کار و کەرتی تایبەت

بریتییه‌ له‌ زیادكردن و كه‌مكردنی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا، كه‌ به‌هۆی زۆربوونی چاڵاكی كۆمپانیا یان زه‌ره‌ی كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ سه‌رمایه‌كه‌ی.
بریتییە لە وەرگرتنەوەی قەرزی خاوەن قەرزێک پێش خاوەن قەرزەکانی دیکە، وەک پێشخستنی بەهای فرۆشراو بۆ فرۆشیار، یان ئەو شایستانەی، کە تایبەتن بە بەڵێندەر و ئەندازیار، کە لە ئەستۆی خاوەن باڵاخانەی سەر موڵکەکەیە، یان پێشخستنی هاوبەش لەکاتی دابەشکردنی موڵک؛ ئەگەر یەکێک لە هاوبەشەکان زەرەرمەند بێت لە ئەنجامی دابەشکردنەکە. هەموو ئەمانەش بە دانپێدانانی لایەنەکان یان بە بڕیاری دادگا دەبێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.
پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی کە سیکراب بوون و بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش، پارچە پیسبووەکان بە تیشک جیادەکرێتەوە لە پارچە خاوێنەکان، بە مەبەستی پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر وەکو (کەلوپەلی پاشماوەکانی جەنگ)، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە موادی تیشکدەر کە کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر تەندروستی و هەروەها مەوادی ئاسنی هاوردەکراو.
گرێبەستکردن لە بوارى مينپاکى (پاککردنەوە Clearance، نيشانەکردن permanent Marking، ڕوپێوى Survey، ڕاهێنان Training، بەڕێوەبردنى مەترسى مين و تەقەمەنى Mine & Erw Risk Management).