خزمەتە بنەڕەتییەکان

بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەیە، كە لە كۆمەڵگادا لە لایەن كەسوکار یان هەر كەسێكی ترەوە، هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبێت، هەروەها ئەو کچ و ژنانەی تووشی هەڕەشە دەبنەوە، دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن.
وەرگرتنی که‌لوپه‌لی خۆراک و ئاردە له‌ ڕێگەی بریکاره‌کانی ئارد و خۆراک لە سەرجەم شار، شارۆچکە و شارەدێکان لە هەرێمی کوردستان.
چارەسەركردنی کێشە و گرفتی منداڵان كاتێک، کە منداڵ نەتوانێت بۆ خۆی چارسەری كێشەی خۆی بكات بۆیە پەیوەندی بە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان دەكات (هێڵی ١١٦).
بریتییە لە ئەنجامدانی تیشک بە ئامێری (Pet Ct scan) بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی، بۆ کەسانى تووشبوو به‌ کێشەی دەروونی، لە شێوازی چارەسەری و ڕاوێژکاری.