه‌رگێڕدراو ئه‌ژمارده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
- كتێبی گیرفان بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک (٢,٥٠٠) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار.
- كتێب ½ A4 بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک (٤,٠٠٠) چوار هه‌زار دینار.
- كتێبی گه‌وره واتە A4 بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک (٥,٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار.
تێبینی: بۆ ئه‌و كتێبانه‌ی له زمانی یه‌كه‌مه‌وه وه‌رده‌گێڕدرێن له (١٠٪)ی نرخی كتێبی وه‌رگێڕدراو ده‌چێته سه‌ری.
- كتێبی منداڵان (چیرۆک و هۆنراوه) له (١٠٠,٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار بۆ (٣٠٠,٠٠٠) سێ سه‌د هه‌زار دینار به‌پێی قه‌باره‌ی كتێبه‌كه ده‌بێت.
- كتێبی فه‌رهه‌نگی به‌رامبه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ک (١٥٠) سه‌د و په‌نجا دینار ده‌بێت.
- بۆ گۆڤار هه‌ر گۆڤاره و سیسته‌مێكی تایبه‌تی بۆ داده‌نرێت له لایه‌ن وه‌زیری ڕۆشنبیریه‌وه له ڕێگه‌ی لیژنه‌وه دیاریده‌كرێت.
سێیه‌م: پاداشتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی كتێبدا كارده‌كه‌ن:
- تایپکردنی یەک لاپەڕە A4 (٧٥٠) حه‌وت سه‌د و په‌نجا دینار ده‌بێت.
- دیزاینكردنی یه‌ک لاپه‌ره (٣٠٠) سێ سه‌د دینار ده‌بێت.
- بۆ فه‌رزی ناوه‌وەی كتێب (٢,٠٠٠) دوو هه‌زار دینار بۆ یه‌ک لاپه‌ره.
- بۆ فه‌رزی به‌رگی A4 (١٢,٠٠٠) دوازده هه‌زار دینار.
- بۆ فه‌رزی به‌رگی A3-B4 گۆڤار (١٥,٠٠٠) پازده هه‌زار دینار.
- كتێبی منداڵان بۆ فه‌رزی ناوه‌وه (٣,٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٥,٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.
- كتێبیی منداڵان فه‌رزی به‌رگ (١٢,٠٠٠) دوازده هه‌زار دینار بۆ (١٥,٠٠٠) پازده هه‌زار دینار ده‌بێت.
- كتێبیی منداڵان تصمیمی ناوه‌وه بۆ یه‌ک لاپه‌ڕه (١,٠٠٠)یەک هه‌زار دینار بۆ (٢,٠٠٠) دوو هه‌زار دینار ده‌بێت.
- هه‌ڵه‌بڕی بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌یەكی A4 (٥٠٠) پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
- بۆ یه‌ک مونتیڤ (٣,٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٥,٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.
- بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک كاری چاپكردن ده‌كات له‌سه‌ر (ئۆفسێت، ڕایزۆگراف) بۆ هه‌ر كتێبێک (١٠,٠٠٠) ده هه‌زار دینار ده‌بێت.
- بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک كه كاری كۆكردنه‌وه‌ی (تصحیف) ده‌كات بۆ هه‌ر كتێبێک (١٠,٠٠٠) ده هه‌زار دینار ده‌بێت.
- بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌ری ده‌رزی لێده‌ر و ماریبڕین و ته‌حریشه‌كردن بۆ هه‌ر كتێبێک (٣,٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٥,٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.
- بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌ری به‌رگ تێگر بۆ هه‌ر كتێبێک (٣,٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٦,٠٠٠) شه‌ش هه‌زار دینار ده‌بێت.
- فه‌رمانبه‌ری گه‌نجینه بۆ هه‌ر هه‌زار كتێبێک (٣,٠٠٠) سێ هه‌زار دینار بۆ (٥,٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێت.
- سه‌رپه‌رشتیاری چاپكردنی كتێب له ڕووی هونه‌ری و نه‌خشه‌سازی و چاپكردنه‌وه (٥,٠٠٠) پێنج هه‌زار دینار بۆ (١٠,٠٠٠) ده هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كتێبێک ده‌بێت.
- فه‌رمانبه‌رانی خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌كان بۆ هه‌ر ڕۆژێكی پشوو بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ڕۆژانه (١٥,٠٠٠) پازدە هه‌زار دینار ده‌بێت.
(بڕیاری ژمارە (٥١٢) لە ٢٣/٨/٢٠٠٥).

ڕێکار و هەنگاوەکان
نووسەر یاخود خاوەن بەرهەم داواکارییەکەی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە دەکات.
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە پاش ڕەزامەندبوون داواکارییەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگاکان (هەولێر- سلێمانی - دهۆک) بەپێی شوێن و داواکاری داواکار دەکرێت.
لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگاکە فۆڕمی داواکاری خزمەت لە لایەن داواکار پڕدەکرێتەوە.
فۆڕمەکە هاوپێچی داواکارییەکە دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرەوە ئاڕاستەی هۆبەی هەڵسەنگاندن دەکرێت بەو مەبەستەی ئایە بابەتەکە و ناوەڕۆکەکەی شیاوی چاپکردنە یاخود نا.
لە هۆبەی هەڵسەنگاندن کاری هەلسەنگاندنی بەرهەمەکە جێبەجێ دەکرێت بە ڕەوانەکردنی بۆ هەڵسەنگێنەری شارەزای بابەتەکە.
پاش گەڕاندنەوەی بەرهەمەکە بۆ هۆبەی هەڵسەنگاندن سەیری بۆچوونی هەڵسەنگێنەر دەکرێت، ئەگەر شیاوی چاپکردن بێت ڕاستەوخۆ بەرهەکە ئاڕاستەی هۆبەی چاپکردن دەکرێت بۆ جێبەجێکردن و ئینجا بەرهەمی چاپکراو دەنێردرێت بۆ گەنجینەی کتێب و لە لایەن داواکار بەرهەمەکە بەپێی مەرجی چاپکردن وەردەگیرێت، بە پێچەوانە، ئەگەر بەرهەمەکە نەشیا بۆ چاپکردن دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەن بەرهەم.
فۆرمی داواکاری
فۆرمی داواکاری چاپکردنی کتێب
فایل
فۆڕمی داواکاری چاپکردنی کتێب
(542.54 KB)
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
بەڕێوەبەریی گشتی دیوان
بەڕێوەبەرایەتی یاسا
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOCY-06
بابەت
دوا دەستکاری
14-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان