دووباره ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه، كه به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه یان تێكچووه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتووچۆ، كه مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه به هه‌مان بهروار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی، كه پێشتر تۆماركراوه.
هاتووچۆ و لێخوڕین
وه‌رگرتنی ژماره‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئۆتۆمبێله له لایه‌ن خاوه‌نی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی، كه ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
هەر نووسینگەیەکی فێرکردنی شۆفێری مۆڵەتەکەی دوای ساڵێک بەسەردەچێت. پێویستە نووسینگەکان ساڵانە مۆڵەتەکەیان نوێبکەنەوە تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی یاسایی کاری ڕاهێنان و فێرکردنی شۆفێری بە هاوڵاتیان بکەن.
دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی بازرگانیکردن بە ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی کشتوکاڵی و بیناسازی بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه، كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه.
هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گەورە مافی گۆڕینی عارەبانەکەی هەیە لە فلاتەوە بۆ تانکی، یان لە فلاتەوە بۆ قەلاب یاخود هەر جۆرە عارەبانەیەکی تر بۆ بەکارهێنانی، بە مەبەستی کارکردن.